2017-07-23

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی - سه‌ردار حوسێن

بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم و ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬دیدارەكەدا گوتی‮: "‬پێشتر پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬وەك دوو لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬رێككەوتنێكیان كردبوو،‮ ‬كە جوولە بەو كەیسە بكەن،‮ ‬كە بە پرسی‮ ‬ریفراندۆم ناسراوە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەیش دەستەیەكی‮ ‬دووقۆڵیان پێكهێنابوو تا سەردانی‮ ‬هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬ئەوەبوو لە مانگی‮ ‬چواردا سەردانی‮ ‬سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستانیان كرد،‮ ‬واتا دوو مانگ بەر لە كۆبوونەوەكەی‮ ‬7‮-‬6‮ ‬لەگەڵ حزبەكانی‮ ‬دیكە تاوتوێی‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆمیان كرد،‮ ‬لەو كۆبوونەوەیەش باسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬و ئەو واقیعە كرا،‮ ‬كە لەنێوان ئێمەو بەغدا هەیەو بڕیاردرا لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو بنرێت بۆ ریفراندۆم،‮ ‬ریفراندۆمیش بۆ سەربەخۆییە،‮ ‬نەك دانوستانێكی‮ ‬دیكە لەگەڵ بەغدا،‮ ‬هەڵبەت دوای‮ ‬ئەو سەردانەی‮ ‬شاندەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئێمە لەبارەگای‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیشمان لەسەر ئەو پرسە سازكردو ئەوەیشمان روونكردەوە،‮ ‬كە ئامانج لەو پرۆسەیە چییە،‮ ‬بەگشتی‮ ‬ئەو زنجیرە سەردانانەو زۆرێك لە هەوڵەكان چڕوپڕتر كرانەوە،‮ ‬ئینجا كۆبوونەوەی‮ ‬6-7 سازكرا.

بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەبارەت بە پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان باس لە هەڵوێستی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬دەكات و دەڵێت‮: "‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان بە قەناعەتەوە لە سەردەمی‮ ‬شاخیشدا هەوڵ و خەباتی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬لە كۆنفرانسی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬حزب لە ساڵی‮ ‬1988‮ ‬دروشمی‮ ‬سەربەخۆییمان بەرزكردۆتەوە،‮ ‬كە ئەو سەردەمە لە بارودۆخێكی‮ ‬زۆر تایبەت و دەگمەندابووین،‮ ‬دوای‮ ‬راپەڕینیش‮ ‬یەكەمین حزب بووین،‮ ‬كە بە فەرمی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانمان لە ساڵی‮ ‬1992‮ ‬بەرزكردۆتەوە،‮ ‬ئێمە بۆ مەسەلەی‮ ‬ریفراندۆم زۆر بە پەلەتربووین لە لایەنەكانی‮ ‬دیكە‮".‬

لەبارەی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵا دەڵێت‮: "‬تا ئێستا دوو كۆبوونەوە كراوە،‮ ‬هەروەهاش ئەو كۆبوونەوانەی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬ئەنجوومەنەكە كراوە،‮ ‬بەڵام كۆبوونەوە بنەڕەتییەكە لە‮ ‬7‮-‬6‮ ‬بوو،‮ ‬هەمان ئەنجوومەن بەشێوەیەكی‮ ‬بچووككراوەتر پێشوازی‮ ‬لە شاندی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا كردو بەرنامەكەی‮ ‬خۆمان بۆ باسكردن،‮ ‬كە‮ ‬26‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا هەڵسەنگاندنیان بۆ كردبوو،‮ ‬دواتریش هەر لەسەر خواستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا شاندێك بە سەرۆكایەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مسعود بارزانی‮ ‬سەردانی‮ ‬برۆكسلی‮ ‬كرد و پەیامی‮ ‬ریفراندۆمیان بۆ وڵاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا شیكردەوە،‮ ‬هەڵبەت لە ئاییندەیشدا ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم ئەركی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەیەو بەردەوام دەبێت‮".‬

سەبارەت بە پێشنیاری‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان لەنێو ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬بەهمەن حوسێن گوتی‮: "‬ئێمە پێشنیاری‮ ‬زۆرمان بۆ ئەو ئەنجوومەنە باڵایەی‮ ‬ریفراندۆم كردووە لەسەر ئاستی‮ ‬میدیایی‮ ‬و شیكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بۆ تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬كە پێویستە خەڵكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و زانایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و تەنانەت حزب و لایەنە سیاسییەكانیش رۆڵیان هەبێـت لە سەرخستنی‮ ‬ئەو پرۆسەیەو لەسەر ئاستی‮ ‬پارێزگاكانیش دەبێ لیژنە دروست بكرێت وەك سەردەمی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬هەڵبەت بە پارێزگای‮ ‬كەركووكیشەوە،‮ ‬كە هەر حاڵەتێك دێتە پێشەوە لە رێگەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانەوە چارەسەری‮ ‬بۆ بكرێت و ئیشی‮ ‬بۆ بكرێت و دەست بكرێ بە چالاكی‮ ‬و چەندین شاند دروست بكرێت لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و جیهانی‮ ‬و جارێكی‮ ‬دیكەیش تاك تاك سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بكەین و پەرلەمانی‮ ‬وڵاتان ببینین تا دەگاتە ئەمەریكاش،‮ ‬كە هەمووو ئەوانە بەشێكن لەنێو بەرنامەی‮ ‬كارو كۆبوونەوەكانی‮ ‬ئێمە‮".‬

لەبارەی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬ئێستاو هەڵوێستی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان سەبارەت بە ریفراندۆم،‮ ‬بەهمەن حوسێن دەڵێت‮: "‬هەوڵێك هەیە بۆ بەیەكەوە گرێدانی‮ ‬ریفراندۆم لەگەڵ بارودۆخە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكە،‮ ‬كە لە روانگەی‮ ‬مەترسییەكانی‮ ‬ناوچەكەوە باسی‮ ‬لێوە دەكرێت،‮ ‬هەرچەندە تا ئەم كاتە گۆڕان و كۆمەڵ لەگەڵ ئەو ئەنجوومەنە نین،‮ ‬بەڵام لەدەرەوەی‮ ‬ئەنجوومەنەكە پشتگیری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكەن،‮ ‬هەوڵمانداوەو هەوڵیش دەدەین بگەینە سازانێك،‮ ‬كە ئەوانیش بەشداری‮ ‬بكەن و دەبێ لەبەر ریفراندۆم و ئەو بارودۆخەی‮ ‬ئێستا،‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬هەیە،‮ ‬پرسی‮ ‬پەرلەمان و ژیان و گوزەرانی‮ ‬خەڵكیش چارەسەر بكرێت،‮ ‬ناكرێت ئێمە نەتوانین چارەسەری‮ ‬بكەین،‮ ‬بۆیەش بەشداری‮ ‬تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان گرنگە بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬بە تایبەت لە ئێستادا دوو لایەنی‮ ‬بەهێز لەناو پرۆسەكەن و رەنگە سنووری‮ ‬چارەسەرییەكان نەگاتە ئاستی‮ ‬ئەو ئەنجوومەنە باڵایەو كێشەكان زووتر چارەسەر بكرێن‮".‬

بەهمەن حوسێن پەیوەست بە بارودۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: "‬ریفراندۆم هەبێت و نەبێت دەبێ چارەسەری‮ ‬ئەو بارودۆخە ئابوورییە بكرێت و سووك بكرێت،‮ ‬چونكە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬ئێمە مووچەخۆرن و ئەو بارودۆخە كاریگەری‮ ‬لەسەر ژیان و گوزەرانیان هەیەو ئەوەیش داوای‮ ‬ئێمەیە چونكە نابێ ئەو بارودۆخە بكرێتە پاساو بۆ بەشدارینەكردنی‮ ‬هەندێك لایەن‮".‬

ئەو ئەندامەی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬گوتی‮: "‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان ئەوەندەی‮ ‬لە توانای‮ ‬هەبووەو هەیەتی‮ ‬خزمەت پێشكەش دەكات،‮ ‬هەر لەسەرەتای‮ ‬راپەڕینەوە تا كشانەوەی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغداو دامەزراندنی‮ ‬حكوومەت و پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و دواتریش لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس و راگەیاندنی‮ ‬فیدرالیەتی‮ ‬تاكلایەنەی‮ ‬خۆمان و تا بە ئێستایش دەگات،‮ ‬هەموو هەوڵێكی‮ ‬بۆ چارەسەری‮ ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬كێشەكان داوە،‮ ‬هەرچەندە رەنگە قەیرانە سیاسییەكە پەیوەست بێت بە چەند حزبێكەوە،‮ ‬بەڵام دیسان ئەركی‮ ‬هەموومانە كە هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنیان بدەین‮".‬

بەهمەن حوسێن دەشڵێت‮: "‬ئێمە وەك زەحمەتكێشان هەمیشە جەختمان لەوە كردۆتەوە كە هیچ شتێك و دانوستانێك لەگەڵ‮ ‬عێراق‮ ‬ناكرێت بەبێ ریفراندۆم،‮ ‬چونكە میللەتی‮ ‬ئێمە پێویستی‮ ‬بەوە هەیە،‮ ‬كە رای‮ ‬وەربگیرێت و ئەو راوەرگرتنەیش بۆ پشتگیری‮ ‬لە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد زۆر پێویستە،‮ ‬بۆیە ئێمە ئیشمان لەسەری‮ ‬كردووەو تا ئێستایش ئێمە لەسەر ئەو هەڵوێستەی‮ ‬خۆمانین،‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە هێندەی‮ ‬ئاوی‮ ‬دیجلەو فورات خوێنی‮ ‬بەخشیووە،‮ ‬بۆیە دەبێ پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دوور رابگرین لە چوارچێوەی‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬ئێمە وەك حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان قبوڵمان نییە پرسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬بە حزبی‮ ‬بكرێت،‮ ‬حزبەكان مافی‮ ‬خۆیانە حزبایەتی‮ ‬بكەن و هەوڵ بۆ حزبەكانیان بدەن‮ ‬یاخود ئەو پرسە بە بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬ببەستنەوە،‮ ‬بەڵام حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان هیچ پاساو و سەرنجێكی‮ ‬لەسەر ریفراندۆم نییە،‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموو شتێكەو لەسەرووی‮ ‬هەمووی‮ ‬حزبەكانیشە،‮ ‬تەنانەت لەو حزبانەیش كە بەشدارن لە پرسی‮ ‬ریفراندۆم لێیان قبوڵ ناكەین،‮ ‬ئەم پرسە بەحزبی‮ ‬بكەن،‮ ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لەسەرووی‮ ‬ململانێ حزبییەكانەوەیە،‮ ‬چونكە ریفراندۆم نە بۆ كەسێكە و نە بۆ حزبێكە،‮ ‬لەبەر ئەوەیشە حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان ئەو پرسە بە پیرۆز دەزانێت‮".‬

بەهمەن حوسێن لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬بانگەشەكردن بۆ پرسی‮ ‬ریفراندۆم گوتی‮: "‬دەبێ هەموو حزبەكان بەیەكەوە بانگەشەی‮ ‬ریفراندۆم بكەین و میدیاكانمان بخەینە خزمەتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬هەرچەندە ئەو پرسە پرسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانەو پێویست نییە حزبەكان رێبەرایەتی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام بەو پێیەی‮ ‬كە حزبەكانیش نوێنەری‮ ‬خەڵكن ئەركی‮ ‬هەمووانە ئیشی‮ ‬بۆ بكەن،‮ ‬چونكە ئەم وڵاتە هی‮ ‬حزبەكان نییە،‮ ‬هی‮ ‬میللەت و نەوەكانی‮ ‬داهاتووە،‮ ‬ریفراندۆمیش پرۆسەی‮ ‬خەڵكەو نابێ بە رەنگەكانی‮ ‬خۆمان بۆیەی‮ ‬بكەین،‮ ‬سەردەم سەردەمی‮ ‬ئەوەیە رای‮ ‬خەڵك وەربگیرێت و لەسەرەوەی‮ ‬هەموو ئیرادەیەك بێت‮".‬

لە وەڵام بەو پرسیارەی‮ ‬ئایا چی‮ ‬كراوەو رای‮ ‬ئەوان چییە لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬رەوەندی‮ ‬كورد لە دەرەوەی‮ ‬وڵات؟ بەهمەن حوسێن گوتی‮: "‬رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەندەران ئامادەییان زۆرتر تیایە بۆ دەنگدان لە ریفراندۆم،‮ ‬كێرڤی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬لە هەندەران بەرزرترە تا ناوخۆ،‮ ‬راستە ئینتیمای‮ ‬حزبی‮ ‬هەیەو شتێكی‮ ‬ئاساییە تاك لە هەركوێیەكی‮ ‬گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬بێت و ئینتیمای‮ ‬بۆ حزبێك هەبێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬من لە دەرەوە دەیبینم بە جیاوازی‮ ‬بیروڕای‮ ‬سیاسیشەوە،‮ ‬رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەندەران ئامادەیی‮ ‬ئەوەیان تێدایە بە گڕوتینەوە بەشداری‮ ‬ریفراندۆم بكەن،‮ ‬هەروەهاش دانیشتووانی‮ ‬ناوچە ئازادكراوەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم هەمان گڕوتینی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬ریفراندۆمیان تیادا دەبینرێت و سەرجەم ئینتیمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و كوردستانیان خستۆتە خزمەتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم‮".‬

بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵامی‮ ‬ریفراندۆم لەبارەی‮ ‬دەنگی‮ (‬بەڵێ و نەخێر‮) ‬لە پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم دەڵێت‮: "‬دەنگی‮ ‬نەخێر ئاساییە لەنێو كۆمەڵگە هەبێت،‮ ‬ئێمە پێمانخۆشە هەموو خەڵك بڵێت بەڵی،‮ ‬بەڵام هەندێك شت كاریگەری‮ ‬هەیە،‮ ‬دەكرێ دەنگی‮ ‬نەخێریش هەبێت،‮ ‬بۆ نموونەش بارودۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬و قەیرانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئێمە ئەزموونی‮ ‬26‮ ‬ساڵ حوكمڕانیمان هەیە،‮ ‬ئەو ئەزموونە شتی‮ ‬زۆرباشی‮ ‬تێدایەو كەموكوڕی‮ ‬و شتی‮ ‬خراپیشی‮ ‬تێدایە،‮ ‬لەم سێ چوار ساڵەی‮ ‬رابردوو خەریكە شتە خراپەكان زەقتر دەكرێنەوە،‮ ‬ئەوەیش كاریگەری‮ ‬لەسەر راوبۆچوونی‮ ‬تاك هەیە،‮ ‬قەیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەرلەمانمان هەیە بەهەمان شێوە كێشەی‮ ‬بودجە و بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵك،‮ ‬بە چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشانەیش پێموانییە كوردستانیەك هەبێت و بڵێ نەخێر‮".‬

بەهمەن حوسێن لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانی‮ ‬سەبارەت بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: "‬ئێستا ئێمە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پاڵێوراوین بۆ دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬پێمانوایە لەو‮ ‬26‮ ‬ساڵەی‮ ‬حوكمڕانیدا،‮ ‬وێڕای‮ ‬كەموكوڕییەكانیشمان،‮ ‬بەڵام هەر لە سەرەتای‮ ‬راپەڕینەوە بنەماكانی‮ ‬بە دەوڵەتبوونمان تێدایە،‮ ‬ئێمە قسەمان لەسەر پرسی‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵك و بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە،‮ ‬پێمانوایە دەبێ چارەسەری‮ ‬ئەو بارودۆخە بكرێت،‮ ‬ناكرێ بارودۆخی‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵك بكرێتە پاساو بۆ ئەنجام نەدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬بەڵام دەبێ حكوومەتیش هەوڵی‮ ‬جدی‮ ‬بدات بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشانە،‮ ‬هەرچەندە ئەگەر ریفراندۆمیش نەبێت ئەو بارودۆخە هەر هەیە،‮ ‬ئەو دەوڵەتەیش كە دروست دەكرێت،‮ ‬نابێتە كۆمارەكەی‮ ‬ئەفڵاتوون و بێ كەموكوڕی‮ ‬نابێ،‮ ‬بەڵام دەبێ پرۆسەی‮ ‬دەوڵەتسازی‮ ‬جیاوازبێت لەو كەموكوڕییانەی‮ ‬لە‮ ‬26‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو هەبووە،‮ ‬بۆیە دەوڵەتسازی‮ ‬زۆر قورسترەو دەبێ هەوڵبدرێت دەوڵەتێكی‮ ‬جیاواز بێت لەو دەوڵەتە شكستخواردووانەی‮ ‬لە ناوچەكە هەن‮ ".‬

سەبارەت بە مانەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: "‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬بەعس‮ ‬36‮ ‬ساڵ تەنها كوشتن و ماڵوێرانی‮ ‬و شەڕ‮ ‬و خوێنڕشتنی‮ ‬بۆ دانیشتووانی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬هێنایە ئارا،‮ ‬دوای‮ ‬2003و رووخانی‮ ‬بەعسیش هەمان ئەو عەقلیەتەی‮ ‬جاران‮ ‬عێراق‮ ‬بەڕیوە دەبات،‮ ‬بۆیە هەنگاوی‮ ‬ئێمە بۆ ریفراندۆم تەنها بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و جیابوونەوەیە لەو‮ ‬عێراقە،‮ ‬بە هەموو ناوچە كوردستانییەكانیشەوە،‮ ‬پێویستیشە ئەو دەوڵەتەی‮ ‬دروست دەبێت دەوڵەتی‮ ‬ئاسوودەیی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بێت بۆ خۆمان و بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬دەوڵەتیش دەبێ بۆ هەموو كوردستانیان بێت نەك تەنها بۆ كورد،‮ ‬نابێ پرسی‮ ‬ریفراندۆمیش پەیوەست بكەین بە هیچ حزبێكەوە،‮ ‬دەوڵەت بۆ هەمووان دەبێت و سەرەڕای‮ ‬ئەو هەموو كەموكوڕییەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬رابردوو هەبووە،‮ ‬هێشتا هەر دەبێ ریفراندۆم سەركەوێت‮".‬

ئەركی‮ ‬حزبەكان بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیارەكەی‮ ‬بەهمەن حوسێن بوو،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: "‬با حزب دەستی‮ ‬واڵابێت بۆ ئیشكردن لەسەر ریفراندۆم،‮ ‬بەڵام بە رەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆیەی‮ ‬نەكات،‮ ‬ئەو پرۆسەیەش بۆ ئاییندەی‮ ‬میللەت و دەرچوونە لە پاشكۆیەتی‮ ‬عێراق‮ ‬و ئاییندەیەكی‮ ‬باشتر،‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬ئاییندەی‮ ‬دەوڵەتسازیشدا دەبێ رێز لە دەنگی‮ ‬میللەت بگیرێت و ژیانی‮ ‬خەڵك بە هەند وەربگیرێت‮".‬

لە دوایین تەوەری‮ ‬دیدارەكەدا بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم لەبارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬هەرسێ پارچەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان و مەترسی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬دراوسێ و ناكۆكی‮ ‬نێوان حزبەكان،‮ ‬گوتی‮: "‬هەڵوێستی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان لای‮ ‬من گرنگترە لە هەڵوێستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و هەرێمایەتی،‮ ‬ئێمە ریفراندۆم بكەین‮ ‬یان نا،‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬لەلایەن‮ ‬عێراق‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر هەیە هەر بەردەوام دەبێت،‮ ‬ئەو ناكۆكییانەی‮ ‬لەنێوان هەندێك لە حزبەكانیش هەیە،‮ ‬پێموایە تا مانگێكی‮ ‬دیكە كۆتایی‮ ‬دێت و هەموومان بەتەبایی‮ ‬دەگەینە رێككەوتن و چوون بەرەو رۆژی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬ئەو هێزانەیش كە جاران هەبوون و مەترسی‮ ‬بوون لەسەر ئێمە وەك جاران نەماون،‮ ‬ناكرێ وەك‮ ‬1985‮ ‬و‮ ‬1986‮ ‬بیر بكەینەوە،‮ ‬ئێستا نە‮ ‬1988ـە و نە ئەو وڵاتانەی‮ ‬دراوسێ وەك جاران دەتوانن هەموو شتێكمان بەسەردا بسەپێنن،‮ ‬ئەوانە بوونە سەراب و ناكرێ ئەوەندە بترسین،‮ ‬ئێمە لەبەردەم واقیعێكی‮ ‬باشترین،‮ ‬بەس دیسانیش ناكرێ كەموكوڕییەكانی‮ ‬خۆمان نەبینین‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌