2017-07-17

لە چالاكییە هاوبەشەكانی‮ ‬نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر و رێكخراوی‮ ‬یونسێف كە تایبەته بە گرنگیدان و بەرەوپێش بردنی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬برەودان بە توانای‮ ‬لاوان و نەوجەوانان بەمەبەستی‮ ‬هاندان و پێگەیاندنیان لە كۆمەڵگەدا، ئێوارەی‮ ‬شەممە‮ ‬15-7-2017 ‮ ‬ناوەندی‮ ‬وەرزش و لاوانی‮ ‬شەقڵاوە بە مەبەستی‮ ‬برەودان بە توانای‮ ‬وەرزشی‮ ‬لاوان‮ . ‬یاریەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ئەنجامدا لە نێوان تیپی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ناوەندی‮ ‬وەرزش و لاوانی‮ ‬شەقڵاوە و تیپی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ (‬ئازادی‮ ) ‬گەنجانی‮ ‬شەقڵاوە‮ . ‬ئامانجی‮ ‬یاریەكەش بۆ گەشەپێدانی‮ ‬هەستی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و توانای‮ ‬لاوانی‮ ‬ناوچەكەبوو بە هاوبەشی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێرو رێكخراوی‮ ‬یونسێف لە ژێر درووشمی‮ ( ‬لاوان و نەوجەوانان بناغەی‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتین‮ ).‬

هەمان رۆژ لە چالاكییە هاوبەشەكانی‮ ‬نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر و رێكخراوی‮ ‬یونسێف بۆ برەودان بە توانای‮ ‬لاوان و نەوجەوانان‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬هاندان و پێگەیاندنیان لە كۆمەڵگەدا، ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬عەینكاوە ڤیستڤاڵێكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬بۆ‮ ‬یاریزانانی‮ ‬تازەپێگەیشتوی‮ ‬تەمەن‮ ‬10 ‮ ‬بۆ‮ ‬14 ‮ ‬ساڵی‮ ‬ساز كرد‮ ‬،‮ ‬سەرپەشتیاری‮ ‬ڤیستڤاڵەكە رایگەیاند‮ : ‬مەبەستی‮ ‬سەرەكیان ئەوەیە كە تازەپێگەیشتوان لەو تەمەنەدا بتوانن بە شێوەیەكی‮ ‬سەركەوتوو پەرە بە توانا وەرزشیەكانیان بدەن‮ ‬،‮ ‬هەروەها بەڵێنی‮ ‬دا كە ناوەندەكەیان بەردەوام بێت لەو جۆرە چالاكییەوەرزشیانە بەتایبەتی‮ ‬بۆ تەمەنی‮ ‬نەوجەوانان‮.‬

هەر لە درێژایی‮ ‬هەمان چالاكیدا ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬خەباتی‮ ‬سەر بە بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر هەمان رۆژ فۆتساڵێكی‮ ‬كوڕانی‮ ‬لە شارۆچكەی‮ ‬سفەییە ئەنجامدا لە نێوان لاوانی‮ ‬كاكەیی‮ ‬و لاوانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ئاوارەی‮ ‬ناوچەكە‮ ‬،‮ ‬كە بووە جێگەی‮ ‬پێشوازیەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەردولاو خۆشحاڵی‮ ‬خۆیان بەو چالاكیانە دەربڕی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌