2017-07-13

 بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕایگەیاند، بەرپرسی حەشدی شەعبی لە تازەخورماتوو بۆڕیی نەوتی كون كردووە و نەوتی دزیوە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بەڵام ڕای كردووە.

(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''بەرپرسی ڕێكخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی لە تازەخورماتوو بۆڕیی نەوتی كون كردووە و نەوتەكەی دزیوە و فرۆشتوویەتی، بۆیە دوای ئەوەی دزییەكەی ئاشكرا بووە، باس لەوە دەكرا كە ھاتووە بۆ خورماتوو و لێرە دەستگیر كراوە، بەڵام لای ئێمە دەستگیر نەكراوە.''

(ئەحمەد) گوتیشی: ''ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دوای ئەوەی دزییەكەی ئاشكرا بووە و بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئێستا ڕای كردووە و دیاریش نییە بۆ كوێ ڕۆیشتووە، بەڵام فەرمانی دەستگیركردنی ھەیە.''

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌