2017-07-15

دكتۆر عەبدوڵڵا ئاگرین

نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬لە هیچ روویەكەوە كەمتر نییە لەو نەتەوانەی‮ ‬هەنووكە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆیاننء ئەندامی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانن‮، مێژوو بەدرێژایی‮ ‬ژیانی‮ ‬كورد شایەتە،‮ ‬كورد تینووی‮ ‬هەناسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬و پرسی‮ ‬سەربەخۆییە،‮ ‬لە تەك ئەو باروكەشە سامناك و تۆقێنەرەی‮ (‬ئەنفال و كیمیاباران و جینۆساید)ەی‮ ‬بەرانبەر ئەنجامدراوە،‮ ‬قەدەری‮ ‬ستەمكار و داگیركەر،‮ ‬چۆكی‮ ‬پێدانەداوە و بێ ئەوەی‮ ‬پرس بە هیچ كەس و لایەنێك بكات،‮ ‬بەرخودانی‮ ‬كردووە و شۆڕشی‮ ‬هەڵگیرساندووە‮.

‬ئەمە بێ ئەوەی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬حكوومەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان‮: (‬توركیا‮ ‬،‮ ‬ئێران،‮ ‬عێراق،‮ ‬سووریا‮) ‬وەرگرتبێت،‮ ‬خۆی‮ ‬خاوەن بڕیاربووە‮. ‬چونكە ئەوان مافیان زەوتكردووین و هەرگیز ئازادی‮ ‬و سەربەخۆییان بۆ كورد بەرەوا نەبینیوە‮. ‬ئێستاش ئەم بڕیارە نەتەوەییە بوێرانەیەی‮ ‬كورد‮ (‬ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی‮) ‬گوزارشت لەخواست و ئیرادەی‮ ‬هەموو میللەتی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات‮.

‬میللەت تەحەدای‮ ‬هەڕەشە و تۆقاندنی‮ ‬حكوومەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان دەكات و هەقە مرۆڤی‮ ‬كورد و هیچ لایەنێكی‮ ‬نیشتمانپەروەر وەك داگیركەر و دوژمنانی‮ ‬كورد بیرنەكاتەوە و هەڵوێست نەنوێنن،‮ ‬بەو هەڕەشە بێ بایەخانەیان كورد نەترسێن و لەپڕۆسەی‮ ‬ریفڕاندۆم و سەربەخۆی‮ ‬پاشگەزی‮ ‬نەكەنەوە،‮ ‬كورد بەبڕوا و گیانفیداییەوە،‮ ‬تەحەدای‮ ‬قەدر دەكات و ئایندەی‮ ‬گەش و سەربەخۆی‮ ‬تیا چنگ دەكەوێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌