2017-07-15

كەنعان خەیلانی

لە دونیای‮ ‬ئازادی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤدا،‮ ‬جەختی‮ ‬زۆر لەوە كراوەتەوە كە مرۆڤ بە كەرامەت و شەرەفەوە ژیان بەسەر ببات،‮ ‬ئەم پرەنسیپە دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬هەردوو جەنگە گەورەكەی‮ ‬جیهانی‮ (‬یەكەم و دووەم‮) ‬لە رێگەی‮ ‬بەندەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤەوە چەسپێنرا‮، ‬نەتەوەی‮ ‬كورد هەر لە دێر زەمانەوە‮ ‬كار و خەباتی‮ ‬بۆ ئەوە كردووە كە وەكو مرۆڤێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بەسەر ببات‮ ‬،‮ ‬ئەو جەور و ستەمەی‮ ‬دەرهەقی‮ ‬كراوە،‮ ‬بە هۆی‮ ‬قبووڵ نەكردنی‮ ‬ئەو شێوازە جۆراوجۆرەی‮ ‬داگیركاری‮ ‬بووە،‮ ‬كە بە درێژایی‮ ‬100‮ ‬ساڵی‮ ‬رابوردوو دەرهەقی‮ ‬كراوە‮، ‬شۆڕشە‮ ‬یەك لە دوا‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ئەم نەتەوەیە دژی‮ ‬رژێمە داپڵوسێنەرەكان،‮ ‬بەڵگەی‮ ‬زیندوویی‮ ‬ئەم نەتەوە مەزڵوومە بووە‮ ‬،‮ ‬كاتێك‮ ‬لە رابوردوودا قەتڵ و عام و كیمیاباران‮ ‬و ئەنفالكراوە‮ ‬،‮ ‬تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬لە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬سەربەخۆ بوون دوور بێت و خاكی‮ ‬بە داگیركراوی‮ ‬بمێنێتەوە‮.‬

‮ ‬لە پەیڕەو و پڕۆگرامی‮ ‬هەموو حزبە كوردستانییەكاندا‮ ‬هاتووە كە بۆ سەربەخۆبوونی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد هەوڵ دەدەن‮ ‬،‮ ‬من پرسیار دەكەم كە ئایا ئەگەر پڕۆسەی‮ ‬سەربەخۆ بوونی‮ ‬كورد لە ئامانجی‮ ‬سەرەكیتان بێت‮ ‬،‮ ‬بۆچی‮ ‬خۆتانی‮ ‬لێ لادەدەن‮ !!‬دەكرێت ئەو پرسیارە بكەین،‮ ‬كە بۆچی‮ ‬دەتانەوێت بە هەڵوێستەكانتان دڵێ دووژمنانی‮ ‬ئەم نەتەوە مەزڵوومە خۆشبكەن‮ ‬،‮ ‬هەست و دڵی‮ ‬بنەماڵە و خانەوادەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان بریندار بكەن‮ !! ‬ئەم قۆناغەی‮ ‬كە ئێستا دروستبووە‮ ‬،‮ ‬كورد دەیان ساڵە هەوڵی‮ ‬بۆ دەدات‮ ‬،‮ ‬خۆ لادان لێی‮ ‬كارێكی‮ ‬ئێجگار خراپە و جێبەجێكردنی‮ ‬ئایدیا و پڕۆگرامی‮ ‬دوژمنانە‮ . ‬لەم قۆناغەدا‮ ‬گەلەكەمان زۆر پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستییە،‮ ‬دەبێ لە ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬وڵاتدا كار بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬بۆچوونەكان بكرێت‮ ‬،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دژی‮ ‬رەوتی‮ ‬سەربەخۆبوون و ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆم كار دەكەن لە داهاتوودا ناویان بە خراپییەوە دەچێتە لاپەڕەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد‮ .‬

خەڵكی‮ ‬كوردستان دەبێ لەوە دڵنیا بێت كە پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بە رێبەرایەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە سەركەوتوویی‮ ‬بەرێوە دەچێت‮ ‬،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دژی‮ ‬ئەم نەهجە كار دەكەن،‮ ‬دڵنیام تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورە دەبنەوە‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەو پاڵپشتییە مەعنەوی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازییەی‮ ‬كە بۆ كورد لە ئێستادا لەبارە لە مێژووی‮ ‬ 100ساڵی‮ ‬رابردوو شتی‮ ‬وەها رووی‮ ‬نەداوە‮ ‬،‮ ‬بە هەبوونی‮ ‬پتر لە‮ ‬34‮ ‬كونسوڵییە و نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬دونیا لە هەولێر‮ ‬،‮ ‬هەروەها هەبوونی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬هێز و پشتیوانی‮  ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە رووی‮ ‬سەربازییەوە،‮ ‬كە وای‮ ‬كردووە دووژمنان نەتوانن سنوورەكانی‮ ‬كوردستان ببەزێنن‮ ‬،‮ ‬بۆیە داهاتوو بۆ‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردە،‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ سەر سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە هەیە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌