2017-07-22

خه‌بات‮: ‬هێمن ئاری

سۆلین عەبدوڵڵا،‮ ‬بەیەكێك لەوشاعیرە مێینانە دادەنرێت كه‌ خاوەن دەنگێكی‮ ‬بوێر و خاوەن قەڵەمێكی‮ ‬دیارە لەبواری‮ ‬نووسیندا‮، ‬وەك خۆی‮ ‬لەدیمانەیەكی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتدا ئاماژەی‮ ‬پێدەكات،‮ ‬دەڵێت‮: ‬هەمیشە هەوڵمداوە و هەمیشە ئارەزووم بووە ئافرەت بەئازادی‮ ‬و بوێری‮ ‬ببینم‮. ‬پیاو و ژن پێكەوە ژیان جوان دەكەن،‮ ‬ئەوە كۆمەڵگە و نەریت و كلتوورە پیاوان والێدەكات كە ببنە سالار بەسەر ژندا‮.‬

‮❊ ‬چۆن باس لەئەزموونی‮ ‬شیعری‮ ‬خۆتمان بۆ دەكەی؟

‮- ‬لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1977ی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانیم لەگەڕەكی‮ ‬كانێسكان چاوم بەدونیا هەڵهێناوە‮.‬

هەر لەسەرەتاوە خولیای‮ ‬شیعربووم لەقۆناغەكانی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬قوتابخانەم ئارەزووی‮ ‬شیعرم زۆربووە و زووتوانیومە شیعرەكان لەبەركەم وحەزم بەخوێندنەوەی‮ ‬چیرۆكی‮ ‬منداڵان بوو تاساڵی‮ ‬1994 كەتوانیم چەندشیعرێكی‮ ‬كرچ وكاڵ بنووسم،‮ ‬بەڵام بەردەوام نەبووم بەهۆی‮ ‬ناهەموواری‮ ‬ژیان ئیتر‮ ‬لەساڵی‮ ‬2010 دەستم بەنووسین كردەوەو تائێستاش بەردەوامم‮.  ‬

‮❊ ‬پێتوانییە هەندێ جار شیعر وێنەگرتنی‮ ‬واقیعێك بێ لە نهێنی‮ ‬و ژیانی‮ ‬ئەو شاعیرە؟‮ ‬

‮- ‬بەڵێ ئەگەرشیعرەكان بەخوێنی‮ ‬چاوەكان وفرمێسكی‮ ‬چاوەكان شەڵاڵ نەبن گەورە نابن‮ ‬،بەڵێ زۆرجارنهێنی‮ ‬ژیانت ئەوپەنگ خواردوویەی‮ ‬ناوناخ وات لێدەكات بنووسی‮.‬

‮❊ ‬شیعر كەس ئومێدەوار دەكات‮ ‬یان تەنها بۆماوەیەكی‮ ‬كاتییە و دواتر دەتباتەوە دۆخی‮ ‬جارانی‮ ‬خۆی؟

‮- ‬نائومێدییەك نییە،‮ ‬لەشیعرا تەنها دەتوانی‮ ‬ئەوپەنگ خواردوویەی‮ ‬ناخت بنووسی‮ ‬و كەمێك ئارامیت پێببەخشێ وەك بمانەوێ هەندێ جار بارودۆخە كە بەشیعر جوان وكەمێك باش بكەین‮. ‬

‮❊ ‬ئەو شیعرانەی‮ ‬دەیاننووسی‮ ‬تاچەند هەڵقوڵاوی‮ ‬ناخی‮ ‬سۆلین عەبدوڵڵایە وەك شاعیرێكی‮ ‬مێینە؟

‮- ‬ئەوشیعرانەی‮ ‬دەیاننووسم هەمووی‮ ‬هەڵقوڵاوی‮ ‬ناخی‮ ‬خۆمە،‮ ‬ئەگەر ناخ پەنگ نەخواتەوە ناتوانم بنووسم‮.‬

‮❊ ‬لە كۆمەڵگە داخراوەكان هەمیشە ئافرەت بە قەتیسی‮ ‬ماوەتەوە و نەیانهێشتووە شان بەشانی‮ ‬پیاوان بەرەوپێش بچن،كوردیش تا ئاستێ لەم رووەوە بێ بەش نەبووە‮ ‬،تۆ وەك ئافرەتێ لەم بوارەدا تاچەند رەنجت كێشاوە؟

‮- ‬هەوڵم بۆ داوەو هەمیشە ئارەزووم بووە ئافرەتەكان بەئازادی‮ ‬و بوێری‮ ‬ببینم‮.‬

‮❊ ‬دەتەوەێ وەكو شاعیرێكی‮ ‬مێینە بگەیت بەچی؟

‮- ‬نەك خۆم بۆ هەموو ئافرەتانیش دەمەوێ كەم تا زۆرئاستێكی‮ ‬ئازادی‮ ‬وبیروڕا دەربڕینیان هەبێ‮.‬

‮❊ ‬سەر بە قوتابخانەیەكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬فێمینستی‮ ‬یان هەر وەكو مێینەیەك داكۆكی‮ ‬لە ژنبوون دەكەی؟‮ ‬

‮- ‬نا تەنها وەك مێینەیەك داكۆكی‮ ‬لەژن دەكەم‮.‬

‮❊ ‬پێتوایە ژن مافی‮ ‬خۆی‮ ‬خواردووە‮ ‬یان‮ ‬پیاو مافی‮ ‬خواردووە؟

‮- ‬لێرەدا ئەتوانین بیگەیەنینە زۆر‮ ‬ڕوانگە كەمافی‮ ‬ئافرەت خورابێت وەك بەستنەوەی‮ ‬بە كلتور ونەریت و ئەمە‮ ‬ڕێگاسانایی‮ ‬كردووە‮ ‬بۆپیاوان مافی‮ ‬ئافرەت پێشێل بكەن و ژنان خۆشیان هەوڵێكی‮ ‬زۆریان نەداوە تامافەكانیان دەستكەوێتەوە‮ ‬،هیچ رێكخراو و كۆمەڵگەیەكیش بەجدی‮ ‬ئەوهەوڵەی‮ ‬نەداوە تامافی‮ ‬فەراهەم بێت بۆئافرەت،‮ ‬دەسەڵاتێش كارئاسانی‮ ‬بۆ نەكردووە تا ئافرەت نەبێتە قوربانی‮ ‬دەستی‮ ‬كلتور و نەریت‮.‬

‮❊ ‬قەت شیعرت بۆ پیاو نوسیووە؟

‮- ‬شیعرەكانم عاشقانەیە،‮ ‬بەڵام پیاوێك نییە وابەستەم كردبێت بەشیعرەكانم‮. ‬هەمیشە حەسرەتی‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬تیا دەبینمەوە لەدیدگای‮ ‬خۆمەوە‮.‬

❊ ‬ئەگەر پیاو ئەو دڕندەیەیە كە ئافرەت لێی‮ ‬دەڕوانێ،‮ ‬بۆچی‮ ‬خۆی‮ ‬رادەستی‮ ‬پیاو دەكات؟

‮- ‬وای‮ ‬نابینم،‮ ‬پیاو و ژن پێكەوە ژیان جوان دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئەوە كۆمەڵگە و نەریت و كلتوورە وەك گوتم پیاوان والێدەكەن كە ببنە سالار بەسەر ژناندا‮ ‬،زۆرێكیش لەژنان بوونەتە قوربانی‮ ‬و خۆیان ئەو بێدەنگییەیان دەوێت وەك گوتم‮: ‬دەسەڵات هیچی‮ ‬نەكردووە بۆ ژنان تابتوانن پێداویستی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬و جێگەی‮ ‬خۆیان هەبێت وەك رۆژاوا،‮ ‬ناچارن كە زۆر شت قبوڵ بكەن و ببنە قوربانی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌