2017-07-15

عەبدولقادر كەڵهۆڕ‮

وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا رێكس تیلێرسۆن‮ ‬و سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبۆل جڤیان و بەیەكەوە چەند پرسێكیان تاوتۆ كرد،‮ ‬لەوانە تەنگژەی‮ ‬وسوریاو كودەتا سەرنەكەوتووەكەی‮ ‬توركیای‮ ‬پارساڵ و چەند پرسێكی‮ ‬دیكە‮.‬

بە پێی‮ ‬سەرچاوەكان‮ ‬،‮ ‬تیلێرسۆن دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە ئۆكرانیاوە گەیشتووەتە ئیستانبۆڵ،‮ ‬لەلایەن مەولود چاوەش ئۆغڵۆ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬توركیا پێشوازی‮ ‬لێكراوەو دواتر لە ئیستانبۆڵ لەگەڵ ئەردۆغان كۆبووەتەوەو چەند پرسێكیان تاوتۆكردووەو تاكو ئێستاش لەو بارەوە سەرۆكایەتی‮ ‬كۆماری‮ ‬توركیا هیچ بەیاننامەیەكی‮ ‬رەسمی‮ ‬رانەگەیاندووە‮.‬

تیلێرسۆن كە پێشتر بەرێوەبەری‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬ئیكسۆن مۆبیلی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئەمەریكا بووە،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬ئاهەنگی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نەوتی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە ئیستانبۆڵ خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ شكستهێنانی‮ ‬كودەتاكەی‮ ‬پارساڵی‮ ‬توركیا دەربڕی‮ ‬و ئاماژەیدا،‮ ‬خۆشحاڵە كە گەلی‮ ‬توركیا بە ژن و پیاوەوە دژی‮ ‬كودەتاچییەكان وەستانەوەو بەرگریان لە دیموكراتی‮ ‬وڵاتەكەیان كرد،‮ ‬گوتیشی‮ ‬منیش لێرەوە رێز لە قوربانیەكانی‮ ‬ئەو كودەتایە دەنێم و ستایشی‮ ‬ئازایەتیان دەكەم‮ .‬

جێی‮ ‬بیرهێنانەوەیە لە كۆتاییەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬باراك ئۆباما‮ ‬،‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬توركیا و ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا بە نزمترین ئاست تێپەڕبوو،‮ ‬دوای‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬توركیا هیواخوازە ئەو پەیوەندییانە گوڕو تینی‮ ‬تێبكەوێتەوەو بگاتە ئاستی‮ ‬بەرز‮. ‬هاوكات توركیا نیگەرنە لەوەی‮ ‬ئەمەریكا پاڵپشتی‮ ‬لە‮ ‬یەكینەكانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گەل لە سوریا دەكات،‮ ‬چونكە ئەنقەرە ئەو گرروپە چەكدارە كوردە بە تیرۆریست لەقەڵەمدەدات‮.‬

هاوكات توركیا داوا لە واشنتۆن دەكات‮ ‬بانگخواز‮ (‬فەتحولڵا گولەن‮) ‬كە لە ئەمەریكا نیشتەجێیە تەسلیم بەنقەرە بكاتەوە،‮ ‬كە توركیا بە پلانداڕێژەری‮ ‬كودتا شكستخواردووەكەی‮ ‬پارساڵی‮ ‬توركیای‮ ‬لەقەڵەمدەدات‮. ‬تاكو ئێستاش ئەمەریكا بە پیر ئەو داوایەی‮ ‬توركیا نەهاتووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌