2017-07-12

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، كه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا 30 هه‌زار چه‌كدارى داعش هاتوونه‌ته‌ ناو خاكى عێراق و له‌و ژماره‌یه‌ 28 هه‌زاریان كوژراون.

حاكم زاملى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" ژماره‌ى ئه‌و داعشه‌ بیانییانه‌ى هاتنه‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌، نزیكه‌ى 30 هه‌زار چه‌كدار ده‌بوون".

ئاشكراشی كرد، له‌و ژماره‌یه‌، 28 هه‌زاریان كوژران، گوتیشی :" مانگانه‌ نزیكه‌ى دوو هه‌زار ئه‌ندامى داعش له‌ ڕێگه‌ى توركیاوه‌ ده‌هاتنه‌ ناو خاكى عێراق".

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ له‌و 30 هه‌زار چه‌كداره‌، 9 هه‌زاریان له‌ خۆرهه‌ڵاتى ئاسیاوه‌ هاتبوون، 8 هه‌زاریش له‌ وڵاتانى ئه‌ورووپاوه‌ و شه‌ش هه‌زاریش توونسی بوون، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار سعوودیش، گوتیشی :" ئه‌وانه‌ى هه‌ڵاتن ڕۆشتوونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتى خۆیان".

له‌ 10ى حوزه‌یرانى 2014 له‌سه‌رده‌مى حوكمى نوورى مالیكی، چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش، شارى مووسڵیان كۆنترۆڵكرد، دواتر چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌یان كۆنترۆڵ كرد و بوون به‌هۆى كوژران و برینداربوونى ده‌یان هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونى ملیۆنانى دیكه‌، دواى سێ ساڵ، دوو ڕۆژ پێش ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران، ڕزگاركردنى شارى مووسڵى راگه‌یاند.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌