2017-07-23

خەبات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری

بەم وەرزی‮ ‬هاوینە لە ترسی‮ ‬دابەشنەكردنی‮ ‬نـەوت بۆ وەرزی‮ ‬زستـان هاونیشتیمانیان بەرمیلێك نەوت بە‮ ‬120 هەزار دیـنار دەكڕن،‮ ‬بـەڕێوەبەری‮ ‬نەوت و كانزاكـانی‮ ‬هەولێر دەڵێت‮: ‬دابەشـكردنی‮ ‬نـەوت بەردەمەوە،‮ ‬بەڵام سستـە،‮ ‬چونكە رۆژانە چەنـد تانكەرێك نەوت دەگاتە دەستمان‮. ‬سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر پێویستی‮ ‬بە‮ ‬100 ملیۆن لیتر نـەوتە‮. ‬تائێستا كەمـتر لە‮ ‬25% هاوڵاتیان نەوتی‮ ‬زستانی‮ ‬رابردوویان وەرگـرتووە،‮ ‬ئەو لە ناوچـە شاخاوییەكان‮. ‬چاوەڕوان دەكرێـت ئەگەر پێش وەرزی‮ ‬زستان نەوت دابەش نەكرێت نرخی‮ ‬هەر بەمیلێك بۆ سـەرووی‮ ‬200 هـەزار دیـنار بـەرزبـێتەوە‮.‬

‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو بەدواداچوونەی‮ (‬خـەبات‮) ‬كردوویـەتی‮ ‬لەئێستا بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاوڵاتیان لەم وەرزەدا نەوت دەكڕن و بۆ زستانی‮ ‬هەڵدەگرن‮. ‬پرسیاری‮ ‬ئـەوەمان لە چەند هاوڵاتییەك كرد بۆچی‮ ‬لەم كاتەدا نەوت دەكڕین وەڵامی‮ ‬سەرجـەمیان ئەوە بوو كە هیچ گرنتییەك نییە كە نـەوت دابەش بكـرێت و ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات وەرزی‮ ‬زستـان بـەرمـیلێك نەوت دەگـاتە سـەروی‮ ‬200 هەزار دینار‮. ‬هەر هاوڵاتییەك بەپێی‮ ‬توانایی‮ ‬دارایـی‮ ‬و پێداویستی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستانی‮ ‬نەوت دەكـرێت،‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬هەیە لەم هاویـنەدا4 بەرمیل نەوتی‮ ‬كڕیووە‮. ‬بەشێك لە هاونیشتمانیان بە بەرمیل و دەبە نەوت لە بەنزینخانەكان و بەشێكی‮ ‬تریان لە ئۆتۆمبیلە نەوت فرۆشەكانی‮ ‬دەكڕن‮.‬

مستەفا تەها جەبار،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەوت و كانزكانی‮ ‬هەولێر بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬راگەیاند‮" ‬تا ئێستا تەواوی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان بەرمیلە نەوتەكەیان وەرنەگرتووە‮". ‬بەوتەی‮ ‬ناوبراو ناوچە شاخاوییەكان پێویستی‮ ‬بە نزیكەی‮ ‬25 ملیۆن لیتر نەوتە،‮ ‬بەڵام وەكو ئەو دەڵێت‮" ‬تائێستا‮ ‬22 ملیۆن لیتر لەو ناوچانە دابەشكراوە و تەواوی‮ ‬دانیشتووانـی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان نەوتیان وەرنەگرتووە‮". ‬رۆژانە دوو تانكەر نەوت دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەوت و كانزكانی‮ ‬هەولێر و بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬ئەو نەتەوەوە عەمبار ناكرێـت،‮ ‬بەڵكوو راستەوخۆ تاقیدەكرێتەوە و بـۆ رۆژی‮ ‬دواتر دابەش دەكرێت‮.‬

ساڵانە لـە باشووری‮ ‬كوردستان و لـە ناوەڕاسـتی‮ ‬مـانگی11 و هـەنـدێك ساڵیش لە مـانگی12دا حكومەت نەوتی‮ ‬بەسـەر هاونــیشتیمانیاندا دابەش دەكرد،‮ ‬بەڵام تائێستا نەوتی‮ ‬زستانی‮ ‬رابردوو دابەشنەكراوە،‮ ‬هەر خێزانێكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ساڵانە تێكڕا پێویستی‮ ‬بە450 لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ850 لیتر‮ ‬هـەیە‮. ‬سستی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتـەوە بەغدا ئامادەنییە وەكو ساڵانی‮ ‬رابردوو نەوت بداتە باشووری‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬هەرێـمیش بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پاڵاوگەی‮ ‬پێویستەوە ناتوانێت نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ هاوڵاتیان دابین بكات‮.‬

بەڕێوەبەری‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێر باس لەوە دەكات لەرێگەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر و وەزارەتی‮ ‬سامانە سروشتییەكانەوە لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامدا تا بڕی‮ ‬ئەو نەوت زیاد بكەن كە رۆژانە دەگاتە دەستیان بۆ ئەوەی‮ ‬زووتر هاوڵاتیان نەوت وەربگرن‮. ‬مستەفا گوتی‮" ‬رۆژانە بەردەوامین لە دابەشكردن،‮ ‬بەڵام كەمی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬وایكردووە سست بـن لە دابەشكردن‮ ". ‬گوتیـشی‮" ‬بەم هاوینە ناوەستین لە دابەشكردن بۆ ئەوەی‮ ‬هـاوڵاتیان ئەو بەرمیـلەی‮ ‬وەریدەگـرن بـۆ وەرزی‮ ‬زستانی‮ ‬هەڵبگرن‮".‬

دەوربەری‮ ‬هـەولـێر و سەنـتەری‮ ‬شار بـەوتەی‮ ‬بەڕێوەبـەری‮ ‬نـەوت و كانزكانی‮ ‬هەولێر پێویستی‮ ‬بە نزیكەی‮ ‬75 ملیۆن لیـتر نەوتە‮. ‬تائێستا دابەشكردنی‮ ‬نەوت نەگـەیشتووەتە هەولێر و دەوروبەری،‮ ‬مستەفا تەها دەڵێت‮" ‬دیـار نییە لە وەرزی‮ ‬پاریـزدا دابەشكردنی‮ ‬نەوت بگـاتە دەوروبەری‮ ‬هەولێر و سەنتەری‮ ‬شار،‮ ‬هەوڵدەدەین سەرچاوەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دابـەشكردنی‮ ‬نەوت خێراتر بكرێت‮". ‬هەروەها نـاوبراو گوتیشی‮" ‬ئەوەی‮ ‬دابەشدەكرێت نەوتی‮ ‬زستانی‮ ‬رابردووە و تەنـها‮ ‬یەك بەرمیلە‮". 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌