2017-07-27

دلخاز مووسا هونه‌رمه‌ند و به‌ڕێوبه‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری زاخۆ له‌ لێدوانێكدا پشتگیریی خۆی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی و گوتی: به‌ هه‌موو توانا هزر و بیرمان پشتیوانی له‌ هێنانه‌دیی ئه‌و خه‌ونه‌ مه‌زنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ین
له‌باره‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ش كه‌ بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌نیازه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ڕیفڕاندۆم ئه‌نجامی بدات .

ڕاشیگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاومان ده‌بێت بۆ پشتیوانی له‌ ریفڕاندۆم و له‌ ئێستاوه‌ پلانمان دانه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین سروود و گۆرانیی نیشتمانیی تایبه‌ت به‌ ڕیفراندۆم تۆمار و كلیپ بكه‌ین، بێ شك ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی تایبه‌تیشمان ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن له‌ چه‌ندین چالاكیی جه‌ماوه‌رییش .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌