2017-07-22

خه‌بات: ساسان دەروێش‮ - هۆڵەندا

پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفڕاندۆم لە25 ی‮ ‬ئەیلوول2017 ‮ ‬ڕۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وپانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردووە و لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬كە چیتر لە عێراقێكی‮ ‬بێ ئومێد و هیوا،‮ ‬ژیان بەڕێ ناكرێ كە هەڕەشەبێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و نەوەكانیان،‮ ‬بەڵكو رێفراندۆم بكرێتە میكانیزم و بیانوویەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بەرگریكردن لە مانەوەی‮ ‬كورد و رزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەكانی‮ ‬لۆزان و سایكس پیكۆ و ئەو مەینەتییانەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو100 ‮ ‬ساڵەدا چەشتیان‮. ‬ئێستاش لەم دەرفەتە زێرینەدا خۆجیاكردنەوە لەو فەوزا سیاسییەی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنە بەنەهامەتییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لەم سەكۆ ئازادەوە بەڕێز‮ ‬حامید گەوهەری‮ ‬لە دیدی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆیەوە بۆ ئەم پرسە بۆ خەبات دوا‮.

‮❊ ‬دەوڵەتداری‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و رەوای‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بە كوردیشەوە،‮ ‬بۆچی‮ ‬تا ئێستا كورد بێ بەشە لەو مافە؟

‮- ‬یەكێك لە كۆسپە سەرەكییەكانی‮ ‬دەست نەگەیشتنی‮ ‬كورد بە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ناسیۆنال،‮ ‬هەڵكەوتەی‮ ‬جوغرافیای‮ ‬كوردستانە لە هەرێمێكی‮ ‬شاخاوی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬نێوەڕاستدا،‮ ‬لەگەڵ چەندان كۆسپی‮ ‬تری‮ ‬وەك پانتایی‮ ‬شوێنی‮ ‬ژیانی‮ ‬كوردان،‮ ‬لێك بڵاوی‮ ‬دانیشتوانی،‮ ‬دابەشبوونی‮ ‬خاك و گەلەكەی‮ ‬لە نێوان چەند دەوڵەتی‮ ‬داگیركەر،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬هەموو ئەو‮ ‬ڕایانەی‮ ‬كە دەڵێن چیاكان دۆستی‮ ‬كورد بوون،‮ ‬من دەڵێم هەرچەندە چیاكان لە شەڕەكاندا‮ ‬یارمەتیدەری‮ ‬كورد بوون،‮ ‬بەڵام لە‮ ‬ڕاستیدا هاوكات‮ ‬ڕێگایان بە شارستانیی‮ ‬بوونی‮ ‬كورد گرتووە‮. ‬چ دەبوو،‮ ‬كورد بە چەشنی‮ ‬هەموو نەتەوە كۆچەرەكانی‮ ‬ئەم دنیایە،‮ ‬جێیەكی‮ ‬دەشتایی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬هەڵبژاردبایە و بەبێ كێشەی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكی،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دامەزراندبایە‮.‬

‮❊ ‬پێت وانییە لە دوای‮ ‬تێپەربوونی‮ ‬100‮ ‬ساڵ لە رێككەوتنامەی‮ ‬سایكس بیكۆ و هەڵوەشاندنەوەی،‮ ‬كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە؟

‮- ‬بەڵێ‮ ‬ڕاستە،‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬سایكس پیكۆ هیچ بایەخێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬بۆ ئەمڕۆی‮ ‬كورد و كوردستان و جیهان نەماوە‮. ‬نەوەی‮ ‬نوێی‮ ‬كورد بە هەڵوێستی‮ ‬داواكردنی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ئەو پەیمانەی‮ ‬گۆڕ‮ ‬بە گۆڕ‮ ‬كرد و دنیاش لەو باوەڕە دایە كە هەر نەتەوەكان خۆیان بڕیار لە چارەنوسی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد لە باشووری‮ ‬كوردستان بە زانیاری‮ ‬لە هەستی‮ ‬نەتەوەویی‮ ‬و ئاینیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیاریدا بە‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬ئەو كێشەیە چارەسەر بكات‮.‬

‮❊ ‬تا چەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاری‮ ‬كراوی‮ ‬خۆمان هەبێت وەك كورد لە ئەندامبوون لە نەتەوەیەكگرتوەكان؟ چۆن بتوانین ئەو كارە بكەین؟

‮- ‬ساڵی1945 ‮ ‬كە رێكخراوی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان دامەزرا،‮ ‬كۆی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئەندام لە دنیادا51 ‮ ‬دەوڵەتبوون و ئەمڕۆ ژمارەی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬گەیشتووەتە194 ‮ ‬دەوڵەت و هەركام لەوانە بە ئاڵا و ناسنامەی‮ ‬خۆیان بەشدارن لەو رێكخراوەیەدا،‮ ‬دەوڵەت لە دنیادا هەیە كە ژمارەی‮ ‬خەڵكەكە ناگات‮ ‬100‮ ‬هەزار،‮ ‬كەچی‮ ‬كورد زیاتر لە40 ‮ ‬ملیۆنە كە بە داخەوە لە دنیا و تەنانەت لەسەر خاكی‮ ‬خۆشی‮ ‬بێ ناسنامەیە و بە نەتەوەی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێران،‮ ‬سووریا و توركیای‮ ‬دەناسن،‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬هەنگاونان بە سەربەخۆیی‮ ‬بە‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬لە دانیشتوانی‮ ‬كوردستان كە سەركردایەتی‮ ‬كورد پەسەندی‮ ‬كردووە،‮ ‬ڕێگەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و پەسند كراوی‮ ‬جیهانە كە دانیشتوانی‮ ‬كوردستان بە شێوەی‮ ‬ڕاستەوخۆ نەك بە لایەنی‮ ‬نوێنەر،‮ ‬حزب و پەرلەمان،‮ ‬لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بڕیار دەدات،‮ ‬لێرەدا،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بزانین تا چەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاری‮ ‬كراوی‮ ‬خۆمان هەبێت،‮ ‬پێم خۆشە پەنجە بۆ‮ ‬ڕووداوێك‮ ‬ڕاكێشم كە كوردانی‮ ‬تاراوگە بە بەردەوامی‮ ‬لەگەڵی‮ ‬ڕووبەڕوون‮. ‬ئەگەر كوردێك لەگەڵ كەسێكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬لێی‮ ‬دەژی،‮ ‬قسە بكات و لایەنی‮ ‬ڕووبەڕوو لێی‮ ‬بپرسێ‮: ‬خەڵكی‮ ‬كوێی؟ و كوردەكە بڵێت‮: ‬كوردستان‮! ‬كەسی‮ ‬ڕووبەڕوو بە دوو جۆرە،‮ ‬یان دەڵێت‮: ‬كوردستان لە كوێیە و من لەسەر نەخشەی‮ ‬جیهان نەمدیوە‮! ‬یان ئەگەر كەسێكی‮ ‬دۆستی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬دەپرسێ‮: ‬كام بەشی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەمە بەو واتایەیە كە كورد لە جیهاندا بێ ناسنامەیە و لە لایەن خەڵكی‮ ‬جیهانەوە نەناسراوە،‮ ‬بۆیە زۆر پێویستە كوردیش خاوەنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت و لە دنیادا بناسرێت‮.‬

❊ ‬دەنگدان بۆ ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقییە‮ ‬یان میزاجییە؟

‮- ‬دەنگدان بە ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەك هەر ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬و ئەخلاقییە،‮ ‬بەڵكوو ئەركێكی‮ ‬مرۆڤدۆستانەیە،‮ ‬چونكە وەك ئەوە نییە كە تۆ بچی‮ ‬بە حزبێك،‮ ‬یان سەركردەیەك دەنگ بدەیت،‮ ‬بەڵكوو تۆ دەچی‮ ‬دەنگ بە چارەنووسی‮ ‬خۆت،‮ ‬چارەنووسی‮ ‬منداڵەكانت،‮ ‬نەوەكانی‮ ‬داهاتووت و كوردستان و تەنانەت بە ژینگە و ئابووری‮ ‬و بە كوردستان دەنگ دەدەیت‮.‬

‮❊ ‬ئایا رێگای‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەرەو ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لەم هەلومەرجە و گەمە سیاسییەكاندا بە دروست دەزانی؟

‮- ‬بەشێك لە گەمە سیاسییەكانی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬كوردستان بۆ زیندووبوونی‮ ‬كورد دەگەڕێتەوە‮. ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬زیندووە و دەزانێت چۆن سەبارەت بە مافە‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬بڕیار بدات‮. ‬ئەگەر مەبەستت لە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬و لایەنگرانیانە،‮ ‬ئەوانە بەشیان دەوێت،‮ ‬بەڵام لەو بەش ویستنەدا توشی‮ ‬هەڵە بوون،‮ ‬چونكە لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بێن و وەك حزب و رێكخراوە بەشداربووەكان لە پرۆسەی‮ ‬ڕیفڕاندۆمدا بەشدار بن و خۆیان بە شەریكی‮ ‬پرۆسەكە بزانن،‮ ‬ڕێگای‮ ‬نایاسایی‮ ‬و نا كوردانەیان هەڵبژارد‮. ‬گومان لەوەدا نییە كە ئەوانە‮ ‬یان دەگەڕێنەوە سەر هێڵی‮ ‬خزمەتكردن بە چارەنووسی‮ ‬كورد،‮ ‬یان دەشكێن و كورد وەك داردەستی‮ ‬داگیركەران چاویان لێ دەكات و ناوی‮ ‬تابووری‮ ‬پێنجیان لەسەر دادەنێت،‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬كوردستان هەرگیز وەك ئێستا بۆ گەیشتنی‮ ‬كورد بە سەربەخۆیی‮ ‬رێك نەبووە‮. ‬وەك دەبینینن،‮ ‬عێراق دەوڵەتێكی‮ ‬هەڵوەشاوەیە و ناتوانێت بەبێ هاوكاریی‮ ‬ئەمەریكا و ئێران و كورد خۆی‮ ‬بەڕێوە ببات‮. ‬جیهان لەگەڵ بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬بەشار ئەسەد نییە و دەوڵەتی‮ ‬سووریا‮ ‬ڕۆژ لەگەڵ‮ ‬ڕۆژ زیاتر بەرەو هەڵوەشان دەچێت‮. ‬سەركردەكانی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێران،‮ ‬دوای‮ ‬بە دەسەڵات گەیشتنی‮ ‬كۆمارییخوازەكان و سەرۆك ترەمپ،‮ ‬توشی‮ ‬ئاڵۆزیی‮ ‬و سەرلێشێواوی‮ ‬بوون و ناتوانن لەوەی‮ ‬كە هەن و كردوویانە پەل بەرەو باشووری‮ ‬كوردستان باوێژن و كۆماری‮ ‬توركیاش لە ئاڵۆزییەكی‮ ‬بەرفرەوانی‮ ‬فیكری،‮ ‬ئابووریی،‮ ‬سەربازیی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬جیهانی‮ ‬دایە و ناتوانێ پێش بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بگرێت،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد،‮ ‬نابێ چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە لەو دەوڵەتانە بكەین كە بێن و بڵێن كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬سەربەخۆ بێت و‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬بۆ ویستەكەی‮ ‬بكات‮. ‬ئێمە ئەزموونی‮ ‬خولی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و زۆر‮ ‬ڕووداوی‮ ‬تر هەیە‮. ‬زۆریان هەڕەشە لێكردین و كوردیش بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬جێبەجێكرد‮. ‬نابێ بە پرووپاگەندەی‮ ‬دوژمنەكانمان،‮ ‬دڵمان سارد بێتەوە و دەبێ بە گیان و دڵ بەشداریی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬بكەین و بۆ هەمیشە بێ ناسنامەیی‮ ‬خۆیان لە گۆڕ‮ ‬بنێین‮.‬

‮❊ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەڕەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬تاچ‮ ‬ڕادەیەك مەترسییە و ئەگەر هەبێت چۆن خۆمانی‮ ‬لێ دەرباز بكەین بۆ سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەكەمان؟

‮- ‬لە خاڵی‮ ‬سەروودا بە كورتی‮ ‬ئاماژەم بۆ دۆخی‮ ‬دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬ئەو دەوڵەتەی‮ ‬بتوانێ كێشەی‮ ‬كورد بە كێشەیەكی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬بزانێ و بەرهەڵستی‮ ‬كورد بێتەوە،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقە كە ئەویش لە دۆخێكدا نییە كە توانای‮ ‬شەڕكردنی‮ ‬كوردی‮ ‬هەبێت،‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق لە پرۆسەیەكی80 ‮ ‬ساڵیدا،‮ ‬ئەویان كرد و خۆیان تاقیكردەوە،‮ ‬بەڵام تێیدا سەرنەكەوتوون‮. ‬ئێستاش عێراقی‮ ‬هەڵوەشاوە توانای‮ ‬ئەو بەربەرەكانییەی‮ ‬نییە،‮ ‬پێشتر بۆ ئەو مەبەستە هێزی‮ ‬دیجلەی‮ ‬ڕەوانە كرد،‮ ‬بەڵام بە سەرشۆڕی‮ ‬گەڕاندییەوە‮. ‬بە‮ ‬ڕای‮ ‬من ئەم پرۆسەیە سەردەكەوێت و دەوڵەتانی‮ ‬ئێران و توركیاش ناچار دەكات دان بە هەندێك لە مافەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬ڕۆژهەڵات و باكوری‮ ‬كوردستاندا بێنن‮. ‬پێچەوانەكەی،‮ ‬ئەوەیە كە هێزی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬پێشمەرگە و نەوەكانی‮ ‬كورد بە شێوازی‮ ‬جیاواز بەرگری‮ ‬لەخۆی‮ ‬بكات‮.‬

‮❊ ‬مادەی140 ‮لەدەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستاندایە لە ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم تا چەند لە كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆریستان دەتوانین پارێزگاریان لێ بكەین؟

‮- ‬ئەو شوێنانە،‮ ‬كوردستانن و ئێستا لە دەست هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستاندان و پێشمەرگە چۆلی‮ ‬ناكات‮. ‬ڕیفڕاندۆمیان تێدا دەكرێ و دانیشتوانی‮ ‬خۆیان بڕیاری‮ ‬یاسایی‮ ‬لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆیان دەدەن‮. ‬ئەگەر ویستیان لەگەڵ عێراقدا بمێننەوە،‮ ‬ئەوە خۆیان دەزانن،‮ ‬ئەگەرنا رژێمی‮ ‬عێراق ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە و خەڵكەكە و هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان پارێزگاریان لێ دەكەن

❊ ‬تا چەند‮ ‬ڕاستە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێن كورد ئەم دەرفەتە لە دەست بدات كاتی‮ ‬تر و قوربانی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت؟

‮- ‬ئەم دەرفەتە لە دەست ناچێت،‮ ‬چونكە دوا بڕیاری‮ ‬كورد هەمان بڕیاری‮ ‬ڕێزدار مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە گوتی‮: ‬سەركەوتن بەدەست كوردە‮. ‬بەو واتایە،‮ ‬كورد بمرێت باشترە لەوێ جارێكی‮ ‬تر پەتی‮ ‬كۆیلایەتی‮ ‬لە مل بكاتەوە،‮ ‬دەبا دوژمن باش بزانێت كە كورد هەموو نرخێك بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەدات و بۆ دواڕۆژی‮ ‬نایهێڵینەوە

‮❊ ‬ئەوانەی‮ ‬گەمە بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن و بە رەوای‮ ‬نازانن و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە باخەڵیان دایە چۆنیان لێدەڕوانی؟

‮- ‬ئەوانە لە سێ گرووپدا خۆیان دەبیننەوە‮.‬

1- ‬ئەوانەی‮ ‬لە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان،‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬و لایەنگری‮ ‬گۆڕانن لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬لە دوو بەشی‮ ‬بەشخواز و دوژمنایەتی‮ ‬كردن لەگەڵ پارتی‮ ‬دیموكرات و بنەماڵەی‮ ‬سەربەزی‮ ‬بارزانیدا كۆبوونەتەوە‮. ‬بەشخوازەكان كاتێ بینییان تەواو لە دۆڕاندان،‮ ‬لەو فیكرە پاشگەز دەبنەوە،‮ ‬بەڵام ئەوانی‮ ‬تر تا دەتوانن درێژە بەو كردەوە دژ بە كوردەیان دەدەن‮. ‬

2- ‬بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬گەمەكەران،‮ ‬هێشتا بە واقیعی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد نەگەیشتوون،‮ ‬پێویستە پرسیاریان لێ بكرێت،‮ ‬ئەگەر كورد سەربەخۆیی‮ ‬ناوێت،‮ ‬ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬نزیكەی200 ‮ ‬ساڵە‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬بە كوشت دەدات؟ دوژمن بۆچی‮ ‬ئەنفال و كیمیابارانی‮ ‬كرد؟ منداڵ لە ماڵی‮ ‬باوكیدا مافی‮ ‬دەوێت،‮ ‬حزبێكی‮ ‬بچووك كە خەبات دەكات،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬دەسەڵات خەبات دەكات،‮ ‬ئەی‮ ‬شایستەیە كە گۆڕان و كۆمەڵ دەسەڵاتیان نەوێ،‮ ‬ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەبەر كەسێكی‮ ‬بێ توانا،‮ ‬پەكخست؟ بۆچی‮ ‬پەلاماری‮ ‬بارەگاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و قەزاكاندا؟ و بۆچی‮ ‬تا ئێستا كێشەی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجەی‮ ‬چارەسەر نەكردووە؟

3- ‬لایەنێكی‮ ‬لاوازی‮ ‬تر،‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی‮ ‬ژمارەیەك لە جاشەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬كە بەرژەوەندیان بە نانی‮ ‬جاشیەتی‮ ‬بەستراوەتەوە و دوور نییە ئێستا،‮ ‬پێوەندیان بە داگیركەرانەوە هەبێت‮. ‬ئەوانە ئەگەر بۆیان بكرێت ئاسایشی‮ ‬كوردستان تێكدەدەن كە تێیدا ریفڕاندۆم سەرنەگرێت و كوردستان سەربەخۆ نەبێت‮.‬

‮❊ ‬لە دوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان پێتان وایە میكانیزم زۆر بێت بۆ لێدانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و هەروەها‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد؟

‮- ‬كە وڵاتەكەت سەربەخۆ بوو،‮ ‬سنووری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬دەكرێت‮. ‬ئەو سنوورە بە گوێرەی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬لە لایەن درواسێكانییەوە‮ ‬ڕێزی‮ ‬لێ دەگیرێت و تەنانەت ئەگەر درواسێكان نەیانەوێت‮ ‬ڕێزی‮ ‬بگرن،‮ ‬ناتوانن دەستدرێژی‮ ‬بۆ بكەن،‮ ‬كە وڵاتەكەت سەربەخۆ بوو،‮ ‬ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نامێنێت كە كێ سەرۆكی‮ ‬بێت،‮ ‬لە هەڵبژاردنێكی‮ ‬ئازاد و نهێنیدا هەر سێ،‮ ‬یان چوار ساڵەی‮ ‬جارێك،‮ ‬كەسێك بە سەرۆكی‮ ‬وڵاتەكەت هەڵدەبژێری،‮ ‬كە وڵاتەكەت سەربەخۆ بوو،‮ ‬چەك لە دانیشتوانی‮ ‬دادەماڵدرێت،‮ ‬یاسا سەروەر دەبێت و خەڵك پێویستی‮ ‬بەوە نابێت كە چەك لە ماڵەكەیدا‮ ‬ڕابگرێت،‮ ‬لە ئاكامدا بەشێك لەو تاوانانە كەم دەبنەوە كە هەبوونی‮ ‬چەك لە دەست خەڵكدا سەرهەڵدەدەن،‮ ‬كە وڵاتەكەت سەربەخۆ بوو،‮ ‬پلۆڕالیسمی‮ ‬سیاسیی‮ ‬واتای‮ ‬ڕاستینی‮ ‬خۆی‮ ‬پەیدا دەكات،‮ ‬حزبەكان بە گوێرەی‮ ‬بەڵێنێك كە بەر لە هەڵبژاردنەكان دەیدەن،‮ ‬دەنگی‮ ‬هاووڵاتیان وەردەگرن و بەو مەرجە بەشداریی‮ ‬لە حكوومەتدا دەكەن كە بەڵێنەكەیان بۆ چاكسازیی‮ ‬وڵات لە‮ ‬ڕووی‮ ‬بوژاندنەوەی‮ ‬ئازادییە سیاسییەكان،‮ ‬ئابووریی،‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سیاسیی،‮ ‬مەدەنی،‮ ‬پەروەردە و‮ ‬یەكسانیی‮ ‬لە نێوان هاووڵاتیاندا جێبەجێبكەن،‮ ‬ئەگەر لە بەراورد كردنی‮ ‬خواستی‮ ‬خەڵكدا كۆتایی‮ ‬بكەن،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر گەل متمانەیان پێ نادات،‮ ‬كە وڵاتەكە سەربەخۆ بوو،‮ ‬بەشێوەی‮ ‬ئوتوماتیك ماڵی‮ ‬كورد‮ ‬یەكدەخرێتەوە،‮ ‬بەڵام لایەنە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬گەندەڵیی‮ ‬بە كۆتا نایەت،‮ ‬دزی‮ ‬و‮ ‬ڕاوڕووت لاواز دەبن و ئەگەر گەل زیندوو و وشیار بێت گەندەڵكاران زووتر لە داوی‮ ‬یاسا دەكەن،‮ ‬كە وڵاتەكەت سەربەخۆ بوو،‮ ‬هەرسێ دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان،‮ ‬بەڕیوبەرایەتی‮ ‬و دادوەریی‮ ‬بەبێ كێشە ئەركی‮ ‬خۆیان بەڕێوەدەبەن و خزم خزمین وەك ئێستا لە كوردستاندا بڕەوی‮ ‬نابێت‮.‬

❊ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە سیمبۆلی‮ ‬پێكەوەژیان كە هەمیشە لانكەی‮ ‬ژیانی‮ ‬نەتەوە و ئایین و ئاینزاكان بووە؟

‮- ‬بەڵێ،‮ ‬لە كوردستاندا جگە لە كۆمەڵێكی‮ ‬بچووك مووسڵمانی‮ ‬توندڕەو،‮ ‬خەڵكانی‮ ‬تر جیاوازیی‮ ‬ئایینی‮ ‬و تایفی‮ ‬بە كێشە نابینن‮. ‬بێگومان كوردستان ماڵێكی‮ ‬گەورە و ئازاد دەبێت بۆ نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان و هەموو لایەك وەك برا پێكەوە دەژین و دەبێت بە وڵاتێكی‮ ‬هەرە دیموكرات و نموونە لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین كە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬نێوەڕاستی‮ ‬نوێی‮ ‬لەسەر بنیاد بنرێتەوە‮.‬

‮❊ ‬پێت وایە چەند كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەگەڵ ئەم مافەماندایە و بە‮ ‬ڕەوای‮ ‬دەزانن كە بتوانن قەرەبووی‮ ‬هەموو زیانەكانمان بدەنەوە لە گوناحی‮ ‬چەند ساڵەیان لە دابەشكردنمان؟

‮- ‬جگە لە ئیسرائیل،‮ ‬كە پشتیوانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕاگەیاندووە،‮ ‬چاوەڕانی‮ ‬هیچ دەوڵەتێك مەبن كە لە ئێستاوە پشتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بگرن،‮ ‬بە ئینگلیز و فەرەنساشەوە كە دەستیان هەبووە لە دابەشكردنی‮ ‬كورد و كوردستاندا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬ئاكامی‮ ‬ریفڕاندۆم و راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموویان پشتیوانی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ دەكەن و بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬و دیپلۆماسیی‮ ‬خۆیان دەگەیەننە كوردستان و لە بوارە جیاوازەكانی‮ ‬ئابووریی،‮ ‬سیاسیی،‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬و زانستی،پێشبڕكێ لەگەڵ‮ ‬یەكتر دەكەن‮.‬

‮❊ ‬تا چەند بڕوابە پێشوازیكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬جیهان بكەین بۆ ئەم پرسەمان كە هەمیشە لە روانگەی‮ ‬ئەوانەوە بۆ میللەتانی‮ ‬ژێردەست بە بەرژەوەندی‮ ‬كاریان كردوە نەك بەویژدان؟

‮- ‬هەموو دەوڵەتانی‮ ‬جیهان قەرزداری‮ ‬كوردن‮. ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بە چەكی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬لاواز،‮ ‬بەڵام بە هەستی‮ ‬پاكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مرۆڤدۆستانەی،‮ ‬ماوەی‮ ‬چوار ساڵە شەڕی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیا دەكات‮. ‬ئەوەی‮ ‬كورد كردی،‮ ‬زۆر وڵات لە جەنگی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬جیهاندا بۆیان نەكرا و سنوورەكانیان بۆ فاشیزم كردەوە كە بچن نەتەوەكانی‮ ‬تر بكوژن،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬سێڤەر كە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ماوەی‮ ‬ساڵێك خۆبەڕێوەبەری‮ ‬بۆ كورد دانابوو،‮ ‬كورد ئێستا زیاتر لە26 ‮ ‬ساڵە خۆی‮ ‬خۆی‮ ‬بەڕێوە دەبات‮ ‬،‮ ‬لە بوارەكانی‮ ‬سەربازیی،‮ ‬ئابووریی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەوە لەسەر پێی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕاوەستاوە،‮ ‬كێشەی‮ ‬بۆ هیچ وڵاتێك،‮ ‬تەنانەت ئەو دراوسێیانەشی‮ ‬نەبووە كە كوردستانیان تۆپباران كردوە و ئاگریان لە گوند،‮ ‬زەوی،‮ ‬كێڵگە و دارستانەكانی‮ ‬بەرداوە‮. ‬كوردستان هەروا بە ئارامی‮ ‬دەمێنێتەوە و بوونی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئازاد و بێ كێشە،‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬ئەوان و جیهان دابین دەكات‮، ‬نەوت،‮ ‬گاز و كانە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬كوردستان بەشێك لە پێداویستییەكانی‮ ‬دنیا دابین دەكەن‮، ‬كەوابوو،‮ ‬چونكە دنیا لەسەر مامەڵە و بەرژەوەندیی‮ ‬وەستاوە،‮ ‬مامەڵە كردنیان لەگەڵ كورد،‮ ‬بە قازانجیانە و كوردستان دەتوانێ بەرژەوەندیی‮ ‬ئەوان بپارێزێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌