2017-07-30

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

لەشاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان و لەپاركی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر پاڵەوانیەتی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬بۆ كوڕان وكچانی‮ ‬بەچكە شێران و تازەپێگەیشتووانان و لاوان بەرێوەچوو‮.‬

لەرۆژانی‮ ‬26/7 تاوەكو‮ ‬28/7/2017 بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬یەكێتی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێر و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬عێراق پاڵەوانیەتی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬كوڕان وكچان لەسەر ئاستی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬هەموو شارەكانی‮ ‬عێراق لەشاری‮ ‬هەولێر سەركەوتووانە بەرێوەچوو،‮ ‬لەپاڵەوانیەتیەكەدا زیاتر لە80 یاریزانی‮ ‬هەردوو‮ ‬ڕەگەز بەشداریان تێدا كردبوو كەماوەی‮ ‬3 رۆژی‮ ‬خایاند،‮ ‬لەگەڵ دەستپێكی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە تاكۆتایی‮ ‬كچان وكوڕانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و دهۆك باڵا دەستی‮ ‬خۆیان لەسەر پاڵەوانیەتیەكەدا كێشابوو كەزۆرترین بردنەوەیان بەسەر‮ ‬یاریزانانی‮ ‬بەرانبەر تۆمار كرد‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬سازدانی‮ ‬پاڵەوانیەتیە دكتۆر رۆستم رەسول گوتی‮: ‬بێگومان بەهاوكاری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێر و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬عێراق ئەم پاڵەوانیەتیەمان بۆ‮ ‬یاریزانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬عێراق سەركەوتووانە ساز كرد،‮ ‬مەبەست لەپاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكردنی‮ ‬باشترینەكانی‮ ‬ئەو پاڵەوانیەتیەیە بۆ پاڵەوانیەتی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كەبەناوی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق بەشداری‮ ‬بەپاڵەوانیەتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بۆیە خۆشحاڵ بووین بەوەی‮ ‬كە زۆربەری‮ ‬زۆری‮ ‬یاریزانانی‮ ‬كورد پشكی‮ ‬شێریان لەپاڵەوانیەتیەكەدا گرتبووە ئەستۆی‮ ‬خۆیان و زۆرترین ئەنجامی‮ ‬بەرزیان بەشایستەیی‮ ‬دەستەبەركرد‮.‬

ئەنجامی‮ ‬یارییەكان بەپێی‮ ‬تەمەنەكان بەوشێوە بوو‮:‬

لەسەر ئاستی‮ ‬تەمەن‮ ‬12 ساڵ‮: ‬زەلال سەعید شاری‮ ‬دهۆك پلەی‮ ‬یەكەم ئامینە واسق شایری‮ ‬بەغدا پلەی‮ ‬دووەم،‮ ‬وەلا ناسر شاری‮ ‬هەولێر پلەی‮ ‬سێیەم

لەسەر ئاستی‮ ‬كوڕان‮ ‬10تەمەن ساڵ‮: ‬محەمەد ناسر شاری‮ ‬هەولێر پلەی‮ ‬یەكەم.

لەسەر ئاستی‮ ‬كچان‮ ‬تەمەن‮ ‬10 ساڵ‮ : ‬زولال سەعید شاری‮ ‬دهۆك پلەی‮ ‬یەكەم.

لەسەر ئاستی‮ ‬كوڕان تەمەن‮ ‬10 ساڵ‮ : ‬لارە ئاڤدەل لەدهۆك پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬ئالا ناسر لەهەولێر پلەی‮ ‬سێیەم.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌