2017-07-26

یاسین محمود چۆمانی‮ ‬ـ مامۆستای‮ ‬زانكۆ 

لە رێكەوتی‮ ‬25 ‮ ‬ئەیلولی2017 ‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بریاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬وەك میكانیزمێكی‮ ‬دیمۆكراسی‮ ‬و تەبا لەگەڵ رێس و بنەما گشتیەكانی‮ ‬پەیماننامە جیهانییەكانی‮ ‬بواری‮ ‬مافی‮ ‬مرۆ‮. ‬ئەزموونە جیهانییەكان سەلماندوویانە ئەو وڵاتانەی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئیتنی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و نەتەوایەتیان هەبووبێت،‮ ‬ریفراندۆم و ئازادكردنی‮ ‬گەل لە دەربڕینی‮ ‬رای‮ ‬خۆیان بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬باشترین رێگاو میكانیزم بووە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوان هاوڵاتیان و دروستكردنی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬زیاتر و رێگریكردن‮ ‬یان كۆتاییهێنان بە شەڕو ئاژاوەو دووبەرەكی‮. ‬هەوڵ دەدەین نمونەی‮ ‬چەند دەوڵەتێك‮ ‬یان نەتەوەیەكی‮ ‬جیهان باس بكەین كە بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسین،‮ ‬پەنایان بۆ میكانیزمی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بردبێت‮. ‬لە نێو نمونەكاندا دەرئەنجام و شێواز و بارودۆخی‮ ‬جیاواز دەبینرێن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە لە وادەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم نزیك دەبینەوە،‮ ‬ئاشنابین بە ئەزمونە جیاوازەكانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كەلەجیهاندا ئەنجام دراون‮.‬ باشوری‮ ‬سودان باشوری‮ ‬سودان دەكەوێتە رۆژهەڵاتی‮ ‬قارەی‮ ‬ئەفریقیا،‮ ‬لە باكوری‮ ‬وڵاتی‮ ‬سودانە،‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ئەسیوبیایە،‮ ‬باشوری‮ ‬كینیا و ئۆغەنداو كۆنگۆیە،‮ ‬لە رۆژئاوای‮ ‬كۆماری‮ ‬ئەفریقیای‮ ‬ناوەراستە‮. ‬رووبەرەكەی‮ ‬600 ‮ ‬هەزار كیلۆمەتر دووجایە، واتە نزیكەی‮ ‬24%ی‮ ‬رووبەری‮ ‬خاكی‮ ‬سودانە ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬باشووری‮ ‬سودان نزیكەی‮ ‬نۆ ملیۆن كەسە،‮ ‬زۆربەیان مەسیحین و لە‮ ‬12%ی‮ ‬موسڵمانن،‮ ‬لە رووی‮ ‬ئابوورییەوە دەوڵەمەندە بە ماددە سروشتییەكان و نزیكەی‮ ‬80%ی‮ ‬داهاتەكەی‮ ‬لەسەر نەوتە،‮ ‬هەروەها رووباری‮ ‬نیلی‮ ‬پیادا تێدەپەڕێت و سودێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدەگەیەنێت‮. ‬زمانی‮ ‬فەرمی‮ ‬و خوێندن ئینگلیزیە جگە لە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و كۆمەڵێك زمانی‮ ‬تری‮ ‬میللی‮ ‬قارەی‮ ‬ئەفریقی،‮ ‬سەرەتا سودان لە ساڵی‮ ‬1899 ‮ ‬كەوتبووە ژێر ئینتیدابی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئینگلیز و میسر تا ساڵی‮ ‬1956 ‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬سودان وەك دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ دامەزرا،‮ ‬هەر لەو كاتەدا خەونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬سودان بۆ دەوڵەت و قەوارەی‮ ‬سەربەخۆییەوە دروست بوو،‮ ‬لەو كاتەوە خەڵكی‮ ‬باشوور دەستیان دایە خەبات و بەرخودان لەپێناو بەدەستهێنانی‮ ‬خەونی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬تا ساڵی‮ ‬1972 ‮ ‬حكومەتی‮ ‬سودان ناچار بوو ئۆتۆنۆمی‮ ‬بۆ باشووری‮ ‬سودان ئیمزا بكات،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬هەڵوەشانەوەی‮ ‬ئەم ئۆتۆنۆمییە لە ساڵی‮ ‬1982 ‮ ‬لەلایەن سەرۆكی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬سودان،‮ ‬جووڵانەوەو خەباتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬سودان پێی‮ ‬نایە قۆناغێكیترو شێوازێكی‮ ‬تری‮ ‬بەخۆوە بینی‮ ‬و دروشم و خەباتی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬گۆڕی،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬سودان بریاری‮ ‬جێبەجێ كردنی‮ ‬شەریعەتی‮ ‬ئیسلامیدا لە خاكی‮ ‬باشوری‮ ‬مەسیحی‮ ‬نشین‮. ‬ دوای‮ ‬بیست و دوو ساڵ لە شەڕی‮ ‬ناوخۆو كوژرانی‮ ‬نزیكەی‮ ‬دوو ملیۆن كەس،‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬باشووری‮ ‬سودان حكومەتی‮ ‬ناوەندیان ناچار كرد ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم لە باشووری‮ ‬سودان پەسند بكات،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬ئەم ناوچەیە بە ئازادی‮ ‬بڕیار بدەن بە مانەوەیان لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سودان‮ ‬یان جیابوونەوەیان بۆ هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬پاڵپشت بە رێكەوتننامەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬سودان و بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬باشووری‮ ‬سودان كە لە رێكەوتی‮ ‬9 ینایری‮ ‬2005 لەنێوان هەردوولادا واژوو كرا‮. ‬بە گوێرەی‮ ‬رێككەوتننامەكە حكومەتی‮ ‬سودان بۆ ماوەی‮ ‬شەش ساڵ دەبێت حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬بداتە باشوری‮ ‬سودان وە دوای‮ ‬ئەم شەش ساڵە مافی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬دەبێت بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬ئەوە بوو لە رێكەوتی‮ ‬9ی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەمی‮ ‬2011 بەئامادەبوونی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپاو كۆمكاری‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬راپرسی‮ ‬باشوری‮ ‬سودان و هاوكاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و حكومەتی‮ ‬خۆجێیی‮ ‬ریفراندۆمەكە ئەنجامدراو نزیكەی‮ ‬98%ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬سودان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دا،‮ ‬لە كاتێكدا رێژەی‮ ‬بەشدار بووان بە‮ ‬97% ‮ ‬دەخەمڵێنرا،‮ ‬وەك لە راپۆرتی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لایەنی‮ ‬سەرپەرشتدا هاتبوو پرۆسەكە پرۆسەیەكی‮ ‬سەركەوتو بوو بەجۆرێك هیچ لایەنێك هیچ تانەو تێبینیان نەبووە لەسەر ئەنجام و شێوازی‮ ‬بەرێوەچونی‮ ‬پرۆسەكە‮. ‬وە لە رێكەوتی‮ ‬9ی‮ ‬تەموزی2011 ‮ ‬واتە هەشت مانگ‮ ‬دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم باشووری‮ ‬سودان سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند‮. ‬لە وتارێكیدا‮ "‬عومر بەشیر‮" ‬سەرۆكی‮ ‬سودان وتی‮ "‬لەبەر چاوی‮ ‬هەموو جیهان رایدەگەیەنین كە ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمەكەی‮ ‬باشووری‮ ‬سودانمان پەسندەو رێز لە ئیرادەی‮ ‬بەشداربووان دەگرین،‮ ‬ئەنجامەكە روونە،‮ ‬باشووری‮ ‬سودان جیابوونەوەی‮ ‬هەڵبژارد،‮ ‬ئێمە پابەندین بە پاراستنی‮ ‬پەیوەندییەكان لەنێوان باكوورو باشووری‮ ‬سودان و كار بۆ بوونی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬پتەو دەكەین لەسەر بنەمای‮ ‬هاریكاری‮". ‬وە گرنگترین ئەو هۆكارانەی‮ ‬كە پاڵنەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشوری‮ ‬سودان بوون بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و جیابونەوە بریتی‮ ‬بوون لە‮ ‬یەكەم‮: ‬چەوسانەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشورو مامەڵەكردن لەگەڵیان وەك هاوڵاتی‮ ‬پلە دوو بە تایبەتی‮ ‬جێبەجێ كردنی‮ ‬كلتوری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لەو ناوچەیەدا لە كاتێكدا زۆرینەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬ئاینن،‮ ‬دووەم‮: ‬گرنگی‮ ‬نەدان بە پرۆژەی‮ ‬گەشەسەندن لە باشورو زیاتر گرنگی‮ ‬دان بە باكور و ناوەراستی‮ ‬سودان لە لایەن حكومەتی‮ ‬ناوەندیەوە،‮ ‬سێیەم‮: ‬باشوری‮ ‬سودان ناوچەیەكی‮ ‬دەوڵەمەند بووە بە سەروەت و سامانەوە بەڵام حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬زیاتر ئەو سەروەت و سامانەی‮ ‬بۆ ناوچەكانی‮ ‬تر دەگواستەوە‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌