2017-07-17

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد

كۆمەڵێك پرسی‮ ‬گەرم لە نێو كوردستاندا هەن لە نێو شارەكانی‮ ‬كوردستان و لە نێو شاری‮ ‬كەركووك پرسی‮ ‬هەرە گەرمی‮ ‬سیاسی‮ ‬رۆژانە لە نێو خەڵك دادگاییكردنی‮ ‬رێیوار تاڵەبانی‮ ‬لەسەر پرسی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە نێو شاری‮ ‬كەركووك و پرسی‮ ‬ریفراندۆم لەم شارە و چەندین پرسی‮ ‬دیكەی‮ ‬تایبەت لە شاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لە نزیكەوە سەردانی‮ ‬لقی‮ ‬3ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد و دیمانەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لەگەڵ دكتۆر محەممەد خورشید بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬3ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ساز كرد‮. ‬

‮❊ ‬كۆمەڵێك پرسی‮ ‬گرنگ هەیە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان تایبەت پرسی‮ ‬ریفراندۆم ئایا خەڵكی‮ ‬كەركووك چۆن خۆیان بۆ ئەم پرسە ئامادە كردووە؟

‮- ‬مەسەلەی‮ ‬كەركووك مەسەلەیەكی‮ ‬تایبەتە بە كەركووكییەكان لە هەموو كەسێك زیاتر هەست بە روحیەتی‮ ‬پێویستی‮ ‬ریفراندۆم دەكەن بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەداخەوە ئەم پارێزگایە لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوو هیچ خێر و خۆشی‮ ‬لە خۆی‮ ‬نەدیووە و خەڵكی‮ ‬كەركووك لە هەموو كەس زیاتر هەست بەم موعاناتە دەكەن كە لە مەركەزیەتی‮ ‬توندی‮ ‬ناڕەوای‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا لەسەر خەڵكی‮ ‬كوردستان چ تەسەروفاتێكیان كردووە،‮ ‬نموونەش‮ ‬یەكجار زۆرن لە هاتووچۆكردن بۆ بەغدا و لە راییكردنی‮ ‬مامەلەكان لە ئیش و كارەكان لە رووی‮ ‬ئیدارییەوە پارێزگای‮ ‬كەركووك نیزامێكی‮ ‬بەسەردا سەپێنراوە لە‮ ‬2003یش ئێستا لە هەرێم كوردستان سیتەمی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬هەیە لە پارێزگاكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش كە سیستەمی‮ ‬لامەركەزی‮ ‬جێ بەجێ دەكرێت،‮ ‬بە پێ ئەو‮ ‬یاسانەی‮ ‬كە هەیە لە هەرێم،‮ ‬بەڵام تا ئێستا ئەو‮ ‬یاسایە لە كەركووك جێ بەجێ نەكراوە و گرفتەكەش ئەوەیە كێشەی‮ ‬كەركووك حكومەتێ عێراق نەیویستووە چارەسەری‮ ‬بكات،‮ ‬بۆیە هەموو شتەكانمان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا‮. ‬

‮❊ ‬حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كەركووك تاچەندە كۆكن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم لەم شارە؟

‮- ‬حزبە سیاسییەكان لێرە‮ ‬یەك هەڵویستین لە كۆبونەوەی‮ ‬24ی‮ ‬نیسانی‮ ‬2017‮ ‬كە لە بارەگای‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك بەرێوە چووە و هەموو حزبە كوردستانییەكان بەشداربوون،‮ ‬جگە لە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بڕیار درا كە هەموو پێكەوە بڕیار بدەن بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم و گەڕانەوەی‮ ‬كەركووكیش بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و كەركووكیش بەشێك بێت لەم‮ ‬ڕیفراندۆمە كە ئەمە گرنك بوو بە لای‮ ‬ئێمەوە،‮ ‬هەر لەم كۆبوونەوەیش بڕیار درا كە لیژنەیەك دروستبكرێت لە حزبە سیاسییەكان و سەردانی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر و حزبەكانی‮ ‬تر بكرێت و هەموو حزبە سیاسییەكان بەشدار بن،‮ ‬لەم سەردانانەش تەنها بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان نەبێت،‮ ‬بۆیە ئێستا كاری‮ ‬لەسەر دەكەین لەگەڵ نەتەوەكانی‮ ‬تر كە ئەوانیش بەشدار بن لەم پرۆسەیە‮. ‬

❊ ‬بەشداری‮ ‬نەكردنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هۆكارەكەی‮ ‬بۆچی‮ ‬دەگەڕێنیتەوە؟

‮- ‬من ئومێدەوارم خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬بەشدار بێت لەم‮ ‬ڕیفراندۆمە،‮ ‬چونكە ئەوە شتێكی‮ ‬چارەنووسسازە بۆ گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بەداخەوە كوردستانیان وەك دەوڵەتێك تا ئێستا ناومان لە مێژووی‮ ‬جیهان نییە بۆیە،‮ ‬هەقی‮ ‬خۆمانە ئێمەش كە نەتەوەین و دەژین لەسەر‮ ‬ڕووی‮ ‬ئەم جیهانە بەشێك بین لە مێژووی‮ ‬جیهان لە كاتێكدا كە خەتەری‮ ‬لەسەر جیهان نەبووە و تایبەت شەڕی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش كورد‮ ‬یەكەم بەرگریكار بووە كە قوربانی‮ ‬دەریش بووە لەم بابەتە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬تیكڵاوكردنی‮ ‬چەمكی‮ ‬دەسەڵاتە لەگەڵ چەمكی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬ئێمە وەك خەڵكی‮ ‬كوردستان باسی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆمان دەكەین،‮ ‬ئەوان باسی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬بۆیە ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی‮ ‬جدی‮ ‬بۆ قسەكانی‮ ‬ئەوان بكەین،‮ ‬ئەوان داخوازی‮ ‬نێو دەسەڵات و حكومەتیان دەوێت،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستان بیر لە دروستبوونی‮ ‬دەوڵی‮ ‬كوردستان دەكاتەوە،‮ ‬ئەمە گرینگترە كارێكی‮ ‬باشیش ناكەن،‮ ‬ئێمە پێمان وایە خەڵكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەگەڵ ئەم بۆچوونە نین ئومێدەوارین ئەوانیش بێنە سەرخەت‮. ‬

‮❊ ‬ئەگەر بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬نەهاتنە سەرخەت چی‮ ‬دەبێت ئەو كات؟

‮- ‬ریفراندۆم دەبێت ئەنجام بدرێت و خەڵكی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬دوو حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناتوانن لە جیاتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بڕیار بدەن و شەرعەیەتی‮ ‬ریفراندۆم گەڕانەوەیە بۆ دەنگی‮ ‬خەڵك،‮ ‬ئەوە خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮ ‬ڕای‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬ئێمە پێمان وایە ریفراندۆم بە بەڵی‮ ‬سەركەوتوو دەبێت‮. ‬

❊ ‬كەركووك شاری‮ ‬پێكەوە ژیانە،‮ ‬بەڵام رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬عەرەبی‮ ‬لێیە،‮ ‬بۆچوونی‮ ‬ئەوان چییە لەسەر پرسی‮ ‬ریفراندۆم؟

‮- ‬عەرەبەكانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك‮ ‬یەكەمجار بۆچوونەكەیان دروست نەبوو لەسەر ریفراندۆم،‮ ‬بەڵام ئێستا لە نزیكەوە سەردانیان دەكەین لە ماوەی‮ ‬ڕابردوو سەردانی‮ ‬چەندین سەرۆكهۆز و چەندین كەسایەتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوومان كرد لە نزیكەوە لەگەڵیان دانیشتووین باسی‮ ‬ریفراندۆمیان بۆ دەكەین كە ریفراندۆم دەربڕینی‮ ‬ڕای‮ ‬گەلە لەسەر بابەتێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو ئێستا تێگەیشتنەكەیان دروستترە كە دەڵێن‮ ‬ڕازین،‮ ‬و دوای‮ ‬ئەو دانیشتنەی‮ ‬كە سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك هۆز و عەشایەرەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬مووسڵ و نەینەوا كردی‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو لەناو عەرەبەكانی‮ ‬كەركووك پێشتریش پێشنیارمان كردبوو ئێستاش لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەم پێشنیارە دووبارە دەكەینەوە پێمان وایە ئەم دیدارانەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەگەڵ ئەو هۆزە عەرەبانە تایبەت سنووری‮ ‬كەركووك كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت برا توركمانەكانیش بۆچوونی‮ ‬توندیان هەبوو،‮ ‬دوای‮ ‬سەردانەكانی‮ ‬ئەوانیش ئێستا بۆچوونیان باشە ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬ئەوانیشەوە گرینگە گرەنتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێكهاتەكانە لەم شارە و لە ئایندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆچوونیشم هەیە كە خەڵكێكی‮ ‬زۆری‮ ‬توركمانیش بەشدار ریفراندۆم بكەن‮. ‬

❊ ‬ماوەیەك دەنگۆی‮ ‬ئەو بڵاوكرایەوە كە كەركووك لە مەترسی‮ ‬دایە گوایە تیرۆریستانی‮ ‬داعش دەیانەوێ لەپاش مووسڵ هێرش بكەنە سەر كەركووك،‮ ‬پێت وانییە ئەمە‮ ‬ڕێگری‮ ‬كردنە لە بەرێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆم؟

‮- ‬ئێمەش ئەو دەنگۆیانەمان بیست بە پێی‮ ‬ئەو سەرچاوانەی‮ ‬هەمانە وەك حزب و ئەو سەرچاوانەی‮ ‬كە لە دەزگا ئەمنییەكانی‮ ‬دیكەش هەیە بەدواداچوونی‮ ‬وردمان بۆ ئەو بابەتە كرد ژمارەیەك داعش هاتوونەتە ناوچەكە و بەڵام سەبارەت بە پاراستنی‮ ‬كەركووك لەسەرشانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانە لە ساڵی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014‮ ‬كە ئاتشێی‮ ‬عێراق لەم ناوچەیە‮ ‬ڕایكردووە پێشمەرگە ئەو سنوورە دەپارێزێت و خەڵكی‮ ‬كەركووكیش بە هەموو شێویەك پارێزگاری‮ ‬لە شارەكەیان دەكەن و هەموو ئەو دەنگۆیانەش‮ ‬ڕەتدەكەینەوە ئەوەی‮ ‬باسی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك دەكات بە خەیاڵی‮ ‬هەندێك كەس تا پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان مابێت و تا حیكمەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مابێت كەركووك هەر كوردستانی‮ ‬دەبێت و هەر پارێزراو دەبێت‮. ‬

‮❊ ‬لەگەڵ هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لەم شارە بەغدا سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا دادگایی‮ ‬دەكات ئێوەش كە ئاڵاكەتان برد بۆ ناو ئەنجومەنی‮ ‬پارێزگا چ هەڵوێستێكتان هەیە؟

‮- ‬ئێمە شەرەفی‮ ‬ئەوەمان هەبوو كە ئەو ئاڵایە ببەین،‮ ‬ئێمە وتاری‮ ‬لایەنە سیاسییەكانمان خوێندەوەو پێشمان گوتن ئەوە ئەمانەتی‮ ‬قازی‮ ‬محەممەدە و دراوە بە بارزانیی‮ ‬نەمر لەوێشەوە بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكی‮ ‬هێزە چەكدارەكان درا و ئەوان دەیپارێزن و داوادەكەین بیپارێزن،‮ ‬پێش ئەوەش هەوڵی‮ ‬زۆر هەبوو لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق بڕیاری‮ ‬لەسەر دەرچووە و سەركەوتوو نەبوون،‮ ‬ئێمە لە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یەكەم رۆژەوە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا قسەمان كردووە و ئامادەیی‮ ‬خۆمان دەربریووە بە سوپاسەوە لە لایەن سەرۆكی‮ ‬هەرێمیشەوە پەیوەندی‮ ‬پێوە كراوە و كە گوتەیەتی‮ ‬ئەوە قەزیەی‮ ‬ئێمەیە و هەرچی‮ ‬پێویست بێت،‮ ‬ئێمە هاوكارین لەگەڵ هەڤاڵانی‮ ‬لقی‮ ‬5ی‮ ‬پارتیش قسەمان كردووە ئەوانیش پارێزەریان بۆ رێبوار تاڵەبانی‮ ‬ئامادە كردووە و ئێستاش كەیسەكە دواخراوە بۆ‮ ‬24ی‮ ‬مانگە،‮ ‬ئەگەر بێت و كەیسەكە بە سیاسی‮ ‬بكرێت،‮ ‬ئەوا دەبێت دڵنیا بن ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كەركووك نایەتە خوارەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌