2017-07-17

جەواد مستەفا ستوپەیی
ئەگەر لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاساییەوە سەیری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخوی‮ ‬كوردستان بكەین،‮ ‬بە بەراورد كردن لەگەڵ زوربەی‮ ‬ئەو هەرێم و قەوارانەی‮ ‬لە جیهاندا داوای‮ ‬جیابوونەوە و بڕیاردان لە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆیان لە وڵاتی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرە زوریان هیچ حكومەت و پەرلەمان و داموو دەزگای‮ ‬سەربەخوییان نییە بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬خۆیان‮.‬
بەڵام لە هەمان كاتدا‮ ‬یاسا مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێداون داوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬راپرسی‮ ‬و جیابوونەوە‮ ‬بكەن لە وڵاتی‮ ‬خۆیان و سەربەخۆیی‮ ‬خویان راگەیەنن و بۆ خۆیان چارەنووسی‮ ‬خۆیان دیاری‮ ‬بكەن،‮ ‬چونكە بەپێی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەر گەل‮ ‬یان هەرێمێك‮ ( ‬گەل‮ - ‬خاك‮ -‬ سەروەری‮) ‬واتە تواناو ئارەزووی‮ ‬خۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬هەبێت،‮ ‬مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بریار لە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ خۆی‮ ‬دروست بكات‮. ‬
ئەمڕۆ ئێمە لە كوردستان زیاتر لە هەموو ئەمانەی‮ ‬سەرەوە هەیتمان وەك‮: (‬گەل‮- ‬خاك‮ - ‬حكومەت و پەرلەمان و هەموو دەزگاكانی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتمان‮) ‬هەیە تەنانەت كۆمسیونی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانیشمان هەیە‮. ‬هەروەها لە رووی‮ ‬یاسایشەوە بە پێی‮ ‬هەموو پێوەر و بناماكانی‮ ‬یاساكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و هەموو پێوەرە‮ ‬یاسایی‮ ‬و ستانداردە جیهانیەكان مافی‮ ‬خۆمانە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆمان بدەین‮. ‬سەرەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ كوردستان لە رووی‮ ‬شكلیەوە هەرێمێكی‮ ‬فیدرالییە سەربە عێراقێكی‮ ‬هەڵوەشاوە و پارچە پارچەیە،‮ ‬بەڵام لە رووی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەوە تا رادەیەكی‮ ‬زور لە چوارچێوەی‮ ‬فیدرالی‮ ‬دەرچووە و كرانەوە و پێشكەوتنی‮ ‬زۆر زیاتر و گەورەتری‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە،‮ ‬تەنانەت ئەمڕۆ كوردستان زۆر لە پسپۆرییەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬سەربەخۆ مومارسە دەكات،‮ ‬زۆر زیاتر لەو پسپۆرییانەی‮ ‬هەرێمە فیدرالییەكان پەیڕەوی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بۆ نموونە‮ ‬وەك پەیڕەوكردنی‮ ‬ئەم پسپۆرییانەی‮ ‬خوارەوە‮:‬
یەكەم‮:‬‮ ‬پسپۆری‮ ‬سەربازی‮ ‬و بەرگری‮: ‬بوونی‮ ‬دەزگایەكی‮ ‬كارای‮ ‬سەربازی‮ ‬و بەرگریكردن بە ناوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كە ئەمڕۆ ناوی‮ ‬پێشمەرگە و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە لە هەموو وڵاتانی‮ ‬جیهان ناوێكی‮ ‬ناسراوە و ناوێكی‮ ‬نامۆ نییە،‮ ‬كەواتە دەسەڵاتی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە هیچ هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬جیهان بەم پسپۆرییە باڵایانە بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬چونكە لە هەموو هەرێمە فیدراڵیەكانی‮ ‬جیهان ئەركی‮ ‬بەرگریكردن لە ئەستۆی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندیدایە،‮ ‬هەرێمە فیدرالییەكان تەنها دەزگایەكی‮ ‬كارگێری‮ ‬و بەڕێوەبردنی‮ ‬سەربازێیان هەیە بۆ مەشق و راهێنان و رێكخستنی‮ ‬سوپایەكی‮ ‬سنووردار،‮ ‬لە هەمان كاتدا هەموو كار و بڕیارە سەرەكیەكانی‮ ‬لە دەست وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬حكومەتی‮ ‬فیدراڵیدایە‮.‬
‮ ‬بو نموونە ئەگەر لە رووی‮ ‬سەربازییەوە بەراوردێك لە نێوان سوپای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سوپای‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە ویلایەتەكانی‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا بكەین،‮ ‬دەبینین هەریەك لە ویلایەتەكانی‮ ‬ئەمریكا لە رووی‮ ‬سەربازییەوە هەر ویلایەتەك تەنها هێزی‮ ‬میلیشیاتیان هەیە بۆ بەرگریكردن لە هەرێمەكەی‮ ‬خۆیان بەمەرجێك هەموو دەسەڵاتە سەرەكییەكانیان لە دەست حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پنتاگون دایە،‮ ‬تەنها دەسەڵاتی‮ ‬مەشق و راهێنان و چەندین دەسەڵاتی‮ ‬لاوەكی‮ ‬لە دەست حاكمی‮ ‬ویلایەتەكەدایە‮.‬
بەڵام لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەزگایەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬هەیە بە ناوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كە راستەو خۆ فەرمان لە سەرۆكی‮ ‬هەرێم وەردەگرێت،‮ ‬بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراق‮. ‬كە ئەم دەسەڵاتە لە هەموو هەرێمە فیدرالیەكانی‮ ‬جیهاندا لە دەست وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند و سەرۆكی‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬فیدرالیدایە،‮ ‬نەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمەكان‮. ‬هەروەها لە لایەكیترەوە بەهێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە خاوەن توانا و هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬و چەكی‮ ‬قورس بە رێكخستنێكی‮ ‬تایبەت و رێك وپێكە،‮ ‬كە لە شكاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬داعشدا بە كردار سەلماندی‮ ‬كە خاوەن هێزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لوجستی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و مرۆڤییە‮. ‬هەروەها لە لایەكی‮ ‬تریشەوە هەڵسو كەوتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬گەورەی‮ ‬جیهان وەك ئەلمانیا و فەرەنسا و چەندین وڵاتی‮ ‬تر لە هەندێ كاروباری‮ ‬تایبەتدا راستەو خۆ هەڵسوكەوتیان لە گەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرد بەبێ گەرانەوە بۆ بەغدا،‮ ‬چونكە هێزی‮ ‬پێشمەرگە هاوشێوەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق هاوپەیمانێكی‮ ‬تری‮ ‬هاوپەیمانیەتی‮ ‬نێودەوڵەتییە لە شەری‮ ‬دژی‮ ‬داعش‮. ‬كەواتە ئەم شێوازەی‮ ‬هەڵسوكەوتكردن لە هیچ هەرێمێك لەوڵاتانیتری‮ ‬فیدرالی‮ ‬لە جیهاندا بەدی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬لە رووی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتییەوە ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە تەنها لەگەڵ وڵاتە خاوەن سەروەریكاندا ئەنجام دەدرێن نەك هەرێمە فیدراڵییەكان‮.‬
هەروەها تێمێكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬پسپورانی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەرسێ وڵاتانی‮ ‬بەریتانیا و ئەلمانیا و وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا لە روژی‮ ‬7\ 5\ 2017 ‮ ‬لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كوبوونەوە بۆ ئەوەی‮ ‬ریفۆرمی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە بیكەن لە رووی‮ ‬سیستماتیك و خاوێنكردنەوە لە گەندەڵی‮ ‬و دانانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬مودێرنی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێشكەوتوو‮. ‬ئەمەش ئاماژەیەكە كە ئەوان لە دوای‮ ‬شەری‮ ‬داعش بەردەوام دەبن لە هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەش گلۆپێكی‮ ‬سەوزیتری‮ ‬زور گرنگە بۆ كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا،‮ ‬واتە لە سەروبەندی‮ ‬گوڕانكاری‮ ‬نەخشەی‮ ‬ئەم ناوچەیە و لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬راپرسی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا‮.‬
دووەم‮:‬‮ ‬پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان‮: ‬گرێدانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و هاتنی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬36 ولاتی‮ ‬بیانی‮ ‬بەفەرمی‮ ‬كونسوڵخانە و نوێنەراتیان لە پایتەختی‮ ‬كوردستان كردیتەوە‮. ‬بە پێی‮ ‬یاسا ئەمانە هەموویان دەبێت بە رەزامەندی‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬بەغدا بێت،‮ ‬هەر چەندە ئەمڕۆ بەغدا زور پێیان ناخوشە كە كورد پەیوەندی‮ ‬بەهێزی‮ ‬لە گەڵ وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بەڵام لە ئەمری‮ ‬واقعدا ئەمە بوویتە كردار و لە سەریان فەرز بووە‮. ‬هەروەها لە رووی‮ ‬یاساییەوە نوێنەرە بیانییەكان هەر هەلسوكەوتێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەنجام بدەن دەبێت بە ئاگادار كردنەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬فیدرالی‮ ‬بێت‮.‬
سێیەم‮:‬‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئابووری‮: ‬هەموو هەرێمە فیدرالییەكانی‮ ‬جیهان لە رووی‮ ‬ئابووریەوە سەربە حكومەتی‮ ‬ناوەندیەوەن‮. ‬بەڵام لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دوای‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجە و موچەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬لە لایەن حكومەتی‮ ‬ناوەند بەبێ پاساوێكی‮ ‬یاسایی‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ناچار كرد بیر لە سەربەخۆیی‮ ‬ئابووری‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬تا لە ئەنجامدا دەستی‮ ‬بە گرێدانی‮ ‬گرێبەست لە گەڵ كۆمپانیا جیهانیەكانی‮ ‬نەوت كرد بۆ بەدواداگەران و دۆزینەوە و دەرهێنان و ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوت بۆ دەرەوە و بە بازاڕكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان لە جیهاندا،‮ ‬واتە ئەنجامدانی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬ئەم كۆمپانیا بیانیانە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬لە رووی‮ ‬یاسایی‮ ‬و كردارەوە هەنگاوێی‮ ‬زور گرنگ و بەسوود بوو بو هەرێم كە هاوشێوەی‮ ‬ئەمە لە هیچ هەرێمێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بەبێ رەزامەندی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند ناكرێت،‮ ‬هەروەها هیچ‮ ‬یەكێك لەم كارانە لە هەرێمە فیدرالییەكان ئەنجام نادرێت‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬لە كوردستان دەگوزەرێ زۆر جیاوازە و هەمووی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮:‬
‮ ‬یەكەمیان‮: ‬بەهێزی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد لە بەغدا لە كاتی‮ ‬نووسینەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدرالی‮ ‬لە دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام،‮ ‬چونكە ئەگەر لەوكات پێگەی‮ ‬كورد لە بەغدا لاواز با و نەمان توانیبا دەستوورێكی‮ ‬بەم شێوەیە بۆ حكومەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لە بەغدا بینووسینەوە،‮ ‬ئێستا نەمان دەتوانی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬ئەم دەسەڵاتە باڵایانە بكەین لە هەریم‮.‬
دووەمیان‮: ‬بەهێزیی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد لە بواری‮ ‬نێودەوڵەتیدا،‮ ‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كە كورد زۆر بە ژیرانە توانیویەتی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان ئاراستە بكات و پشتیوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەدەست بێنێت،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكانی‮ ‬وەك ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەلمانیا و زور وڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬ئەوروپی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬لە ناوچەكەدا‮. ‬چونكە ئەگەر كەمێك تەماشای‮ ‬دواوەی‮ ‬خۆمان بكەین رۆژگارێك وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پێیان كوفر بوو كە كورد باسی‮ ‬ئوتونومی‮ ‬و مافی‮ ‬خۆ بەرێوەبردن بكات،‮ ‬كەمافێكی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬هەموو گەڵانی‮ ‬جیهانە،‮ ‬ئێستا سیاسەتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬ئەم وڵاتانە پێچەوانە بوویتەوە و زۆر لەم وڵاتە عەرەبیانە كونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان لە پایتەختی‮ ‬هەرێم كردیتەوە و ئارەزوومەندی‮ ‬ئەوەن پەیوەندییەكانی‮ ‬خۆیان لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان پتەو بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌