2017-07-23

خه‌بات: رێبوار ئیدریس

هەمیشە كاری‮ ‬جوان لە بیركردنەوەی‮ ‬جواندایە‮، ‬بە درووشمی‮ (سەركردایەتی‮ ‬و تواناسازی‮ ‬لاوان بۆ برەودان بەگۆڕانكاری‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮) ‬پرۆژە هاوبەشە كومەڵایەتی‮ ‬و هونەرییەكەی‮ ‬نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێرو رێكخراوی‮ ‬یونیسێف بەردەوامە‮،‬ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬خەبات گوڵبارانی‮ ‬سروشتیان كرد‮، ‬سیمینارێك و پێشانگایەكی‮ ‬هونەری‮ ‬وێنەكێشانیان بۆ ژمارەیەك لە خونچە تازەپێگەیشتووەكانی‮ ‬سنوورەكەیان كردەوە‮.

‬نەوجەوانانی‮ ‬بەشداربوو بە كچ و كوڕەوە بە هاوماڵ و ئاوارەوە‮ ‬،‮ ‬بە روخساری‮ ‬گەش و خەندەی‮ ‬پڕ‮ ‬هیواوە‮ ‬،‮ ‬دەستوپەنجەیان بە جوانی‮ ‬سرووشت رەنگین كرد‮، ‬هەمان رۆژ ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬بەحركە‮ ‬بە بەشداری‮ ‬دەیان لاو و نەوجوانی‮ ‬سنوورەكە بە سەرجەم رەگەز و ئاینەكانەوە و بە بەشداری‮ ‬ئاوارەكان‮ ‬،‮ ‬چەندین وێنەی‮ ‬پڕ‮ ‬لە هێمای‮ ‬وەرزشی‮ ‬و هونەرییان لەسەر دیوار كێشا‮.

هەتا هەمیشە ژینگەمان خاوێن و وڵاتمان ئاوەدان بێت‮، ‬لە ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬دارەتوو بە هەمان هەستی‮ ‬هونەرییەوە‮ ‬دەستیان كرد بە نەخشاندنی‮ ‬چەند شوێنێكی‮ ‬قوتابخانەیەك لە دەڤەرەكە و رازاندنەوەی‮ ‬بەدروشمە كۆمەڵایەتییەكان‮ ‬،‮ ‬قوتابیان و دانیشتوانی‮ ‬دەڤەرەكە خۆشحاڵی‮ ‬خۆیان بەم كاروچالاكییە جوانە دەربڕی‮ ‬و هیوای‮ ‬بەردەوامییان بۆ ناوەندی‮ ‬دارەتوو و لیژنەی‮ ‬خۆبەخشی‮ ‬ئەم پرۆژەیە خواست‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌