2017-07-29

مەحمود محەمەد،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گوتەبێژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵ ئەنادۆڵو سازكردووە و تێدا باسی‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش كردووە و هەروەها راشیدەگەیەنێت لەوەتی‮ ‬ئێمە بە زۆر لەگەڵ عێراقدا پێكەوەنووساوین،‮ ‬عێراق بەرقەرار نەبووە،‮ ‬بۆیە ئێستا بارودۆخی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و نێودەوڵەتیش لەبارە بۆ هەڵوەشانەوەی‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬سایكس-پیكۆ و بۆ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم بكەین،‮ ‬دەشڵێت هەڵوێستی‮ ‬ئێران و توركیا لەبارەی‮ ‬ریفراندۆمەوە جیاوازە و ئێران هەڕەشەی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬ئەمەش پوختەی‮ ‬دیمانەكەیە‮:‬

‮❊ ‬ناكۆكی‮ ‬لەسەر ئەوە هەیە كە داعش بۆ كورد زیان بوو،‮ ‬یان قازانجیشی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بۆچوونی‮ ‬ئێوە چییە لەمبارەیەوە،‮ ‬بە تایبەت لەوبارەیەوە كە كورد زیاتر بوو بە‮ ‬یاریكەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعش؟‮ ‬

‮- ‬لە راستیدا هاتنی‮ ‬داعش زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان گەیاند لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و تا رادەیەكی‮ ‬زۆر لە رووی‮ ‬كۆمەڵایەتیشەوە،‮ ‬هەروەها بارێكی‮ ‬یەكجار زۆر گرانی‮ ‬خستە سەر حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەت لە رووی‮ ‬خزمەتگوزارییەكانەوە،‮ ‬چونكە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاوارە روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد‮. ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە لەبەر بوونی‮ ‬شەڕ‮ ‬و ئەو دڕندەیەی‮ ‬كە داعش هەیبوو جۆرێك لە ترس لە لای‮ ‬كۆمپانیا و ئەو سەرمایەدارە بیانییانەش دروستبوو كە بێن و لە هەرێم سەرمایەگوزاری‮ ‬بكەن،‮ ‬بەشێكیشیان كوردستانییان بەجێهێشت و پاشەكشەیان كرد‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە پێش داعش خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چی‮ ‬وەكو تاك و خێزان‮ ‬یان وەكو حكوومەت بە ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬خۆش خەریك بوون،‮ ‬بەڵام كە داعش هات خەڵك ناچاری‮ ‬ئەوە بوو بیر لە چۆنیەتی‮ ‬بەرگریكردن بكاتەوە و نەهێڵێت داعش كوردستان داگیر بكات و زیانی‮ ‬پێبگەیەنێت،‮ ‬بۆیە ئەم پڕۆسەیەش زیانی‮ ‬بەركەوت و خەڵك ناچار بوو بەرگریی‮ ‬بكات،‮ ‬جگە لەو ژمارە زۆرەی‮ ‬شەهیدان كە داومانن ناخۆشییەكی‮ ‬زۆر هاتە سەر خەڵكی،‮ ‬بریندارێكی‮ ‬زۆر هەبوون كە دەبوو چارەسەر بكرێن و توانای‮ ‬حكوومەتیش زۆر كەم بوو،‮ ‬جگە لەوە حكوومەتی‮ ‬عێراقیش فشارەكانی‮ ‬بۆ سەر هەرێم زیاد كرد،‮ ‬بوودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بڕی‮ ‬بوو و هەروەها هیچ هاوكارییەكی‮ ‬بۆ شەڕەكە نەكرد و ئەگەر وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمانان و هەندێك وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر نەبایەن هیچ‮ ‬یارمەتییەكی‮ ‬ئێمەیان نەدەدا،‮ ‬هەروەها بە هەمان چاوی‮ ‬پێشتر سەیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانییان دەكرد،‮ ‬ئەمانە وایكرد كوردستان زیانی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬بەربكەوێت ئەو پێشكەوتانەی‮ ‬هەبوون راوەستان،‮ ‬ئێستا سەدان پڕۆژە بەو هۆیەوە راوەستاون‮. ‬

لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش جیاوازییەكەی‮ ‬ئەوەیە جۆرێك لە بەرقەراریی‮ ‬دروست دەبێت،‮ ‬چونكە شەڕ‮ ‬لەگەڵ ئەو گرووپە دڕندەیە كە هیچ شتێكیان لە لا گرنگ نەبوو نامێنێت،‮ ‬دەبێت خەریكی‮ ‬ئەوەبین پڕۆسەكە دووبارە دەست پێبكەینەوە و دەست بە ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتن بكەینەوە و ئەو كارانەی‮ ‬تەواونەكرابوون تەواویان بكەین‮. ‬رەنگە‮ ‬یەكێك لەو شتانەی‮ ‬كە داعش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕەخسێت ئەوە بوو كە سوپای‮ ‬عێراق لە زۆر شوێن تەسلیمی‮ ‬داعش بوو و چەكەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬تەسلیم كرد،‮ ‬بە هیممەتی‮ ‬پێشمەرگە و پاڵپشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان زۆرێك لەو شوێنانە ئازادكران و ئێستا لەبەردەستی‮ ‬پێشمەرگەدان،‮ ‬بەڵام ئەو بەهایەی‮ ‬لە پێناو ئەمە دامان زۆر بوو‮.‬

قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش قۆناغێكی‮ ‬زۆر هەستیار دەبێت و دەبێت زۆر بە وردی‮ ‬سەرودەری‮ ‬لەگەڵدا بكەین،‮ ‬هەوڵبدەین لە ئاستی‮ ‬ئەم گۆڕانكارییە گەورەیەدابین،‮ ‬راستە شەڕ‮ ‬نامێنێت،‮ ‬بەڵام فیكری‮ ‬داعش هەر دەمێنێت،‮ ‬بۆیە لەوانەیە هەوڵ بدرێت بەردەوام كێشە دروست بكەن چی‮ ‬لە ناوخۆ‮ ‬یان لە دەرەوە،‮ ‬جگە لەوە لەوانەیە هەندێك كێشە لەگەڵ لایەنی‮ ‬دیكە دروست بێت لەو شوێنانەی‮ ‬لە نێوان ئێمە و حكوومتی‮ ‬عێراقدا هەیە،‮ ‬خەڵكێك پێی‮ ‬باش بێت لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬بەڵام ئەوان دەیانەوێت بە زۆری‮ ‬زۆرداری‮ ‬بێت ئەوان لەگەڵ خەڵكی‮ ‬كوردستان نەبێت،‮ ‬دەبێت ئەو قۆناغە زۆر بە وردی‮ ‬و بە زانایی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت‮. ‬

❊ ‬دەگوترێت قۆناغی‮ ‬داعش دنیای‮ ‬بە رووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا كردەوە،‮ ‬واتە پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم چوونە ئاستێكی‮ ‬زۆر جیاواز لە پێشووترەوە،‮ ‬كورد سوود لەم پەیوەندییانە وەردەگرێت بۆ داهاتوو؟‮ ‬

‮-‬ كورد شەڕی‮ ‬كرد و بەرنگاربووەوە،‮ ‬بەرنگاری‮ ‬تاقم و بیرێك بوویەوە كە مەبەستی‮ ‬تەنها لەناوبردنی‮ ‬كورد و داگیركردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبوو،‮ ‬بەڵكو مەبەستی‮ ‬بوو لەگەڵ تەواوی‮ ‬دونیا شەڕ‮ ‬بكات و كێشە دروستبكات،‮ ‬بەڵام بە حوكمی‮ ‬ئەو سیاسەتە فاشیلەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق لەسەردەمی‮ ‬مالیكی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬كرد وایكرد داعش لێرە نشونمای‮ ‬كرد و پەرەی‮ ‬سەند و لە رووی‮ ‬لۆجیستی‮ ‬و پڕچەككردنەوە توانای‮ ‬ئەوپەڕی‮ ‬توانا پەیدا بكات لێرە سەری‮ ‬هەڵدا و توانی‮ ‬زۆر شاری‮ ‬گەورە داگیربكات و تا دەروازەكانی‮ ‬بەغداش رۆیشت و ئەگەر هەندێك وڵات و هاوپەیمانان نەبایەن ئەوا بەغداش لەسەر كەوتن بوو‮. ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكەین ئەم قۆناغە قۆناغێك بێت زۆر بە وردی‮ ‬پێویست بكات مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكەین،‮ ‬واتە بە كردەیی‮ ‬داعش لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ نامێنن،‮ ‬بەڵام لەناو خەڵكدا وەكو بیر دەمێنێت،‮ ‬چونكە سێ ساڵ كاری‮ ‬كردووە و ئافرەت و منداڵی‮ ‬پەروەردە كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬زیان بگەیەنن‮. ‬ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو پەیوەندییانەی‮ ‬دروست بوون سوودیان لێ ببینین بۆ ئەوەی‮ ‬بەرنگاری‮ ‬بیری‮ ‬داعش و توندڕەوی‮ ‬ببینەوە،‮ ‬نە بە شێوازی‮ ‬دیكە بیقۆزینەوە،‮ ‬چونكە پێش داعشیش وڵاتان پەیوەندییان بە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبوو و كونسوڵگەرییان هەبوو و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر كۆمپانیای‮ ‬گەورە لێرە دەستبەركاربوون،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بەشێكیان كشانەوە بە هۆی‮ ‬داعشەوە،‮ ‬بۆیە دەبێت شتەكان بونیادبنێینەوە و بتوانیین بە شێوازی‮ ‬نوێ پەیوەندیی‮ ‬لەگەڵ هەموولایەنەكان دروست بكەینەوە‮. ‬

‮❊ ‬كەواتە ئێوە گەشبینن بە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش؟

‮- ‬گەشبینین بەوەی‮ ‬زەرەری‮ ‬شەهیدبوون و برینداربوون كەم دەبێتەوە،‮ ‬ئەو ماندووبوون و خەرجییانەی‮ ‬لە بەرەكان هەبوون كەم دەبێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەمە بەو مانایایە نییە كە بڵێین بەرقەراریی‮ ‬لە هەموو عێراق پەیدا دەبێت،‮ ‬چونكە داعش لە سەرتاسەری‮ ‬عێراق ئامادەگیی‮ ‬هەیە و دەڵێن شەڕی‮ ‬پارتیزانی‮ ‬لەگەڵ پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق دەكەن،‮ ‬دەبێت ئامادەگی‮ ‬ئەوەشمان هەبێت و زۆر بە ئیسراحەت بەرامبەریان دانەنیشین‮. ‬

‮❊ ‬سوورن لەسەر ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم لە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بكرێت،‮ ‬خەڵكێك هەیە لەگەڵیدا نیین لەگەڵ چەند حزب و وڵاتێكیش؟

‮- ‬ئێمە وەكو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و ئەو‮ ‬16 حزبەی‮ ‬پێكەوە كۆبووینەوە و بڕیارماندا ریفراندۆم بكەین و بڕیاری‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوولماندا،‮ ‬پێمان وایە هەلومەرج لەبارە بۆ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم بكرێت و ویستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بێتە دی،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان سەدان ساڵە كار بۆ ئەوە دەكات سەربەخۆ و سەربەست بێت‮. ‬لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬عێراقەوە بە دەستی‮ ‬ئینگلیزەكان كە دامەزراندنێكی‮ ‬سەقەت و ناسەردەمییانە بوو خەڵكی‮ ‬كوردستان لە ململانێ و كێشە و شەڕدایە لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬عێراق كە بەردەوام هەوڵی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬كوردییان داوە و خاكی‮ ‬داگیربكەن و وێران و تەعریبی‮ ‬بكەن‮. ‬بۆیە بارودۆخی‮ ‬عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتیش بە لەبار دەزانیین بۆ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم بكرێت و ئەو بڕیارەی‮ ‬پێش‮ ‬100 ساڵ لەمەوبەر لە سایكس-پیكۆ دراوە و ئەو سنوورانەی‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەو رێككەوتنامەیە دروست بوون هەڵبوەشێتەوە‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە چەندین ساڵە هەموو رێگاكانمان لەگەڵ عێراقدا تاقیكردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬پێكەوەبژیین،‮ ‬بەڵام پێكەوەژیانێكی‮ ‬سەربەرزانە،‮ ‬بە داخەوە عەقڵییەتی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنەوە تا ئێستاش ئەو عەقڵییەتە بوو كە خۆیان بە باشتر و چاك دەزانن و بە هەڵبژێردراوی‮ ‬خوا دەزانن بۆ ئەوەی‮ ‬حوكمی‮ ‬عێراق بكەن،‮ ‬حوكمی‮ ‬عێراق ئینگلیزەكان پێیانداون،‮ ‬ئەگەر نا عێراقێك پێشتر نەبوو،‮ ‬بەڵكو ویلایەتی‮ ‬بەسرە و بەغدا و مووسڵ بوو كە ئەمەی‮ ‬دوایی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬كوردستان بوو و بە زۆر پێكەوە لكێندراون دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دووساڵ و چەند مانگێكیش عێراقیان دروست كردبوو كوردستان سەر بە عێراق نەبوو و راستەوخۆ لە لایەن عوسبەتولئەممەمەوە بەرێوەدەچوو،‮ ‬ئینجا‮ ‬یەكێك بوو لە مەرجەكانی‮ ‬ئەو مەلیكەی‮ ‬ئەوكات لە سعوودییەیان قەرزكردبوو و مەرجی‮ ‬ئەوە بوو كوردستانیشی‮ ‬لەگەڵ بێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كوردستان بە نەوت و ئاو و كشتوكاڵ دەوڵەمەندە،‮ ‬ئەوە مەرجی‮ ‬ئەو بوو بۆ ئینگلیزەكان و ئەمانیش لەو بەڵێنانەی‮ ‬بە كوردیان دابوو پەشیمان بوونەوە،‮ ‬ئێمە ئەم بارودۆخە بەوە دەزانیین كە ئەو پەیاماننامەیە هەڵوەشێتەوە و ئاوات و ئامانجی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەدی‮ ‬بێت،‮ ‬هەروەها ئەم هەوڵەی‮ ‬ئێمە لە راستای‮ ‬ئەوەیە كە عێراق لەمەودوا بەرقەراریی‮ ‬پەیدا بكات،‮ ‬چونكە لەوەتی‮ ‬ئێمە بە زۆر لەگەڵ عێراق پێكەوەنووساوین عێراق بەرقەرار نەبووە،‮ ‬عێراق بەرقەراریی‮ ‬بە خۆوە نەبینیوە،‮ ‬یان شەڕی‮ ‬هەیە لە ناوخۆ‮ ‬یان لەگەڵ دەرەوە هەمووشی‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬كێشەكانییەتی‮ ‬لەگەڵ كوردستان و بەشێكی‮ ‬بۆ داپۆشین بووە،‮ ‬بۆیە بارودۆخەكە لەبارە بۆ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم بكەین و خەڵك چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكاتەوە‮. ‬

‮❊ ‬بۆچی‮ ‬ئێستا بە گونجاو دەزانن بۆ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬تیادا بكرێت؟‮

‮- ‬چونكە لە رووی‮ ‬فیكرییەوە خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی‮ ‬بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬دووەم لەنێو عەرەب و نەتەوەكانی‮ ‬دەوروبەرمان دەنگی‮ ‬وا پەیدا بوون كە دەڵێن هەقی‮ ‬كوردە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەروەها دونیا باشتر لەبارە بۆ ئەوەی‮ ‬پاڵپشتیی‮ ‬لە خواستی‮ ‬میللەتان بكات،‮ ‬ئەمەش بە شێوازێك هاتووەتە دی‮ ‬كە هەموو خەڵك دەزانێت عێراق بووەتە سەرچاوەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬گرووپی‮ ‬توندڕەو،‮ ‬بەڵام كوردستان لەمە بەدەرە،‮ ‬كەواتە ئەمەش لە بەرژەوەندیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە بۆ ئەوەی‮ ‬بیقۆزینەوە و بگەین بە ئامانجەكانی‮ ‬خۆمان لەچوارچێوەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و بڕیارداندایە‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە تا ئێمە و عەرەبی‮ ‬عێراق پێكەوە بین نە ئەوان لە رووی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سیاسییەوە‮ ‬یاسای‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬بكەین،‮ ‬نە ئێمەش دەتوانیین‮. ‬كەواتە هەردوولامان رێگرین لەبەردەم ئەوەی‮ ‬چۆن بژیین،‮ ‬بۆیە باشترە رێگە بە‮ ‬یەكتر بدەین ئەوان وەكو خۆیان بژیین و ئێمەش وەكو خۆمان بژیین،‮ ‬راستە لە رووی‮ ‬ئایینەوە هەموومان موسوڵمانین و لە رووی‮ ‬مەزهەبیشەوە رەنگە هاوبەشیمان هەبێت،‮ ‬بەڵام تێڕوانینمان بۆ دین بۆ نموونە زۆر لە‮ ‬یەكتر جیاوازیین لەگەڵ شیعە و سوننەی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬ئێمە بە هی‮ ‬تاكی‮ ‬دەزانین و ئەوانیش بۆ دەسەڵات و بۆ سەرمایە بەكاری‮ ‬دەهێنن‮. ‬

‮❊ ‬نزیكەی‮ ‬دوو مانگی‮ ‬ماوە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬قسە هەیە لەسەر ئەوەی‮ ‬هەندێك وڵات دەستوەردان دەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم لە كاتی‮ ‬خۆیدا نەكرێت،‮ ‬ئەمە راستە؟‮ ‬

‮-‬تا ئێستا هیچ وڵاتێكمان نەزانیوە،‮ ‬لەوانەیە تەحەفوز هەبووبێت،‮ ‬لەوانەیە بڵێن كاتەكە گونجاو نییە،‮ ‬بەڵام هەڕەشەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەستوەربدەن هەست پێ نەكراوە،‮ ‬پێشبینیش ناكەین لەشكركێشی‮ ‬بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬چونكە ئەم سەردەمە سەردەمی‮ ‬ئەوە نییە و باوی‮ ‬ئەو شتانە نەماوە،‮ ‬بە دڵنیایشەوە خەڵكی‮ ‬كوردستانیش ئەگەر بەو زەقییە بێن و كێشە دروست بكەن بە دەستەوسان دانانیشن،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬لە نێوندە نێودەوڵەتییەكان ئەم شتانە قبووڵكراو نییە‮. ‬

‮❊ ‬لە دوای‮ ‬جیابوونەوە لە عێراق،‮ ‬رەنگە ئەم وڵاتە بەرقەرار بێت،‮ ‬پێتوایە لە دوای‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬سوننە و شیعە پێكەوە بتوانن عێراقێكی‮ ‬بەرقەرار دروست بكەنەوە؟‮

‮-‬ئەی‮ ‬باشە ئێمە گوناحمان چییە كە ئەوان بەدرێژایی‮ ‬چەند سەد ساڵە و پێكەوە ناگونجێن و بەردەوام كێشەیان هەیە،‮ ‬ئەو دەمانەی‮ ‬سوننە دەسەڵاتداربووە‮ ‬غەدری‮ ‬لە شیعە كردووە،‮ ‬ئێستا شیعە دەسەڵاتدار بووە‮ ‬غەدری‮ ‬لە سوننە كردووە،‮ ‬جاری‮ ‬واش هەیە هەردوولا رێكدەكەون و‮ ‬غەدر لە كورد دەكەن،‮ ‬ئەمە چۆن دەبێت؟‮. ‬لەوانەیە بەرقەرارییەكە لەوەبێت هەردوولا بگەنە قەناعەتێك بە شێوازێك لێكجیابوونەوەیەكیان هەبێت‮ ‬یان جۆرێك لە فیدڕاڵییەتێك پیكەوەبژین پەرلەمان و‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەت بە خۆیان هەبێت،‮ ‬سوننەكان‮ ‬یاسا و پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬خۆیان هەبێت و شیعەكانیش بە هەمان شێوە،‮ ‬چونكە كێشە بۆ ئەسڵی‮ ‬ئەو باوەڕانەی‮ ‬لە نێوان ئەو دوو مەزهەبە هەیە،‮ ‬یەك دنیا كێشەیان لە نێوانیاندا هەیە،‮ ‬كۆمەڵێك جیاوازیی‮ ‬زۆریان هەیە لە رووەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬و ئایینیشەوە هەیە‮. ‬

‮❊ ‬جیابوونەوەی‮ ‬كورد هەڵوەشانەوەی‮ ‬عێراقە؟‮ ‬

‮- ‬كوردستان لە رووی‮ ‬مێژووییەوە بەشێك نەبووە لە عێراق،‮ ‬عێراق لە كتێبەكانی‮ ‬مێژوودا تا باكووری‮ ‬كوفە بووە،‮ ‬عێراق وڵاتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ئەوەندە گرنگ نییە كە هەڵوەشێتەوە‮ ‬یان نا،‮ ‬عێراق پێكهاتەیەكە ئینگلیزەكان لە پاداشتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬حیجازییەكان سعوودییەكان‮ ‬یارمەتیی‮ ‬ئەوانییان لە جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم دا دروستیان كرد،‮ ‬دەبینین لە هەموو عێراق كەسێكیان پەیدا نەكرد بیكەن بە پاشا و چوون لە سعوودیە كەسێكیان قەرز كرد و كردیان بە مەلیك وەكو چۆن لە ئوردن و سووریا ئەوەیان كرد و سوورییەكان ئەوەیان قبووڵ نەكرد،‮ ‬بۆیە ئەم عێراقە دروستكراوە،‮ ‬عێراق بە بڕیارێكی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬سەركەوتوو لە شەڕدا دروستكراوە،‮ ‬كەواتە ئەوەندە پیرۆزە هەڵنەوەشێتەوە؟‮. ‬

‮❊ ‬مەبەستمان ئەوەیە لە دوای‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬شیعە و سوننە لە عێراقدا دەتوانن پێكەوە هەڵبكەن؟‮ ‬

‮-‬ئەوە دەمێنێتەوە لەسەر عەرەبی‮ ‬سوننە و عەرەبی‮ ‬شیعە كە ئایا دەتوانن هەندێك‮ ‬یاسا دابنێن و وڵاتەكەیان بە ناوی‮ ‬عێراقەوە بپارێزن،‮ ‬یان شیعەستان و سوننەستان دروست دەكەن،‮ ‬بەڵام ئێمە بۆچوونمان وایە ئەگەر ئەو عەقڵییەتەی‮ ‬ئێستا هەیە چی‮ ‬سوننە و چی‮ ‬شیعە زاڵ بێت ناتوانن پێكەوەبژیین‮. ‬

‮❊ ‬سوورن لەسەر ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول ریفراندۆم بكرێت؟‮

‮-‬ئێمە و ئەو‮ ‬16 حزبە ئەو بەروارەمان دیاری‮ ‬كردووە،‮ ‬بە تەنها پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان جەنابی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬ئەو بەروارەمان دیاری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكو لە كۆبوونەوەیەكدا ئەو بەروارە دیاریكراوە و پەسەندكراوە و ئەم بەروارەش دراوە بە كۆمیسیۆنی‮ ‬هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەی‮ ‬ئیشی‮ ‬لەسەر بكەن و تاوەكو ئەوكاتە هەموو رێككاری‮ ‬یاسای‮ ‬و ئیداریی‮ ‬بۆ ئەنجامبدەن بە شێوەیەك كە بتوانن ئەو رۆژە كارەكە بە ئەنجام بگەیەنن‮. ‬

‮❊ ‬ئێران و توركیا بە تایبەت ئێران زۆر مكوڕن لەسەر ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم نەكرێت،‮ ‬ئێوە دوو رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ شاندێكی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستان كە سەردانی‮ ‬ئێرانییان كردبوو و وەڵامی‮ ‬ئێرانییان بۆ ئێوە هێنابوو،‮ ‬ئێران لەبارەی‮ ‬ریفراندۆمەوە چی‮ ‬بە ئێوە گەیاند؟

‮-‬یەكێتیی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستان چوار كۆبوونەوەیان لەگەڵ چوار كەسایەتی‮ ‬نێو دەسەڵاتی‮ ‬ئێران ئەنجامدا،‮ ‬هەموویان باسیان لەوەكردووە ئێستا كاتی‮ ‬ریفراندۆم نییە و ئەوان لەگەڵ‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراقدان،‮ ‬گوتوویانە بارودۆخەكە هەستیارە و ئێستا شەڕە و چییە ئەوانەیان گوتووە،‮ ‬شاندی‮ ‬یەكێتیش پێیان گوتوون هەر لەبەر ئەو هەستیارییە كە ئێمەش پێمان باشە بیر لە ئەمنییەتی‮ ‬خۆمان بكەینەوە و بەرگەی‮ ‬ئەو هەموو ركابەرایەتییە بگرین،‮ ‬یەكێتی‮ ‬باش وەڵامی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێرانییان داوەتەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ئێرانییەكان قسەی‮ ‬خۆیان كردووە ئەمانیش قسەی‮ ‬خۆیان كردووە،‮ ‬بەڵام هەڕەشە كرابێت شتێكی‮ ‬ئەوتۆ نەبیستراوە لە لایەن ئەو شاندەوە كە هەڕەشەیەك بكرێت شتێكی‮ ‬ئەوتۆ نەكراوە كە مەترسی‮ ‬هەبێت،‮ ‬پێشبینی‮ ‬ناكەین ئێران بگاتە ئەو ئاستەی‮ ‬هەڕەشە‮ ‬یان هەندێك كار بكات كە خەڵكانێك پێشبینی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئێران هەموو هەوڵەكەی‮ ‬ئەوەیە سنوورەكانی‮ ‬ئاسایش بن،‮ ‬دەبوایە ئەوەش بزانن ئێمە شۆڕشمان هەبوو سنوورەكانی‮ ‬ئەوان ئاسایش نەبوون راستە،‮ ‬بەڵام كاتێك كە فیدڕاڵیەتمان راگەیاند كە هەرچەندە ئەوكاتیش ئەوان ئەوەیان پێ باش نەبوو توانرا ئاستی‮ ‬ئاسایش لە سنوورەكان و بۆ ناو ئێرانیش زیاتر بێت،‮ ‬پێشبینی‮ ‬دەكەین بە دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت ئەو ئاسایشەی‮ ‬ئێران زیاتر پارێزراو بێت،‮ ‬چونكە ئەو كات ئێمە بەرپرسیارێتی‮ ‬زیاترمان دەكەوێتە ئەستۆ و دەبێت هەوڵ بدەین ئاسایشی‮ ‬دراوسێكانمان زیاتر پارێزراو بێت‮. ‬

‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ریفراندۆمەوە جیاوازیی‮ ‬لە نێوان هەڵوێستی‮ ‬ئێران و توركیاوە هەیە؟،‮ ‬جیاوازییەكە چییە؟‮ ‬

‮- ‬لەوانەیە ئەوەی‮ ‬ئێران ئەوەندە بە زەقی‮ ‬دەیڵێت توركیا ئەوەندە بە زەقی‮ ‬نەیڵێت،‮ ‬بە حوكمی‮ ‬ئەو تێكەڵاوییەشی‮ ‬كە توركیا لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬هەیەتی‮ ‬و ئەو ئازادییە رۆژنامەوانییەی‮ ‬كە لەناو توركیا هەیە و زیاترە لە ئێران وایكردبێت لە رووی‮ ‬رۆژنامەوانیی‮ ‬ئەوەندە ئەو بابەتە زەق نەكرێتەوە وەكو ئەوەی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێران باسی‮ ‬لێوەدەكەن،‮ ‬جگە لە مەسەلەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬رەنگە وا لێكبدرێتەوە كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كاریگەریی‮ ‬بۆ سەر ئێران دەبێت،‮ ‬چونكە ئێرانییەكان رەنگە هەر پێشیان خۆش بێت دەوڵەتێكی‮ ‬گەورە كە عێراقە و شیعە بەڕیوەی‮ ‬دەبات دراوسێیان بێت و لەبەردەستی‮ ‬شیعەدایە،‮ ‬دەبێت ئێرانییەكان ئەوە لێكبدەنەوە كە چی‮ ‬باشتر بوو ئەگەر هەوڵیان دابا كە شیعەی‮ ‬هاومەزهەبییان كە دەسەڵاتی‮ ‬بەدەستە و كورد كە لە زۆر قۆناغدا هاوپەیمان و دۆستییان بوون پێكەوە هەموو ئەم ناوچەیە بەڕێوەببەن و زۆر بۆ ئەوان قازانجتر بوو،‮ ‬ئێستاش دەتوانرێت شیعەی‮ ‬هاومەزهەبییان هەم دەسەڵاتی‮ ‬عێراقییان بەدەستەوە بێت و كوردیش هەم كە زۆر جار هاوپەیمان و هاوسەنگەرییان بووە دەكرێت هەم دۆستییان بێت و دەوڵەتێكی‮ ‬جیرانییان بێ ئەوەی‮ ‬كێشە بۆ ئێران دروست بێت‮. ‬

‮❊ ‬ئێوە لەناو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هیچ راپرسییەكتان كردووە لەبارەی‮ ‬ریفراندۆم و دەنگی‮ ‬بەڵێ وە؟‮

‮-‬ بەڵێ كۆمەڵێك راپرسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا كراوە،‮ ‬بەڵام هەمووی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬زۆر باش دەدرێت،‮ ‬خەڵك بە پەرۆشەوە دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بە بەڵێ دەدات،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەم هەموو قوربانی‮ ‬و شەهیدەی‮ ‬داوە و تەحەمولی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و گۆڕی‮ ‬بە كۆمەڵ و تەعریب و راوەدوونانی‮ ‬كردووە گەیشتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬چیتر ناتوانێت لە پێناو حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬و فیدڕاڵیدا خەبات بكات،‮ ‬بەڵكو دەبێت سەربەخۆ بێت بۆ ئەوەی‮ ‬تووشی‮ ‬كێشە و شەڕ‮ ‬نەبێت،‮ ‬هەم ئێمە و هەمیش عێراق ئازاد بین بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانیین بە پێی‮ ‬تێگەیشتن و خواست و كولتووری‮ ‬خۆمان و ئەوانیش بە پێی‮ ‬خواست و كولتووری‮ ‬خۆیان وڵاتی‮ ‬خۆیان بەڕێوەببەن‮. ‬

‮❊ ‬بە پێی‮ ‬ئەو راپرسییانەی‮ ‬كراون چەند لەسەدی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەنگ بە بەڵێ دەدەن؟‮ ‬

‮-‬ هەرچەندە ئەو راپرسییانە هی‮ ‬ئەوەیە ئیشی‮ ‬لەسەر بكرێت،‮ ‬لەوانەیە خەڵكێك ترسێندرابێت چی‮ ‬لە دەرەوە بێت‮ ‬یان لە ناوخۆ،‮ ‬بەڵام بە گشتی‮ ‬خەڵك دەچێتە سەر سندووقی‮ ‬دەنگدان و بە پێی‮ ‬راپرسییەكانی‮ ‬گشتی‮ ‬كە هی‮ ‬خۆمان و هی‮ ‬حزبی‮ ‬دیكە و هی‮ ‬رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش دەڵێن سەرووی‮ ‬70 لەسەد دەنگ بە بەڵێ دەدەن،‮ ‬راپرسییەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬پارتیش هەر وا دەڵێن كە زیاتر لەو رێژەیە دەنگ بە بەڵێ دەدەن‮. ‬

‮❊ ‬دانیشتنتان لەگەڵ گۆڕان كەی‮ ‬دەكرێت؟،‮ ‬دەگەن بە چارەسەر؟

‮- ‬پێشبینی‮ ‬دەكەم سووربوونی‮ ‬ئەوان لەسەر بۆچوونی‮ ‬خۆیان و رای‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئێمە لە شوێنێكدا‮ ‬یەكی‮ ‬گرتووەتەوە ئەویش كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانە،‮ ‬پێشتر لەبەر هەندێك هۆكار پێمان باش بوو پەرلەمان بە سەرۆكایەتییەكی‮ ‬نوێوە كارا بكرێتەوە،‮ ‬بەڵام دواتر بە گفتوگۆ لەناوخۆ و لەگەڵ حزب و لایەنی‮ ‬دیكە ئەم مەرجەمان هەڵگرت،‮ ‬ئەوا داواكاری‮ ‬ئەوان بوو و ئەوە هاتووەتە دی،‮ ‬بۆیە باوەڕناكەم هۆكارێك نەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬دانەنیشین،‮ ‬ئێمە پێشتر سەردانی‮ ‬ئەوانیشمان كردووە و ئەوان رەدی‮ ‬سەردانەكەشیان نەكردووینەتەوە،‮ ‬ئەمجارەش داوامان كردووە دابنیشین و كۆبوونەوەی‮ ‬دووقوڵی‮ ‬بكەین،‮ ‬بەڵام ئەمەیان پێ باش بووە و دەڵێن با هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬تەواوبكەن دواتر دادەنیشن‮. ‬لە نزیكەوە ئەمجارە گوێ لە‮ ‬یەكتر دەگرین و باسی‮ ‬چارەسەرییەكان دەكەین‮.‬

❊ ‬گەشبینن بۆ گەیشتن بە چارەسەر؟‮

‮-‬ ئێمە هیچ رێگرییەك نابینین،‮ ‬ئێستا ئێمە رازی‮ ‬بووین پەرلەمان كارابكرێتەوە،‮ ‬ئەگەر بەهانەی‮ ‬دیكە بهێننەوە دەبێت خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەوكاتە قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌