2017-07-15

بەكر ئیبراهیم‮ ‬

زۆر دوور ناڕۆم و بەكورتی‮ ‬دەگەڕێمەوە بۆ مێژوو بەتایبەتی‮ ‬ئەو سەروەختەی‮ ‬كە هێشتا خوێندكاری‮ ‬قوتابخانە بووم،‮ ‬بەیانییەكیان كتێبەكانم لەناو دەستم بەسنگمەوە نووساندبوو و بەرەو دەرگای‮ ‬قوتابخانە هەنگاوم دەنا،‮ ‬لە پڕ‮ ‬لەسەر عاموودی‮ ‬بەر دەرگەی‮ ‬قوتابخانە نووسراوێكم خوێندەوە تیا نووسرابوو‮ (‬خوێندكارە خۆشەویستەكان مانبگرن دژی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان‮)‬،‮ ‬ئەوەش‮ ‬یەكەم وانەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬خۆی‮ ‬خزاندە ناو دڵمەوە و وایكرد ورتر و دوورتر بڕوانمە داگیركەرانی‮ ‬وڵاتەكەم و بە‮ ‬ڕقێكی‮ ‬ئەستوورەوە لە زوڵم و ستەم و چەوسانەوە و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان بڕوانم و هەنگاو بەرەو ئازادی‮ ‬و رزگاری‮ ‬كوردستان هەڵگرین،‮ ‬كە ئەو خەباتەش لە پێناو ئازادی‮ ‬و‮ ‬ڕەتكرنەوەی‮ ‬داگیركاری‮ ‬مەستیەكی‮ ‬بێ ئەندازەی‮ ‬پێدەبەخشین‮..‬

ئەو‮ ‬ڕۆژانە و دوای‮ ‬ئەوان رۆژانەش زۆر بەوردی‮ ‬بینەری‮ ‬هەنگاوی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەركەوتنی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬سكرتێر و سەركردەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬كوردستانمان دەكرد،‮ ‬هەرچەندە ئەوەندەش خۆمان بە شارەزا لە زمانی‮ ‬جەستە نەدەزانی‮ ‬تا خوێندنەوەی‮ ‬ورد بۆ پێكەنین و‮ ‬ڕووگرژی‮ ‬دوای‮ ‬كۆبوونەوە و گەڕانەوەی‮ ‬سەركردەكانمان لە وڵاتان بكەین،‮ ‬بە تایبەت كە ئەو وڵاتانەی‮ ‬بۆی‮ ‬دەچوون زیاتر‮ ‬كێشەی‮ ‬كوردیان ئینسانی‮ ‬دەبینی‮ ‬و قسەیان لەبارەوە دەكرد نەك سیاسی،‮ ‬بەڕوویەكی‮ ‬خۆشەوە‮ ‬یاخود گرژەوە لە بەر چاوی‮ ‬میدیاكان دەردەكەوتن،‮ ‬ئێمەش لە‮ ‬ڕووخساری‮ ‬ئەوانەوە خوێندنەوەی‮ ‬جیا جیامان بۆ سەفەر و دەرئەنجامی‮ ‬سەردانەكانیان و دەسكەوتەكان بۆ كورد دەكرد،‮ ‬لە دڵخۆش دەركەوتنیان دا دەمانگوت بەپێی‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬فڵانە سەركردەبێ دەرئەنجامی‮ ‬سەفەر‮ ‬یاخود كۆبوونەوەكانیان شتێكی‮ ‬خێری‮ ‬بۆ كورد تێدابووە،‮ ‬ئەوە جگە لەو قسانەی‮ ‬كە لە دەرئەنجامی‮ ‬كۆبوونەوە‮ ‬یاخود سەفەرەكانیان بۆ دەرەوەی‮ ‬وڵات بۆ میدیاكان دەیانكرد،‮ ‬بە هەزاران پاڵە و جووتیار و كچان و كوڕانی‮ ‬باوەڕ‮ ‬بە نیشتمانیش دەستەو نزا روو لەیەزدان دەپاڕانەوە كە دەرئەنجامی‮ ‬سەردان و كۆبوونەوەی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬كوردستان نەتیجە و دەرئەنجامی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ كورد هەبووبێ‮..‬

ئەوە سەردانەكانی‮ ‬دوێنێ بوون هەر بۆ بیرخستەوە بوو كە ئێستا بوونەتە مێژوو،‮ ‬ئێستاش كە شاندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئەوروپایە و سەردانی‮ ‬ئەمجارەشیان بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی‮ ‬پرسی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە بڕیارە لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬ئەنجام بدرێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بینیمان پاش كۆتاییهاتنی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬نێوان شاندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ (‬سەرۆك بارزانی‮) ‬لەگەڵ‮ (‬خێرت بۆرژوا‮)‬،‮ ‬قسەیان بۆ میدیاكان كرد،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پایتەختی‮ ‬ئەوروپاوە بە‮ ‬ڕووخسارێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە خەندە و ئومێد و هیواوە داوای‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان كرد خۆیان بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم ئامادە بكەن،‮ ‬بە بیستنی‮ ‬ئەو قسانەی‮ (‬سەرۆك بارزانی‮) ‬و شاندی‮ ‬هاوشانی‮ ‬كە هەموویان گەشی‮ ‬و دڵخۆشی‮ ‬و خەندە لە روخساریاندا بەدی‮ ‬دەكرا،‮ ‬بەدەست خۆم نەبوو قوڵپی‮ ‬گریانێكی‮ ‬بۆن كروزاوی‮ ‬لە جەور و ستەمی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و ناخ هەژێن لەڕێی‮ ‬چاوەكانمەوە هەڵڕژایە سەر سفرە و خوانی‮ ‬نیوەڕۆم و ناخیشی‮ ‬ئاسوودە كردم كە ئەوە سەركردەكانی‮ ‬كوردن لە پایتەختی‮ ‬ئەوروپاوە ئومێد،‮ ‬هیوا،‮ ‬باوەڕ‮ ‬و موژدەی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬بە گوێی‮ ‬دنیا و كوردستانیان دا دەدەن و داوا لە گەلی‮ ‬كوردستان دەكەن خۆیان بۆ‮ ‬ریفراندۆم ئامادە بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌