2017-07-22

خه‌بات: بارزان ئەكرەم

رۆژی‮ ‬دووشەمە‮ ‬17-7-2017 ‮ ‬لە‮ ‬یاریگای‮ ‬هەژدەی‮ ‬شوبات لەگەرەكی‮ ‬زانكۆ، كۆتایی‮ ‬بە خولی‮ ‬وەرزشوانە دێرینەكانی‮ ‬هەولێر هات، كە ناوەندی‮ ‬یەك سەرپەرشتی‮ ‬دەكرد خولەكەش بەناوی‮ ‬خوالێخۆشبوو مامۆستا مزەفەر محەمەدەوەبوو،‮ ‬كە وەرزشوانێكی‮ ‬كۆنی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لە ئەنجامدا دێرینەكانی‮ ‬زانكۆ بە لێدانە‮ ‬یەكلا كەرەوەكان لە دێرینەكانی‮ ‬دارەتوویان بردەوە‮. ‬

دەستور گەڵاڵی‮ ‬سەرپەرشتیار خول بە خەباتی‮ ‬راگەیاند‮: ‬ماوەی‮ ‬شەش ساڵە خولی‮ ‬وەرزشوانە دێرینەكان لە شاری‮ ‬هەولێر دەكەینەوە، بۆ ئەم ساڵیش بۆ‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬مامۆستا مزەفەر بوو،‮ ‬تیادا ‮ ‬14‬تیپ بەشداریان تێدا كرد،‮ ‬ئامانجیشمان كۆكردنەوەی‮ ‬یاریزانە كۆنەكانە و ناساندیانە بە نەوەی‮ ‬ئێستا،‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوانە وەرزشوانە كۆنەكانە، تاكە كێشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئێمە لە تەمەنی‮ ‬بەشداربووەكانەوە دروست دەبێ، چونكە هەندێكیان تەمەنی‮ ‬هەڵە و نادروست بەشداری‮ ‬پێدەكەن، بەمەش كێشە دێتە ئاراوە‮.‬

یاریی‮ ‬كۆتای‮ ‬بە ئەنجامی‮ ‬یەك گۆڵ بۆ هەردوو تیپ بە كۆتا هات لە گێمی‮ ‬یەكەم هەڤال عەلی‮ ‬لە لێدانێكی‮ ‬جوان‮ ‬گۆڵی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬بۆ زانكۆ تۆماركرد، بەڵام گێمی‮ ‬دووەم تیپی‮ ‬دارەتوو ئەنجامەكەیان راستكردەوە لە رێگای‮ ‬فەرەیدون عەزیزەوە گۆڵی‮ ‬یەكسان بوونیان تۆماركردەوە،‮ ‬یاریی‮ ‬بە ئەنجامە كۆتای‮ ‬هات، ڕوویان كردە لێدانی‮ ‬یەكلا كەرەوە، بەڵام نەوزادی‮ ‬گۆڵپارێز توانی‮ ‬دوو لێدان بۆ دێرینەكانی‮ ‬زانكۆ بگەڕێنێتەوە ببنە پاڵەوانی‮ ‬خولەكە، بە ئەنجامی‮ ‬4*3 ‮ ‬یاریی‮ ‬كۆتای‮ ‬هات، لە كۆتایشدا خەڵات بەسەر بەشداربووەكان دابەشكرا‮.‬

هەڤال عەلی، لە دێرینەكانی‮ ‬زانكۆ بە باشترین‮ ‬یاریزانی‮ ‬خول دەستنیشانكرا، كەیفی‮ ‬عەبولرەحمان‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێشووی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر، لە دێرینەكانی‮ ‬باداوە بووە گۆڵكاری‮ ‬خول بە تۆماركردنی‮ ‬9 ‮ ‬گۆڵ، باشترین گۆڵپارێزیش بەشی‮ ‬دێرینەكانی‮ ‬دارەتوو بوو درایە نەبەز هادی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌