2017-07-23

هەڵبژاردەی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬هۆڵەندا زۆر نزیكبوونەوە لەگەیشتن بە قۆناغی‮ ‬8 جامی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬كە ئێستا میوانداری‮ ‬دەكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بردنەوەیەكی‮ ‬گرنگیان لەسەر حیسابی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬دانیمارك بە ئەنجامی‮ ‬گۆڵێكی‮ ‬بێ وەڵام بەدەستهێنا،‮ ‬لەمیانی‮ ‬ركابەرییەكانی‮ ‬گەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬كە لەهەمان كۆمەڵەدا هەڵبژاردەی‮ ‬بەلژیكاش بە‮ ‬2-1گۆڵ‮ ‬لەنەرویجی‮ ‬بردەوە‮.

‬بەمەش هەڵبژاردەی‮ ‬هۆڵەندا بەتەنیا پێشەنگی‮ ‬گرووپەكەی‮ ‬گرتووە بە دوو سەركەوتنی‮ ‬لەدوای‮ ‬یەك بەكۆكردنەوەی‮ ‬6خاڵ،‮ ‬كە هەڵبژاردەی‮ ‬دانیمارك و بەلژیكا لەپلەی‮ ‬دووەم و سێیەم دێن بە‮ ‬3خاڵ،‮ ‬نەرویژیش بەبێ خاڵ‮ ‬لەدواوەی‮ ‬ریزبەندە‮. ‬لەگەڕی‮ ‬داهاتوو كە سبەی‮ ‬دوو شەممە بەڕێوەدەچێت هەڵبژاردەی‮ ‬بەلژیكاو هۆڵەندا لەگەڕی‮ ‬سێیەم و كۆتایی‮ ‬بەیەك دەگەن،‮ ‬لەهەمان كاتیشدا نەرویج و دانیمارك رووبەڕوو دەبنەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌