2017-07-26

 دیدار‮: ‬وریشە عومەر‮ ‬ 

بەمەستی‮ ‬ئاشنابوون بەكاری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتیی‮ ‬چاكسازیی‮ ‬وڕەوشی‮ ‬زیندانییان و بنكەكانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬ئەم دیدارەمان لەگەڵ بەڕێز‮ (‬ئەحمەد نەجمەدین‮) ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬هەرێم ئەنجامداو بەڕێزی‮ ‬وابۆمان دوا‮: ‬ چاكسازی‮ ‬لەوبنكانەی‮ ‬بۆچاكسازی‮ ‬داندراون بەكۆێ گەیشتوون،ئایابەرهەمی‮ ‬هەیە؟ ‮-‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ (‬6‮)‬) چاكسازی‮ ‬هەیە لە هەولێر ژ سلێمانی‮ ‬ژ دهۆك لەهەر شارێك دوو چاكسازی‮ ‬هەیە‮:        ‬چاكسازی‮ ‬گەوران ژ پیاوان لە‮ (‬18 ساڵ‮) ‬بەسەرەوە‮ . ‬ چاكسازی‮ ‬ژنان ژ منداڵان‮ (‬نەوجەوانان‮). ‬ چاكسازیكردن پرۆسەیەكی‮ ‬دوور و درێژە بەكۆمەڵێك بەرنامە و چالاكی‮ ‬ئەنجامدەدرێ بۆ فێركردن و چارەسەری‮ ‬دەروونیی‮ ‬،‮ ‬وهەروەها بەشداری‮ ‬پێكردنیان لەپرۆسەی‮ ‬خوێندن ژ بەهەمان‮ (‬مەنهەج‮) ‬كەلەوەزارەتی‮ ‬پەروەردە پەیڕەو دەكرێ‮ ‬،وخوێندن درێژە پێدەدرێ تا زانكۆ و پەیمانگا سزادراو هەیە ماستەری‮ ‬لەناو چاكسازی‮ ‬تەواو كردووە‮ ‬،‮ ‬وخزمەتگوزاری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و وەرزش و كاری‮ ‬پیشەیی‮ ‬و راهێنانی‮ ‬پیشەیی‮ ‬و كاری‮ ‬دەستی‮ ‬هەیە لەناو چاكسازیەكان‮ ‬،وهەروەها خولی‮ ‬تایبەت هەیە بۆ سزادراوان بەتایبەتی‮ ‬بۆ نەوجەوانان بۆ شیاندنەوەیان وە سیمیناری‮ ‬جۆراوجۆر هەیە لەهەموو بوارەكاندا بەتایبەت لەبواری‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن پزیشكی‮ ‬دەروونیی‮ ‬و دەروونناسان‮ . ‬وەلەبواری‮ ‬ئایینی‮ ‬و دەروونیی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و بوارەكانی‮ ‬تر‮ .. ‬سیمینار پێشكەش دەكرێت‮ ‬،‮ ‬وەخولی‮ ‬فێربوونی‮ ‬زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬بەردەوامە بۆ سزادراوان‮ ‬،‮ ‬هاوكات كتێبخانە هەیە لەناو چاكسازی‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬بخوێننەوە لەو بوارانەی‮ ‬كەسوودمەندە و حەزیان پێیەتی‮ ‬و پێشبڕكێ هەیە بۆ خوێندنەوە و پاداشت دەكرێن‮ .‬بەرەو پێشچوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬دەگەڕێتەوە سەر ئیمكانیاتی‮ ‬ماددی‮ ‬و مرۆیی‮ .. ‬چەند ئیمكانیات باش بێت و خەڵكانی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬و لێهاتوو هەبێت بەرهەمەكەی‮ ‬باشتر دەبێت كەئەمەش پرۆسەی‮ ‬چاكسازیە بۆئەوەی‮ ‬سزادراو وەك كەسێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگا‮.    ‬‮❊ ‬لەچاكسازییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬چ ئامڕازێك بۆ چاككردنی‮ ‬ئەوكەسانەی‮ ‬هەڵەیان كردووە دەگیرێتەبەر؟‮ ‬ ‮ ‬‮- ‬جێبەجێكردنی‮ ‬یاسا و رێنماییەكان و ئەزموونی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬كارمەندان و ئەو خول و راهێنانەی‮ ‬كراون لەناوەوە و دەرەوەی‮ ‬وڵات بۆ ستافی‮ ‬چاكسازیەكان لەلایەن نێردەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بۆ سەروەری‮ ‬یاسا و دەزگای‮ ‬چاودێری‮ ‬و چاكسازی‮ ‬سویدی‮ ‬،‮ ‬یونسێف‮ ‬،‮ ‬مناڵپارێز‮ ‬،‮ ‬هارتلان ئەلاینس‮ ‬،‮ ‬unfa،undo، و چەند رێكخراوێكی‮ ‬تری‮ ‬بیانی‮ ‬و ناوخۆ كراون بۆ باشتر شارەزابوون لەئامڕازە بەردەستەكان و باشتر و گونجاوتر بەكارهێنانیان وچۆنیەتی‮ ‬هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ سزادراوان و چۆنیەتی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬چاكسازیكردن بەپێی‮ ‬ستانداردی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.                       ‬‮*‬هیچ نموونەیەك هەیەكەسێك لەچاكسازی‮ ‬دەرچووبێ وگۆڕانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەرداهاتبێت بووبێتە كەسێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬؟‮ ‬ ‮-‬نموونە زۆرە بەدەیان سزادراو لەچاكسازیەكان دەرچوون و ئێستا ژیانی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆیان بەسەر دەبەن و دوور بونەتەوە لەهەڵەی‮ ‬یاسایی‮ ‬و تاوان و‮ ‬یا لەنێو چاكسازیەكان خول و راهێنانی‮ ‬پیشەییان بینیوە و فێری‮ ‬پیشەیەك بوون و ئێستا كەسانی‮ ‬دەست رەنگینن‮. ‬ ‮ ❊‬دیارترین گرفتی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا چییە؟‮ ‬‮-‬گرنگترین گرفتەكان‮ .. ‬نەبوونی‮ ‬ئیمكانیاتی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬ستافی‮ ‬پێویست لەتوێژەرانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دەروونیی‮ ‬و مامۆستاو پاسەوان و ئامێری‮ ‬پێویست ونەبوونی‮ ‬بینایی‮ ‬پێویست بۆ چاكسازی‮ ‬ژنان و مناڵان‮ (‬نەوجەوانان‮) ‬كە بەهۆی‮ ‬ئەم قەیرانەوە راگیراوە بینایی‮ ‬چاكسازی‮ ‬نین و شیاو نین‮.  ‬‮*‬ئەی‮ ‬تاچەند كۆمەڵگا ئەوكەسانە لەباوەش دەگرێ كەلەچاكسازی‮ ‬دەردەچن؟‮ ‬ ‮-‬كۆمەڵگا وەك پێویست هۆشیار نییە بەرامبەر بەو كەسانەی‮ ‬كەسزادەدرێن و دواتر دەگەڕێنەوە ناو ژیانی‮ ‬ئاسایی‮ ‬،‮ ‬پێویستە كار لەسەر هۆشیاركردنەوە بكرێت بەشێوەی‮ ‬جیا جیا‮ ‬،‮ ‬دەرهەق بەو كەسانەی‮ ‬لەناو چاكسازیەكان دەردەچن‮ . ‬هەركەسێك دەڵێ لەزیندان بووم خەڵك بەچاوێكی‮ ‬تر تەماشای‮ ‬دەكات و دوو دڵ دەبێت لەپێدانی‮ ‬ئیش و كارپێكردنی‮ ‬،‮ ‬بەهەمان شێوە حكومەتیش كەمتەر خەمە بەرامبەر بەو كەسانەی‮ ‬كە لەنێو چاكسازییەكان ئازاد دەكرێن پێویستە كاریان بۆ بدۆزرێتەوە و چاودێری‮ ‬بكرێن‮. ‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌