2017-07-16

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی سبەی دووشەممە 2017/7/17 مووچەی مانگی (پێنج) ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت .

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا، وەزارەتی دارایی لیستی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكەش بڵاوبكاتەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌