2017-07-26

كاروان محەمەد سینۆ 

رۆژ بە رۆژ خەڵكی‮ ‬كوردستان نزیك دەبێتەوە لە وادەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوولدا،‮ ‬هەڵبەت زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكان لە چاوەڕوانی‮ ‬ئەم رۆژەدان بۆ دەنگدانی‮ "‬بەڵێ‮" ‬بۆ سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە لەوەتەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق لە ساڵی1921 ‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئارامی‮ ‬و هاوڵاتیبوونی‮ ‬بەخۆیەوە نەدیوە‮. ‬بۆ بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە عێراقدا چەندین شۆڕش و بەرخودانی‮ ‬ئەنجام داوە،‮ ‬شوڕشی‮ ‬شێخ مەحمودی‮ ‬حەفید،‮ ‬شۆرشەكانی‮ ‬بارزان،‮ ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان،‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 پێكهێنانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬فیدارڵی‮ ‬كوردستان كە ئێستا بەرقەرارە‮. ‬بەڵام تاكو ئێستا خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رزگاری‮ ‬نەبووە لە هەڕەشە و نەهامەتی،‮ (‬داعش و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و بڕینی‮ ‬مووچە و پەراوێزخستنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیداری‮ ‬كورد،‮ ‬نموونەی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ئەمرۆی‮ ‬كوردستانە‮. ‬هەروەها لەپێناو سەربەخۆییدا خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەزارەها قوربانی‮ ‬داوە لە شەهیدو ئەنفالی‮ ‬كیمیاكوشتە و زیندبەچاڵ و بێسەروشوێنی‮ ‬زیندانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پاكتاوی‮ ‬رەگەزی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و‮.. ‬هتد‮.‬ نزیكبوونەوە لە وادەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جۆش و خرۆشی‮ ‬سیاسی‮ ‬خستۆتە دەڤەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست و جیهان،‮ ‬رۆژانە لێدوانی‮ ‬پشتگیر و ناكۆك دەبینین و دەبیستین و دەخوێنینەوە لە میدیا جیهانی‮ ‬و ناوخۆییەكان دەربارەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬سەرنجە هەڵوێستی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تەنها لە داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و‮ (‬هەندێك‮) ‬لە جێبەجێكارانی‮ ‬ئەجیندای‮ ‬داگیركەران لە ناخۆی‮ ‬كوردستاندا دەبیستین‮. ‬ئەگینا زۆرینەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەبینن و بەلایەنی‮ ‬كەمەوە هەندێكیان دژایەتی‮ ‬ناكەن‮.‬ دوایین هەڵوێستی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬بەرامبەر ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەڵوێستی‮ "‬روسیا‮"‬یە كە پێرێ لە سەر زاری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەیان‮ "‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ‮" ‬لە لێدوانێكیدا بۆ توڕی‮ ‬میدیای‮ ‬رووداو لە مۆسكۆ ئاشكرای‮ ‬كرد‮.‬ لە سەرەتای‮ ‬دا‮ "‬لاڤرۆڤ‮" ‬ئاماژەی‮ ‬بە پەیوەندییە لەمێژینەكەی‮ ‬نێوان روسیا و سەرۆكی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردو گوتی‮: ‬‮"‬ئێمە لەگەڵ كورد،‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬لەمێژینە و زۆر باشمان هەیە،‮ ‬ئەو پەیوەندییە مێژوویەكی‮ ‬دێرینی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەروەك لە ساڵانی‮ ‬چلەكان و پەنجاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو رۆڵەی‮ ‬گەورەی‮ ‬كورد‮ "‬مستەفا بارزانی‮" ‬لەگەڵ‮ ‬یاوەرەكانی‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬ئێمە بووە‮ ‬ئەمڕۆش ئێمە پەیوەندییەكی‮ ‬زۆر باشمان لەگەڵ كوردی‮ ‬عێراق هەیە‮. ‬لە ساڵی‮ ‬2007ەوە كونسولخانەمان لە هەولێر هەیە،‮ ‬لە مۆسكۆ نوێنەرایەتی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق هەیە‮".‬ ‮ ‬ئەمڕۆ خستنەرووی‮ ‬پەیوەندییە دێرینەكانی‮ ‬نێوان‮ "‬بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬سەرۆكی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و روسیا،‮ ‬نیشانەی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬روسیایە بە مژاری‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان كە ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی‮. "‬لاڤرۆڤ‮" ‬دووبارە جەختی‮ ‬كردەوە سەر ئەو پەیوەندییە دێرینیەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان لە گەڵ روسیای‮ ‬هەبووە و‮ "‬لاڤرۆڤ‮" ‬ئەم پەیوەندییە لە مێژینە دەیكاتە فاكتەری‮ ‬درێژەپێدان و بەردەوامی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان روسیا و كوردستان و سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان كە ئێستا بەرقەرارە،‮ ‬هەروەها‮ "‬ڵاڤرۆڤ‮" ‬رۆڵی‮ ‬كوردانی‮ ‬سۆڤیەت‮ (‬ئەو كوردانەی‮ ‬لە روسیا دەژین‮) ‬بەرزنرخاند لە پێشڤەچوونی‮ ‬پەیوەندییەكان و گوتی‮: "‬با من نەڵێم پەیوەندییەكانمان نوێن و لە ئاستێكی‮ ‬نوێدان‮. ‬دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە كە پەیوەندیی‮ ‬ئێمە لەمێژینەیەو ساڵانێكی‮ ‬زۆرە گەشەمان بە پەیوەندییەكانمان داوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬حكومەت و لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬كوردی،‮ ‬ئەوە درێژەپێدانی‮ ‬ئاراستەیەكە لە پەیوەندی‮ ‬كە هەروەك گوتم لە بەرژەوەندیی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬رووسیای‮ ‬فیدراڵ و كوردستانی‮ ‬عێراقە‮. ‬هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆڵی‮ ‬كوردی‮ ‬سۆڤیەت،‮ ‬ئەو كوردانەی‮ ‬كە لە رووسیا دەژین دەبێ لەبەرچاو بگیرێت كە رۆڵی‮ ‬گرنگیان هەبووە لەو پەیوەندییە باشەی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لەگەڵ كورد هەمانە‮".‬ ‮ ‬لاڤرۆڤ پەیوەندی‮ ‬باشی‮ ‬نێوان روسیا و كورد ئاشكرا كرد،‮ ‬هەروەها هەڵوێستی‮ ‬ئێستای‮ ‬روسیاشی‮ ‬ئاشكرا كرد دەربارەی‮ ‬ماف و ئامانجەكانی‮ ‬كورد و گوتی‮: " ‬بێگومان ئێمە پەیوەندییەكی‮ ‬زۆر باشمان هەیە لەگەڵ گەلی‮ ‬كورد و زۆر بە باشی‮ ‬یەكتر دەناسین،‮ ‬بۆ ئێمە جێگەی‮ ‬بایەخە كە گەلی‮ ‬كورد وەك هەموو گەلانی‮ ‬سەر زەوی‮ ‬خۆزگەو مافە‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و ئامانجە‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬بەدی‮ ‬بهێنێت‮".‬ ‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا،‮ ‬ماف و ئامانجەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو مافانەی‮ ‬كە لە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكاندا هەیە،‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬گەلانی‮ ‬جیهان بە رەوای‮ ‬یاسایی‮ ‬دەزانێ و دڵنیایە كە سەركردایەتی‮ ‬كوردستان بۆ ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬داوە و گوتی‮: " ‬خواست و ئامانجی‮ ‬یاسایی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وەك هەموو گەلانی‮ ‬دیكە پێویستە بەدی‮ ‬بهێنرێن،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬كە لە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكاندا هەیە،‮ ‬ئەوەش پەیوەندی‮ ‬بەو بڕیارەوە هەیە كە وەك ئێمە تێیدەگەین بڕیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬دراوە لە هەولێر بۆ ئەنجامدانی‮ ‬گشتپرسی‮ ".‬ دەتوانم بڵێم،‮ ‬هەڵوێست و لێدوان و گوتەكانی‮ "‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ‮"‬ی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا،‮ ‬دەرباری‮ ‬دوزی‮ ‬ئێستای‮ ‬كورد،‮ ‬راشكاوانەترین و بوێرترین هەڵوێستی‮ ‬فەرمییە كە وڵاتێك دەیخاتە روو بەتایبەت كە روسیا وڵاتێكی‮ ‬زلهێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عەسكەرییەو ئەندامی‮ ‬هەمیشەییە لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و ئێستا رۆڵێكی‮ ‬گرنگ و بەرچاوی‮ ‬هەیە لە دەڤەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا‮.‬ هەڵبەت ئەم لێدوانەی‮ "‬لاڤرۆڤ‮" ‬دەبێتە مایەی‮ ‬دارشتنەوەی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬نوێی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بەرامبەر ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬سەرەرای‮ ‬دوودڵی‮ (‬تاقمێكی‮)‬؟‮! ‬سیاسی‮ ‬لە ناوخۆی‮ ‬كوردستاندا دەربارەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬بەڵام روسیا دڵنیاییە كە زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئارەزوومەندی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كرودستانن،‮ ‬و روسیا گەشبینە بە دەرەنجامەكانی‮ ‬ریفراندۆم لە هەموو رووێكەوە‮ (‬سیاسی‮ ‬و جیۆپۆلیتیك و دیمۆگرافی‮ ‬و ئابووری‮...)‬،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬كە پرسی‮ ‬كورد‮ (‬وەك خواستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮) ‬ئێستا لە چوار چێوەی‮ ‬سنوری‮ ‬عێراق دەرچووە و كاریگەری‮ ‬دەبێت لەسەر دەڤەرەكە،‮ ‬لەم رووەوە‮ "‬لاڤرۆڤ‮" ‬دڵنیایی‮ ‬روسیای‮ ‬ئاشكراكرد دەربارەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬گەورە و ئاشتیانەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لە دەڤەرەكەدا و هیوای‮ ‬خواست كە كورد خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەرنجامەكانی‮ ‬ریفراندۆمەوە ئاشتیانە پیشان بدات‮. ‬هەروەها ئامادەیی‮ ‬روسیا خستەروو بۆ هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و گوتی‮: "‬من پێشتریش گوتم كە ئێمە وەك گوزارشتكردن لە خواستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە گشتپرسی‮ ‬دەڕوانین،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬من لێی‮ ‬تێدەگەم زۆربەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬كوردی‮ ‬پشتگیریی‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬ئەو گشتپرسییە دەكەن‮. ‬وای‮ ‬دەخوێنینەوە كە دوای‮ ‬بڕیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەسەر ئەو پرسە بیر لەهەموو شتێك دەكرێتەوە،‮ ‬پەیوەست بە دەرئەنجامەكانی‮ ‬ئەو هەنگاوە وەك دەرئەنجامی‮ ‬سیاسی،‮ ‬دەرئەنجامی‮ ‬جیۆپۆلیتیكی،‮ ‬دیمۆگرافی‮ ‬و ئابووری‮. ‬بەوپێیەی‮ ‬كە پرسی‮ ‬كورد ئێستا لەچوارچێوەی‮ ‬سنووری‮ ‬عێراقی‮ ‬نوێ دەرچووە،‮ ‬كاریگەری‮ ‬دەبێ لەسەر هەموو كێشەو پرسەكانی‮ ‬بەشێك لە دەوڵەتانی‮ ‬دراوسێی،‮ ‬لەو چوارچێوەیەدا پرسی‮ ‬كورد رۆڵێكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬هەیەو شوێنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە لەنێو پرۆسەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئەو كێشانەی‮ ‬كە ئێستا لە ناوچەكەدا هەن‮. ‬ئێمە هیوامان وایە كە گەلی‮ ‬كورد خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬لەچوارچێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانەدا پیشان بدات و جێبەجێكردنی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬گشپرسیەكەش بەهەمانشێوە هەر لە چوارچێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانەدا بن،‮ ‬ئێمە ئامادەین هاوكاریی‮ ‬بەغداو هەولێر بكەین لەو پرۆسەیەدا كە بەشێوەیەك رەچاوی‮ ‬رێزگرتنی‮ ‬یەكتری‮ ‬تێدا بكرێت‮. ‬ ‮"‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ‮"‬ی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەوەری‮ ‬روسیا ئاماژەی‮ ‬كرد بە پەیوەندی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬دوولایەنەی‮ ‬نێوان روسیاو كوردستان و ئاشكرای‮ ‬كرد كە ئەم پەیوەندییانە كاریگەری‮ ‬خراپ و زیانی‮ ‬نییە بۆ پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان روسیا و حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەروەها"لاڤرۆڤ‮" ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و ووزە لەگەڵ كوردستان بەرزنرخاند و خواستی‮ ‬كە پەیوەندنییەكان بازرگانی‮ ‬و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولادا زیاتر گەشە بكات‮. "‬لاڤرۆڤ‮" ‬ئاماژەی‮ ‬بە كاركردنی‮ ‬هەرە گەورەترین دوو كۆمپانیای‮ (‬گازپرۆم و روسنەفت)ـی‮ ‬روسی‮ ‬كرد بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬نەوت لە كوردستادا،‮ ‬لەمبارەیەوە‮ "‬لاڤرۆڤ‮" ‬پێیوایە كە روسیا و كوردستان بەرژەوەندییەكانیان دوولایەن و هاوبەشەو قازانجی‮ ‬بۆ هەردوولا هەیەو گوتی‮: " ‬ئێمە بەرژەوەندیی‮ ‬دوولایەنەمان هەیە،‮ ‬لەو بابەتەدا دەمانەوێ پەیوەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و وەبەرهێنان لەنێوانماندا گەشە بكات‮. ‬ئێمە هانی‮ ‬ئەو پرۆسەیە دەدەین،‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬ئێمە لەگەڵ كوردستانی‮ ‬عێراق كاریگەری‮ ‬خراپ ناكاتە سەر هیچ لایەنێكی‮ ‬دیكەو زیان بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكومەتی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬بەغدا ناگەیێنێت‮. ‬لە كوردستانی‮ ‬عێراق ماوەیەكی‮ ‬درێژە‮ ‬یەكێك لە كۆمپانیا هەرە گەورەكانی‮ ‬ئێمە كە كۆمپانیای‮ ‬گازپرۆمە،‮ ‬كار دەكات‮. ‬پێموایە لە دوو كێڵگەی‮ ‬نەوتیدا كاردەكات لەگەڵ هاوبەشەكانی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬عێراق‮. ‬لە مانگی‮ ‬شوباتی‮ ‬رابردوودا‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە كۆمپانیا گەورەكانی‮ ‬ئێمە،‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬روسنەفت كۆنتراكتێكی‮ ‬واژۆكرد لەگەڵ هاوبەشەكانی‮ ‬لە هەولێر و،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئابووری‮ ‬سانت پیتەربورگ بۆ تەواوكاری‮ ‬ئەو رێككەوتنە چەند دۆكیومێنتێك واژۆكران‮. ‬بە بۆچوونی‮ ‬من ئێمە ئێستا لەگەڵ كوردستانی‮ ‬عێراق لەناو بەرژەوەندییەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬دوولایەنەداین كە وای‮ ‬دەخوێنمەوە ئەنجامەكانی‮ ‬قازانجبەخش دەبن بۆ هەموو بەشداربووەكانی‮.‬ ئەم لێدوانەی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا،‮ ‬لەم سات و ئانەدا،‮ ‬ئاماژەیە بەوەی‮ ‬كە ئەمڕۆ كاتی‮ ‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كاتێكی‮ ‬زێڕین و گونجاو و لەبارە لەسەر هەموو ئاستێك،‮ ‬ئینجا بەدەر لەمە هەر هەوڵ و هەر بیانۆیەك بۆ كۆسپ و تەگەرە بەرامبەر پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەوڵكی‮ ‬خیانەتكار و رێ لادەری‮ ‬هیوا و ئامانجەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانەو بێرێزییە بە خوێنی‮ ‬شەهیدان و قوربانیانی‮ ‬كیمیاباران و ئەنفال و كۆمەڵكوژی‮ ‬كە هیچ بنەماڵەیە نییە لە كوردستان كەمتر لە قوربانییەكی‮ ‬بەرنەكەوتبێ،‮ ‬بۆیە دەبێ هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو نەتەوەو ئایین و مەزهەبەكان،‮ ‬بەدەر لە بەرژەوەندییە بەرتەسكەكانی‮ ‬حزبەكان،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول بچینە سەر سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان و بڵێین‮ "‬بەڵێ‮" ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌