2017-07-15

شێركۆ حەبیب

سەردانەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ دەرەوەی‮ ‬كوردستان لەهەر كات و ساتێكدا بووبێت،‮ ‬گرنگی‮ ‬و تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو‮ ‬،‮ ‬لەسەرجەم ئەو سەردانانە وەك سەرۆكی‮ ‬وڵاتێك بە گەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لێكراوە،‮ ‬و دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ئەو وڵاتانە بە بایەخەوە باسی‮ ‬ئەو سەردانانەیان كردووە،‮ ‬و ئاكامی‮ ‬سەردانەكان بەروونی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێكەوتۆتەوە،‮ ‬جگە لە سەردانی‮ ‬گەورە بەرپرسان هەر لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیران و بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بۆ كوردستان‮، ‬بیگومان لەسەرجەم ئەو سەردانانە هەوڵەكانی‮ ‬بەڕێزیان بۆ دابینكردنی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬بۆ میللەتێكی‮ ‬مافخوارو و گەیشتن بە ئاواتەكانی‮ ‬لە بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان بووە‮.‬

سەردانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬بەڕێزیان بۆ وڵاتی‮ ‬بەلژیكا و دیداری‮ ‬لەگەڵ گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬دیدو بۆچونێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە كاتێكدا رێكخراوی‮ ‬تیرۆری‮ ‬داعش لە دوا ساتەكانی‮ ‬مەرگییەتی،‮ ‬كە پێویستە سوپاسی‮ ‬ئەو دۆستانە بكرێت كە پشتیوان بوون بۆ تێكشكاندنی‮ ‬داعش،‮ ‬هەروەها گرنگی‮ ‬ئەو سەردانە لەوەش دێت كە شاندی‮ ‬یاوەری‮ ‬بەڕێزیان لەسەرجەم نوێنەری‮ ‬پێكهاتە جیاوازەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و زۆربەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬كوردستانە پێكدێت كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێتە نوێنەرانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی،‮ ‬كەوا كوردستانیان بە جیاوازی‮ ‬نەتەوە و ئایین و بۆچوونی‮ ‬حزبی،‮ ‬یەكهەڵوێست و‮ ‬یەكدەنگن بۆچوونن سەبارەت بە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان و سەربەخۆی‮ ‬و مافە چارەنووسییەكان،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە ئەم سەردانە و پێكهاتەكەی‮ ‬وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەوانەی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬چەواشەكردنی‮ ‬میللەتن و هاوكاری‮ ‬نەیارە شوفێنیەكانی‮ ‬كوردستان دەكەن و دوور لە راستی‮ ‬پرۆپاگەندەی‮ ‬بێ بنەما و نەخوازیار هەڵدەبەستن،‮ ‬بۆ ئەو راگەیاندنانەیە كە دوور لە بنەما راستییەكانی‮ ‬كاری‮ ‬راگەیاند دەنگۆی‮ ‬دوور لە راستی‮ ‬و هەڵبەستراو بڵاو دەكەنەوە،‮ ‬ئەم سەردانە سەركەوتنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەوڵە دیبلۆماتەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬بارزانییە،‮ ‬بۆ پشتگیری‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬میللەتەكەمان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌