2017-07-15

خەبات‮:‬ تریفە ئازاد

لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ریفڕاندۆم بۆتە رۆژەڤ،‮ ‬مشتومڕێكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬خستۆتە نێو لایەنە سیاسییەكان،‮ ‬بەجۆرێك دوو بەرە سەریان هەڵداوە،‮ ‬بەرەی‮ ‬ریفڕاندۆم و سەربەخۆخوازان كە زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و حزبە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان پاڵپشتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەرەی‮ ‬دیكەش‮ (‬دوو حزبن‮) ‬كە خواست و مەرجی‮ ‬پێشوەختەیان هەیە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام هیوادارین لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكانیەوە،‮ ‬هەموو لایەنە سیاسەكان بگەنە كۆدەنگییەكی‮ ‬نیشتیمان و‮ ‬یەك هەڵوێست لەسەر ئەم بڕیارە چارەنووسسازە‮. ‬لەگەڵ ئەو هەموو هەڕەشانەی‮ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك بڕینی‮ ‬بوودجەی‮ ‬كوردستان لە لایەن بەغدا و شەڕی‮ ‬سێ ساڵەی‮ ‬داعش،‮ ‬بەڵام ریفڕاندۆم نەك پاشەكشەی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكو پێ بە پێ‮ ‬بەرەو پێش دەچێت و سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان بڕیاریدا كە رۆژی‮ ‬25ـی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدرێ،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات لە تەوەرێكی‮ ‬تایبەت كە لەبارەی‮ ‬ریفراندۆم بەرێوەدەچێت دیدارێكی‮ ‬لەگەڵ د.ڤیان سەبری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجەن سەركردایەتی‮ ‬و جێگری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬دەزگای‮ ‬هەڵبژارندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەنجامدا‮.‬

سەرەتا گرنگە بزانین كە‮ ‬ڕیفراندۆم بەگشتی‮ ‬یەك لە ئامرازەكانی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسیە وهەر گەلێك و مللەتێك بێ جیاوازی‮ ‬مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە خۆی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دیار بكات،‮ ‬لە هەمان كاتدا مافی‮ ‬چارەنووس وسەربەخۆیی‮ ‬یەك لە بناغە سەرەكیەكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نێو دەوڵەتیە وەك مافێكی‮ ‬زامنكراو لەسەر بنەمای‮ ‬یەكسانی‮ ‬خەڵك ونەتەوەكانی‮ ‬جیهان دەناسرێ‮. ‬

چەندین دەقی‮ ‬یاسایی‮ ‬و‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬هەیە ئەو مافە دەداتە گەلان كە لەڕێگای‮ ‬دەنگدانی‮ ‬ڕاستەوخۆ بڕیار لە چارەنووسیان بدەن،‮ ‬لەم دەقانەش بڕیاری‮ ‬ژمارە637 ی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬گشتی‮ ‬نێو دەولەتیە كە لە مانگی‮ ‬كانونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬سالی‮ ‬1952 ‮ ‬نوسراوە ودەقەكی‮ ‬ئەڵێ‮ (‬خواستی‮ ‬گەلان لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬دەكدانی‮ ‬گشتی‮ ‬یاخود لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬هەر پرۆسەیێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دانپێدراو دەكرێ‮ ‬لە ژێر چاودێری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان، ئەم بوچونە لیژنەی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ دووپاتی‮ ‬كرد لە بڕگەی‮ (‬2) لە مادەی‮ ‬یەكەم و چل و هەشتەمینی‮ ‬پرۆسە رێككەوتنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ هەروەها هەمان دەق‮ ‬وبۆچون سەبارەت بە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلان لە رێككەوتنەكانی‮ ‬نێو دەولەتی‮ ‬و بڕگەی2 ی‮ ‬كار وئامانجەكانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان هاتووە و لەسالی1975 ‮ ‬ناسراو بە رێكەوتنی‮ ‬هلسنكی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕیككەوتنەی‮ ‬كە كۆنگرەی‮ ‬ئاسایش وهاوكاری‮ ‬ئەوروپای‮ ‬لێ كەوتەوە وتێیدا‮ ‬ڕیككەوتن كە پرسی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلان لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬پرۆسە دیموكراسیەكان و بەئاشتیانە پەیڕەو بكرێ وباشتر وایە لە ژێر چاودێری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكان ئەنجامبدرێت،‮ ‬بۆیە ساڵەكانی‮ ‬نۆوەتی‮ ‬چەرخی‮ ‬ڕابردوو ژمارەیەك‮ ‬ڕیفڕاندۆم ئەنجامدرا بۆ دیاركردنی‮ ‬ئایندەی‮ ‬چەند نەتەوەیێك و ئەنجامەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە سلوڤینیا لە‮ ‬یوگوسلافیا لە سالی‮ ‬1990 ‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬تەتەرستان لە‮ ‬ڕوسیا لە ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬ڕاگەینرا،‮ ‬دواتر لە ساڵی1992 ‮ ‬بۆسنیەكان دەنگیان بۆ سەربەخۆییدا و پاشان ئۆسیتای‮ ‬باشوور لە گورجستان و لە ساڵی‮ ‬2006 ‮ ‬كوماری‮ ‬مونتنغرو لە‮ ‬یوكسلافیا جیابووە،‮ ‬هەروەها چیكوسلافیا دابەش بوو بۆ‮ ‬2 ‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬جیا چیك و سلوڤاكیا،‮ ‬لە كیشوەری‮ ‬ئەفریقاش هەر‮ ‬یەك لە ئەرەتیریا لە دەولەتی‮ ‬ئەسیوبیا و باشووری‮ ‬سودان لە سودان جیابووە،‮ ‬ولە كیشوەری‮ ‬ئاسیاش تەیموری‮ ‬ڕۆژهەلات لە ئەندونیسیا جیا بووە‮. ‬ئەمانە هەمووی‮ ‬نمونەی‮ ‬ئەو وڵاتانەن كە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕیفڕاندۆم و گشتپرسی‮ ‬سەربەخۆییان بەدەستهێناوە ئەم وا دەگەینێت كە‮ ‬ڕیفڕاندۆم مافی‮ ‬هەموو گەلانی‮ ‬جیهانە بێ جیاوازی‮. ‬

ریفراندۆم و مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد

لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش‮ ‬ڕیفڕاندۆم لەسەر مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬مافێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و‮ ‬ڕەوایە بۆ گەلێكی‮ ‬زولم لێكراو كە بەدرێژایی‮ ‬زیاتر لە سەدەیەك وڵاتانی‮ ‬زڵهێز بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان كوردستانیان بەعێراق بەستەوە و لە ئەنجامدا حكومەتە‮ ‬یەك لە دوایەكەكانی‮ ‬عێراق جۆرها زوڵم و تەعدایان لە گەلی‮ ‬كورد كردووە،‮ ‬ئێستاش كاتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬چارەنوسمان هەڵبژێرین لە‮ ‬ڕیگای‮ ‬پرۆسەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬بە پێی‮ ‬یاسا نێو دەولەتیەكان هەروەها بە پێی‮ ‬ئەو بڕگە دەستوریەی‮ ‬كە لە دەستوری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬عیراق هاتووە ئاماژە بەوە دەدات‮ ‬یەك پارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عیراق بەندە بە پابەندبوونی‮ ‬لایەنەكان بە بنەما سەرەكیەكان و پرنسیب لە ناو دستور و هەر لێكترازانێك پاشگەز بوونەوەیە له رێككەوتنەكە،‮ ‬ئەمەش ئەو مافەمان دەدەتێ بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم بەڕێكەوین بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬بژاردەی‮ ‬دەولەتی‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬ئەم هەنگاوەش دێت دوای‮ ‬ئەو هەموو پێشێلكاریانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عیراق دژی‮ ‬كوردستان ئەنجامیدا‮. ‬

ئەمە ولە دوای‮ ‬كۆبونەوەی‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە روژی‮ ‬7‮ ‬مانگی‮ ‬حوزیران‮ ‬2017‮ ‬لەگەل سەركردەكانی‮ ‬زۆربەی‮ ‬پارت ولایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان بڕیاریاندا‮ ‬ڕۆژی25 ی‮ ‬سیبتەمبەری‮ ‬دەستنیشان كرد بۆ بەدیهێنانی‮ ‬خواستی‮ ‬گەل و ئەو‮ ‬ڕۆژە دیاركرا بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفڕاندۆم لە هەریمی‮ ‬كوردستان و ناوچەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیداری‮ ‬هەرێم‮ ‬هەروەها بڕیاریاندا لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و نوێنەرایەتی‮ ‬هەموو پارتین سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێكبهێنرێت بۆ سەردانیكردنی‮ ‬شاری‮ ‬بەغداد پایتەختی‮ ‬عیراق و چەند ولاتێكی‮ ‬دراوسێ،‮ ‬هەروەها لەم كۆبونەوەیەدا خاڵێكی‮ ‬گرنگ‮ ‬ڕوونكرایەوە كە سەردەمی‮ ‬بەستنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە گرێبەستێكی‮ ‬تاك لایەنانە كۆتایی‮ ‬پێهاتووە و كاتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هاتووە‮. ‬

ریفراندۆم و داواكارییەكانی‮ ‬جەماوەر

ڕیفڕاندۆم ئەو ئامارازە‮ ‬یاسایی‮ ‬ودیموكراسیەیە كە لەرێگایەوە دەتوانین داواكاریەكانی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردستان دەستەبەربكەین و دەولەتێكی‮ ‬سەربەخۆ بەمانا‮ ‬ڕاستەقینەكەی‮ ‬پێكبێنین بێ ئەوەی‮ ‬پاشكۆی‮ ‬دەولەتێكی‮ ‬دیكە بێت،‮ ‬چونكە وەك دەزانین دەولەتی‮ ‬عیراق خاوەن بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬نییە وسیاسەتەكانی‮ ‬لە دەرەوە بۆ دادەڕێرێ،‮ ‬ئێستا عیراق كەوتووە بەندی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬شۆفینی‮ ‬و تائیفی‮ ‬هەروەها دەست تێوەردانێكی‮ ‬زۆر لە سیاسەتی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬لە بوارە سیاسیەكان و ئابوریەكانی‮ ‬دەكرێ وبێگومان ئەمە كاریگەری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات لە هەموو‮ ‬ڕووەكەوە‮. ‬

بۆیە وێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە‮ ‬ڕیفڕاندۆم خواستەكی‮ ‬جەماوەرییە هەروەها كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە لەسەر سیاسەت و بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ولەم‮ ‬ڕوانگەوە ئاواتەخوازم تێكڕای‮ ‬كوردستانیان پاڵپشتی‮ ‬ئەم پرۆسە دیموكراسیە بكەن و بەیەكجاری‮ ‬لە زوڵم وستەمكاری‮ ‬و لە ژێر دەستی‮ ‬ڕزگارمان بێت كە چەندەها ساڵە بەدەستیەوە دەنالێنین واتە‮ ‬ڕیفراندۆم‮ ‬یەكەم هەنگاوە بەرەو سەربەخۆیی،‮ ‬ئێمە چاوەڕوان ناكەین هیچ لایەنێك بێ و سەربەخۆییمان پێ ببەخشێت بەلكو پێویستە ئێمە كاری‮ ‬بۆ بكەین بەشێوەیێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەدەستی‮ ‬بێنین‮  ‬

رەوشی‮ ‬لەبار سیاسی‮ ‬و دبلۆماسی‮ ‬لە هەرێم كوردستان

ئێستا‮ ‬ڕەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسی‮ ‬لەبارە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬وئێمە ناڵێن هیچ كێشە و گرفت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵام رۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤین بەرەو گورانگارین گەورە و بەلەز دەچیت و بارودوخی‮ ‬عێراق و ناوچەیی‮ ‬بە گشتی‮ ‬یی‮ ‬ئاڵوزەو سەروەری‮ ‬عێراق نەمایە لەوما هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت مفا لە ئەو گۆڕانگاریانە وەرگرێت و دەرفەتیش بۆ خۆمان بڕەخسینین و ئامادەبین بو هەر روداووێك و بەتایبەتی‮ ‬پشتی‮ ‬100‮ ‬ساڵ لە سەر رێكەوتنامەی‮ ‬سایكس بیكو تیپەڕبوو،‮ ‬ئێمە سنووری‮ ‬خۆمان پاراست و زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬خاك و ناوچەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیداری‮ ‬هەرێم بە خوێنی‮ ‬شەهیدان و قەهرەمانەتیا پیشمەرگە كوردستانی‮ ‬گەڕانەوە بۆ باوەشی‮ ‬هەرێم و پێشمەرگە سنووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەپارێزێت‮. ‬ئەمانە هەمی‮ ‬خالین بەهێزن بۆ سەربەخوی‮ ‬هەرێمی‮. ‬ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەن پێگەی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لە نێو كۆمەلگای‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬و لە هەموو‮ ‬ڕوویەكەوە قبول كراوە بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەو داستانانەی‮ ‬كە پێشمەرگە لە شەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆر تۆماری‮ ‬كرد و توانی‮ ‬بەسەر گەورەترین گروپی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬سەركەوتن تۆمار بكا،‮ ‬و لەهەمان كاتدا سەقامگیری‮ ‬ئەمن و ئاسایشی‮ ‬كوردستان و لەباوەشگرتنی‮ ‬ژمارەیێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاوارەكان وێڕای‮ ‬ئەو هەمو قەیرانە ئابوریانە‮.. ‬ئەم خالانە وای‮ ‬لە كۆمەلگای‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬كرد بە چاوی‮ ‬ڕێز سەیری‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬و بەراستی‮ ‬ئەگەر چاوەڕوان بین‮ ‬ڕەوشەكە لە هەموو‮ ‬ڕوویەكەوە لەبار بێت ئەوا شتێكی‮ ‬مەحاڵەو مانای‮ ‬وایە هەرگیز ریفراندۆم ئەنجام نادرێ و چەندین شوێنی‮ ‬جیهان گەلان بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم بەرێكەوتوون بارودۆخیان لە ئێمە باشتر نەبوو كەچی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬خۆیان ئەنجامدا و سەركەوتنیان ئینا و ئێستا دەوڵەتی‮ ‬پێشكەوتوون‮! ‬بۆیە هەر وەختێ گەڵ هەست و بیروباوەڕی‮ ‬لەگەل سەركردەكانی‮ ‬بێت ئەو كاتە گونجاوە بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئاواتی‮ ‬مللەت و هیچ لایەنێك ناتوانیت دژی‮ ‬ئەو خواستە بوەستێ‮. ‬

چاوەڕی‮ ‬كەس ناكەین خێرمان پێ بكات

میللەت خۆی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دروست دەكات وكەس ناتوانێت دژی‮ ‬ئاواتەكانی‮ ‬بوەستێ،‮ ‬و ئێمەی‮ ‬كوردستانیانیش مافی‮ ‬خۆمانە رێفراندۆم ئەنجام بدەین وچاوەڕوانی‮ ‬كەس نابین ئەو خێرەمان پێ ببەخشێت هەروەها چاوەروانی‮ ‬هیچ دەولتێك نابین بێ و بفەرمێت فەرمون ئەمە سەربەخۆییتانەو پێویستە ئێمە كاری‮ ‬بۆ بكەین و بەخۆمان مافەكانمان بە شێوەیێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬وئاشتیانە بەدەست بێنین‮. ‬

ریفراندۆم و ناسنامەی‮ ‬كوردستان

ریفراندۆم ناسنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ دەچەسپێنێت ویەكەم هەنگاوی‮ ‬فەرمیە بەرەو سەربەخۆیی،‮ ‬دواتر دەست بە گفتوگۆ دەكرێ‮ ‬لەگەل حكومەتی‮ ‬بەغداد و چەند هەنگاوێكی‮ ‬دیبلوماسی‮ ‬بەدوایدادێت،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ریفراندۆم دەبێتە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬یەك رێزی‮ ‬ویەك هەلوێستی‮ ‬چونكە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬چارەنووسە وبەدەوڵەت بوونە‮. ‬ڕۆژی‮ ‬25/9/2017 ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هیچ حزب ولایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان نییە بەڵكو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردستانە تێدا میللەت بە تێكڕای‮ ‬پێكهاتەكانیەوە بڕیارمان و نەمان بڕیاری‮ ‬بەدەولەت بوون دەدات و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25/9/2017 ‮ ‬دەبێتە كەرنەڤالێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و سەرجەم لایەنەكان تێدا بەشداردەبن‮. ‬سەربەخوی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان و دەولەتبوونی‮ ‬دەبیتە بنەمای‮ ‬زالبوون بەسەر كێشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬سیاسی‮ ‬مانای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئابوو و چونكە‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئابوری‮ ‬دەوڵەت گەورەترە لە دەسەڵاتی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێم نییە و دەزگاكانی‮ ‬زیلهێزی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە جیهان سەرەدەری‮ ‬دگەل وەڵاتان دەكەن‮ ‬نەك هەرێم سەرەرای‮ ‬هەموو سەروەت و سامانین هەرێمی‮ ‬كوردستان لەوما لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربەخوێی‮ ‬كوردستان دەرفەتی‮ ‬گەورە دەرخسێت بۆ پەرەپێدان وپێشكەوتن لە هەرێم دا‮.‬

ریفراندۆم و پێكەوەژیانی‮ ‬پێكهاتەكان

ریفراندۆم تەنها بۆ كورد نیە،‮ ‬بەلكو بۆ كوردستانیانە بە بێ جیاوازی‮ ‬ئۆل ونەتەوەكانی،‮ ‬لە هەمان كاتدا‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25/9/2017 ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هیچ نەتەوە و ئاین و مەزهەبێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو‮ ‬یاخود حزب و لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نیە بەلكو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردستانیەتە،‮ ‬كوردستان ناوبانگی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە كە شوێنی‮ ‬پێكەوەژیان و برایەتی‮ ‬گشت ئاین و مەزهەب و نەتەوەكانە وبێگومان سەركەوتنی‮ ‬ڕیفراندۆم برایەتی‮ ‬و گیانی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬نێوان پێكهاتەكان بەهێز تردەكات دەبێتە زامنی‮ ‬دووبارەنەبونەوەی‮ ‬ئەو زوڵم و ستەمكاریانەی‮ ‬وتەعریبكردن كە لە برا ئێزدیەكان و مەسیحیەكان و شەبك و برایانی‮ ‬كوردی‮ ‬فەیلی‮ ‬دەكرا لە ژیر دەسهەلاتی‮ ‬هەموو حكومەتەكانی‮ ‬بەغدا ودەبیتە زامنی‮ ‬دووبارەنەبونەوی‮ ‬ئەو كوشتن و فرۆشتن و ئاوارەبوون وەك ئەوەی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬داعشی‮ ‬تیرور هاتیە كردن و هەزارەهان كوردی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و مەسیحی‮ ‬و شەبك كەفتنە ژیر مەترسی‮ ‬جینۆسایدكردن‮.‬

كاری‮ ‬دەزگای‮ ‬هەڵبژاردن لە ریفراندۆم

لەگەل دەستنیشانكردنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬رێفراندۆم ئێمە وەك دەزگایەكی‮ ‬حزبی‮ ‬هەستمان بەوە كردووە كە ئەركێكی‮ ‬مەزن كەوتوە سەرشانمان و پێویستە كار بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەكە بكەین و پلانی‮ ‬خۆمان هەیە بەهەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬سەرجەم پارت ولایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستە بە هەڵوێستێكی‮ ‬بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت لەگەل ئەم پرۆسەیە بكەین دوور لە بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و گرنگی‮ ‬پرۆسەكە بۆ جەماوەر شیبكەین و هانیان بدەین بۆ بەشداری‮ ‬كردن،‮ ‬وسەبارەت بە ئامادەكاریەكان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬لۆجستی‮ ‬و هونەریەوە بێگومان كۆمسیۆنی‮ ‬بالای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەڵبژاردن‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێی‮ ‬هەڵدەستێت،‮ ‬و ئێمە وەك دەزگایەكی‮ ‬حزبی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬كۆمسیۆن لە چوارچێوەی‮ ‬پرنسیب و‮ ‬یاسادا دەكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌