2017-07-17

خەبات‮: ‬هاوار مورتكەیی‮ - ‬سەردار حوسێن

بەهمەن حوسێن ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم و ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ (‬كە دەقەكەی‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬ئاییندە بڵاودەكرێتەوە‮) ‬سەبارەت بە پرسی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬كە بڕیارە لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬ئەنجام بدرێت،‮ ‬دەڵێت‮: "‬بەر لە كۆبوونەوەی‮ ‬حزب و لایەنە سیایییەكان لە‮ ‬7‮/‬6‮/‬2017‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆم لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكان تاوتوێ كرابوو،‮ ‬بێگومان ریفراندۆمیش بۆ سەربەخۆییە نەك دانوستانێكی‮ ‬دیكە لەگەڵ عیراق‮". ‬

ئەو ئەندامەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم دەشڵێت‮: "‬حزبی‮ ‬زەحمەتكێشانی‮ ‬كوردستان هەمیشە رای‮ ‬وابووە هیچ شتێك لەگەڵ عیراق ناكرێت بەبێ ریفراندۆم و وەرگرتنی‮ ‬رای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە ئێمە ئیشمان لەسەری‮ ‬كردووەو تا ئێستایش ئێمە لەسەر ئەو هەڵوێستەی‮ ‬خۆمانین،‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە هێندەی‮ ‬ئاوی‮ ‬دیجلەو فورات خوێنی‮ ‬بەخشیووە،‮ ‬بۆیە دەبێ پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دوور رابگرین لە چوارچێوەی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و ئێمە وەك حزبی‮ ‬زەحمەتكێشان قبوڵمان نییە پرسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬بە حزبی‮ ‬بكرێت،‮ ‬تەنانەت لەو حزبانەیش كە بەشدارن لە پرسی‮ ‬ریفراندۆم قبوڵ ناكەین،‮ ‬ئەم پرسە بەحزبی‮ ‬بكەن،‮ ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لەسەرووی‮ ‬ململانێ حزبییەكانەوەیە‮". ‬

بەهمەن حوسێن لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانی‮ ‬سەبارەت بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: "‬ئێمە لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پاڵێوراوین بۆ دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬پێمانوایە لەو‮ ‬26‮ ‬ساڵەی‮ ‬حوكمڕانیدا،‮ ‬وێڕای‮ ‬كەموكوڕییەكانیشمان،‮ ‬بەڵام هەر لە سەرەتای‮ ‬راپەڕینەوە بنەماكانی‮ ‬بە دەوڵەتبوونمان تێدایە‮". ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌