2017-07-16

ئێواره‌ی ئەمرۆ یەك شەممە پەردە لە سەر یەكەم تابلۆی بانگەشەی ڕیفراندۆم لەشاری كەركووك لابرا, بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەر پرسانی حزبی و حكومی و كەس و كاری شەهیدا فەرمادەی هێزەكانی پێشمەرگە ئەو پەردەیە لابرا لە سەر تابلۆكە .
دەبان خالید وەك یەكێك لە ئەندامانی گروپی رێبازی نەمران كە كۆمەلێك گەنجی خۆبەش و دەستیان كردوە بە بانگەشە كردنی هاولاتیانی شاری كەركووك بۆ بەژداری كردن پرۆسەی گشتپرسی , لە لێدوانێكی تایبەتی پێ راگەیاندین كە ئێمە وەك گروپێكی خۆبەخشی ئەم شارە دەستمان كردوە بە كار كردن بۆ پرۆسەی گشت پرسی لە شارەكە .
دابان گووتیشی ئەمه‌ یەكەم تابلۆ بوو كە لە یادی 10 ساڵەی تێپەر بوونی تەقینەوە گەورەكەی شاری كەركووك , كە لە بەردەم قەلا ڕوویداو بوو بەهۆكاری شەهید بوون و بریندار بوونی 300 هاولاتی شارەكە ئەم كارەمان كرد .

ئەندامه‌كەی گروپی رێبازی نەمران گووتیشی ئەوەی بە ئێمە بكرێت دەیكەین بۆ هاندانی هاولاتیانی شاری كەركووك بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە پرۆسەی گشتپرسیەكەو هەموو دەنگی بەلێ بدان بۆ سەر بەخۆی كوردستان . ئەمە ی ئێمە كردومانە یەكەم تابلۆ بوو كارو چالاكیەكانی ئێمە تاكو 25 / 9 بەردەوام دەبێت . 

ئارام شێركۆ _ خه‌بات

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌