2017-07-17

خه‌بات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮ ‬ــ هەولێر

نەقیبی‮ ‬سەندیكاكە دەڵێ‮" ‬هێشتا دەرچووانـی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2015‮-‬2016‮ ‬لـە باشـووری‮ ‬كوردستان دانەمەزراون كە ژمارەی‮ ‬ 250 پزیشكـە‮" ‬د.رێبین بەرزنـجی‮ ‬دەشڵێت‮" ‬پێـویستمان بە پزیشكی‮ ‬ددان هەیە بۆ قەزاكانی‮ ‬چۆمان و مێرگەسوور،‮ ‬شارۆچكەكانی‮ ‬سیـدەكان و حـاجی‮ ‬ئۆمەران،‮ ‬پیران و بلێ و بارزان،‮ ‬قەسرێ‮". ‬لەدیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی‮(‬خەبـات‮) ‬بەرزنجی‮ ‬دووپاتی‮ ‬دەكاتەوە كێشەی‮ ‬سەرەكییان كارانەبوونی‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ددانە،‮ ‬كە هۆكـارەكەی‮ ‬لەكاركەوتن و كۆن بوونی‮ ‬ئامێرە پزیشكییەكانی‮ ‬بەشی‮ ‬ددانـە‮.‬

بەوتەی‮ ‬نەقیبی‮ ‬سەندیكای‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددان لە هەولێر‮ ‬1173 ‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان و لە سلێمانی‮ ‬848 و لە دهۆك‮ ‬290 ‮ ‬و لە كەركوك‮ ‬23 ‮ ‬پزیشك ئەندامی‮ ‬سەنـدیكان‮. ‬د.رێبین بەرزنجی‮ ‬دەڵێ‮" ‬پێدانی‮ ‬رێژەی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان بۆ رێژەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬هەرێم بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬ئاوارەكانەوە بەتەواوی‮ ‬نازانرێت‮". ‬دەشڵێت‮" ‬ئاوارەكان فشارێكی‮ ‬زۆریان لەسەر نەخۆشخانەكان دروستكردووە‮". ‬ئـاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشدا گرفتی‮ ‬تری‮ ‬بوارەكە كەمی‮ ‬سەنتەر و دەزگا حكومییەكانە لەگەڵ كەمی‮ ‬ئامێری‮ ‬كـارا لـە بـەشی‮ ‬دەم و ددان‮.‬8ی‮ ‬ئاداری‮ ‬ئەمساڵ حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان فەرمـانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بۆ‮ ‬151 ‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان دەكرد،‮ ‬كە دەرچووی‮ ‬ساڵی2014‮-‬2015‮ ‬بوون،‮ ‬بەڵام هێشتـا بـەشێكی‮ ‬زۆر لە پزیشكانی‮ ‬ددان دانەمەزران و چەندین جاریش بۆ ئەو مەبەستە نارەزایان دەربـڕیووە‮. ‬نەقیبی‮ ‬سەندیكا لەو بارەیەوە گوتی‮" ‬تائێستا دەرچووانی‮ ‬ساڵی‮ ‬خوێندنی‮ ‬2015‮-‬2016ی‮ ‬كۆلێژە پزیشكیەكانی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬هەولێری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و سلێمانی‮ ‬و دهۆك و ئیش دانەمەزراون كە ژمارەیان زیاتر لە‮ ‬250 ‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددانە‮". ‬دەشڵێت‮" ‬پێویستمان بە راژەی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددانە بۆ شوێنـە دوورەكان،‮ ‬وەكو قەزای‮ ‬چۆمان و مێرگەسوور،‮ ‬شارۆچكەكانی‮ ‬سیدەكان و حاجی‮ ‬ئۆمـەران،‮ ‬پیران و بلێ و بارزان و قەسرێ‮". ‬سەبارەت بە كێشەكانیان د.رێبین بەرزنجـی‮ ‬دەڵێت‮" ‬كێشەی‮ ‬سەرەكیمان كارانەبوونی‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ددانە كە هۆكارەی‮ ‬بۆ لەكاركەوتن و كـۆن بوونی‮ ‬ئامێرە پزیشكیەكانی‮ ‬بەشی‮ ‬ددان دەگەڕێتەوە‮". ‬بەوتەی‮ ‬ناوبراو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریـگەری‮ ‬خراپی‮ ‬كردووەتە لەسەر خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬دەم و ددان،‮ ‬كە ئەوەیش خۆی‮ ‬لە كەمبوونی‮ ‬پێداویستیەكانی‮ ‬دەم و ددان و نەبوونی‮ ‬بەنجی‮ ‬ددان دەبینێتەوە‮.‬

نەقیبی‮ ‬سەندیكای‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددانی‮ ‬كوردستان داوا دەكات حكومەت كاری‮ ‬جدی‮ ‬بكات بۆ رێكخستنەوەی‮ ‬دەزگا و دەزگاكان و دامەزراندنی‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددان،‮ ‬ئەوەیش بە هەماهەنگی‮ ‬كردن لە نێوان وەزارەتەكانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و خوێندنی‮ ‬باڵا،‮ ‬بەجۆرێك وەرگرتنی‮ ‬ئەو ژمارەی‮ ‬زۆرەی‮ ‬قوتابیان لە كۆلێژە پزیشكیەكانی‮ ‬ددان سنووردار بكرێت و بەپیچی‮ ‬پێویستی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بێت بۆ دامەزراندنیان،‮ ‬هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬زانستی‮ ‬زانكۆكانیش‮.‬

سەندیكای‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددانی‮ ‬كوردستان لە2009 ‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬سەندیكانی‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬دروستبووە،‮ ‬بارەگای‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەندیكا ئێستا لە شاری‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لە‮ ‬2009وە تائێستا كۆنگرەی‮ ‬نەبەستووە‮. ‬خاوەنی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬45ی‮ ‬سەندیكای‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددانە كە كە2004 ‮ ‬لە پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان پەسەندكراوە‮. ‬د.رێبین بەرزنجی‮ ‬دەڵێت‮" ‬بەستنی‮ ‬كۆنگرە و هەڵبژاردنی‮ ‬سەندیكا خواستێكی‮ ‬پیشەیی‮ ‬زانستی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬سەندیكایە،‮ ‬نەبەستنی‮ ‬كۆنگرە لەبەربوونی‮ ‬كەموكوڕیی‮ ‬و ناڕێكی‮ ‬كۆنی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایانە كە لە سەندیكا كاری‮ ‬پێدەكرێت و ناگونجێت لەگەڵ خواست و ویست و پێشكەوتنی‮ ‬پیشەیی‮ ‬و زانستی‮ ‬و كۆمەڵایەیتی‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددان‮"، ‬ئەو ئومێدەوارە لە كاتێكی‮ ‬نزیكدا پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن و بەستنی‮ ‬كۆنگرە ئەنجامبدرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌