خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی ـ دەڤەری بارزان
شۆڕش و بەرخودانەكانی رابردوو تەنها بەرگری لە بون و ناسنامەی ئەم گەلەیان نەكردە مێژوو، تەنها راپەڕین و ئەم قۆناغە پڕ دەسكەوتەی 25 ساڵی رابردومانیان بەرهەم نەهێنا، بەڵكو بوونە كەلتورێك كە نەوەكانی ئەمڕۆش لەبەر چرای باوەڕی كوردستانپەروەری و روحی گەلپارێزی و گیانی فیداكاری ئەو شۆرش و بەرخوادانانەدا هەستەكانیان ئاوێتەی خۆشەویستی خاك و نەتەوە دەبێت و بوەتە هاندەری گیانبازی لاوانی ئەم میللەتە. شەهید(سەلام مەعروف كانی بوتی)یەكێك لەو گەنج و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانە كە بۆرێگای كوردستان گیانی فیدا كرد.
خەبات و تێكۆشانی شەهید
شەهیدی گیانفیدا(سەلام مەعروف حەسەن) لە ساڵی 1991 لەئاوارەیی لە ئێران لە شاری ئورمیەی لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر لەدایكبووە، لەساڵی 1986 خانەوادەی شەهید سەلام ئاوارەیی ئێران دەبن و باوكی پێشمەرگە بووە، دوای راپەرین لە ساڵی 1993 كە تەمەنی شەهید سەلام 2 ساڵ بووە دەگەڕێنەوە كوردستان و لەگوندی كانی بوت سەربەدەڤەری بارزان نیشتەجێ دەبن، شەهید سەلام مەعروف دەرچووی ناوەندی لە قوتابخانەی كانی بوت،لە تەمەنی لاویەتی هزری كوردایەتی دەچێتە ناخی دڵی ساڵی 2008 لە تەمەنی 17 ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی تایبەتی یەك سەربەفەرماندەی پێشمەرگە ، پێشمەرگەیەكی تێكۆشەر و هەمیشە لە ئەرك و واجبی بەردەوام دەبێت و لەگەلأ دەستپێكی شەڕی تیرۆریستانی داعش دەچێتە سەنگەری بەرخودان بۆبەرگری كوردستان و لەوماوەی چەندسالأ رۆڵێكی قارەمانە هەبووە و لەسەدەی موسل و بادوش بووە وئاواتی شەهید سەلام مەعروف كانی بوتی كە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی،بەداخەوە لەئەنجامی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەیەكی بچوكی دەستكردی بێ فرۆكەوان و منیرێژكراوی داعش لە نزیك ڕەبایەكان خۆی و هاوسەنگەری پێشمەرگە لە 2-10-2016 لەسەدەی موسڵ شەهید دەبن و دوو ڕاوێژی سەربازی فەرەنسیش بریندار بوون.شەهید سەلام مەعروف كانی بوتی لە دوای خۆی كچەی تاقانەی نەهالی 10 مانگ و خێزان و دایك و باوك و 6 برا و 7 خوشك بە جێهیشت. بۆیادو بیرەوەرییەكانی شەهیدسەلام مەعروف كانی بوتی چوومە دەڤەری بارزان و لەناحیەی گۆرەتوو سەربەقەزای مێرگەسۆر سەردانی ماڵباتی شەهیدم كرد هەرچەندە لەناو خانوویەك كە هێشتا مابوو تەواو بكەن و هەروەها نەهاڵی تاقانەی پاش شەهیدبوونی باوكی كە تووشی نەخۆشی دڵ بووە ژیان زۆر بەزەحمەتە هەروەك هاوسەری شەهیدگووتی: هەرمانگ كچەكەم نەهاڵی تاقانە دەبەمە پزیشك بۆچارەسەری نەخۆشی دڵ وئەوبەش موچەیە تەنها بەشێكی زیاتر بۆ چارەسەری نەخۆشی كچمە.
سەرەتا چاوم بە (شیمال ئەحمەد) هاوسەری شەهید سەلام مەعروف كانی بوتی كەوت كە هێشتا جل وبەرگی رەش لەبەردابوو ودەگریا و بەمشێوە باسی هاوسەری قارەمانی كرد:
هاوسەرم نموونە پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و تاچەند باسی قارەمانیەتی ئەو بكەم هەركەمە چونكە هەمیشە چەكی لەشان بوو و لە تەمەنی لاویەتی بوویتە پێشمەرگە كەخۆزگە و ئاواتی ئەو بوو و خانەوادەئەوان هەموویان پێشمەرگەنە بۆ رێبازی بارزانیی نەمر،لەبەر ئەوەی كە گەنجێكی سادە و دڵپاك و پێشمەرگە بووە بۆیە لە رێكەوتی 17-1-2014 ژیانی خێزانی لەگەڵ پێكهێنا وئەو هەموو ئاواتی خۆزگە پێشمەرگایەتی بووە و هەمیشە كە لەئەرك دەگەڕایەوە ماڵ و هیچ كاتێك لەماڵ نەدەبوو و لەورۆژانەی كە نەدەچوو دەوام كاری كاسبی دەكرد چونكە هەمیشە دەیگوت دەبێ مرۆڤ لە ماڵ نەبێت و دەبێ كار بكات و بەڕاستی زۆر سەختی و ناخۆشیمان دەكێشا و ماوەی 2 ساڵ ونێو لەگوندی دەربوتكی سەربەدەڤەری بارزان بووین و دواتر هاتینە ناحیەی گۆرەتوو ودواتر هاوسەرم بە منی گووت دەبێ خانوویەك دروست بكەین و دواتر هەرچی زێرمان هەبوو هەموومان فرۆشت و زەویەكمان كرێ و لەناحیەی گۆرەتوو دەستمان كرد بە دروستكردن خانوو و لەلایەك كە هاوسەرم پێشمەرگە بووە وبەشداری لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد و هەروەها بەچەندەها رۆژ نەدەگەڕایەوە و كەدەهاتەوە زۆر ماندوبوونی پێوە دیار دەبوو و دەیگووت خۆزگە ماریا واتە ناوی منی بەماریا دەهێنا، خۆزگە كە من نەدەگەڕامەوە و لەگەڵ هاوسەنگەرانم لەسەنگەر دەبووم وكە ئەو چەند رۆژ لەماڵ دەبوو خەریكی خانووەكەمان دەبوو و هەروەها خانووەكە تەواو نەبوو و كەم و كورتی مابوون و لە لایەك زۆرمان پەلە بوو كە هەرچی زوتر بچنە نێوخانووەكە.
لە درێژە قسەكانی دا خانوو(شیمال) كەباسی هاوسەری شەهیدی دەكرد دەگریا و بیری ئەو كاتانەی دەكرد و دواتر گوتی: كاتێك كە نەهال كچم لە دایكبوو،هاوسەرم لەئەركی پێشمەرگایەتی بوو و 2ی شەو هاوسەرەكەم واجبی بەجێهێشت و هاتە نەخۆشخانە بۆئەوەی كچەكەی ببینی كە بۆئەو زۆر رۆژی شادی بوو و سوپاسی خوای كرد كە كچمان پێ بەخشی و بەمنی گووت من وتۆ بووینە دایك و باب و كچەكمان كە گەورەبێت بەباشترین شێوە پەروەردە دەكەین، بەڕاستی ئێمە زۆر شەهیدمان نەبینی و ئەوەندەی لەماڵ نەبوو ،چونكە لە پێشمەرگایەتی و دەوامەكە قورس بووچونكە بەرگری لەكوردستان دەكرد و هەمیشە هاوسەری شەهید سەلام باسی قارەمانیەتی فەرماندە رەوان بارزانی فەرماندەی هێزی یەك دەكرد كە هەمیشە لەگەڵ پێشمەرگەكان دابوو و رۆحیە دەا ئێمە و هەتا ئەندامانی ئەو هێزەش بەهەمان شێوە چونكە ئەو شوێنەی كە فەرماندە رەوان بارزانی فەرماندەی هێزی یەك و لەگەڵ هاوسەرم و پێشمەرگەكان دابوون زۆر سەخت و قورس بووە چونكە هاوسەری شەهیدم دەیگووت ئەو شوێنە زۆر مەترسی بوو و هەمیشە تیرۆریستانی داعش كە هێرشیان دەهێنا شوێنەكەیان كە ئەوان شكست بەداعش دەهێنا بۆیە ئەوان سەردەكەوتن لە پێناو كوردایەتی وهەمیشە هاوسەرم دەیگووت زۆر دڵمان پێ خۆش دەبوو كە جەنابی سەرۆك بارزانی دەهاتەناو پێشمەرگە و لە میحوەرەكان بەسەریان دەكردەووە وئەوەش دڵخۆشكەر بووە بۆیە هەمیشە بەمنی دەگوت: ماریا ئەگەر شەهیدبم شەرەفە لە پێناو نیشتمان چونكە هەموو ئاواتی منی سەربەخۆی كوردستانی ئازاد بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی و هەتا شەهیددەبم بەرگری لەكوردستان دەكەم.هەمیشە زۆر دەگریام وچاوم لەهەواڵەكان بوون و دەترسام كە لەهەر شوێنێك بێت شەهیدیان بریندار بێت و هەمیشە لە بەرەكانی شەڕ پێم دەگووت سەلام زۆردەترسم لە دەستدانی تۆ خۆت باش بپارێزە وە ئاگاداری خۆت بە و هەمیشە ئەوەیش دەیگووت: مەترسە بەسەلامەتی دەگەڕێنەوە و پێشمەرگە سەركەوتوو دەبێت.
خێزانی شەهید گووتی ئاواتی هاوسەرم شەهید( سەلام مەعروف كانی بوتی) ئەو بوو كە لەناو خانوویەكەمان پشوو بدەین بەڵام ئەو دوورۆژە پیشووی دا،دواتر گووتی
كە شەڕی داعش دەستی پێكرد و هاوسەرم شەهید سەلام بە منی گووت دەبێ خانووكەمان زوو تەواو بێت و لەوانەیە نەگەڕێمەوە بۆیە ئاواتی ئەو كە خانووەكەمان تەواو بێت و پشویەك بدەین بۆیە ئەو رۆژەی كە بڕیار بوو رۆژی دواتر بچیتە ئەرك لە سەدی موسڵ ماڵی باوكم ئێمەیان دەعوت كرد بەڵام هاوسەرم داوای كرد كە ئەمڕۆ نایەین لەخانووە نۆییەكەدا نان دەخۆین كە ئەو بوو ئەوان رازی بوون و نەچووین ولەماڵ نانمان خوارد و تەنیا دوو شەو لەناو خانووە نۆییەكەدا بوو، ئەو شەوە پێش چوونی بەمنی گووت: ماریا خانوویەكەمان كەم و كورتی هەیە و ئەگەر ئەوسەفەرە قسمەت بوو بگەڕێمەوە هەندێكی تەواو دەكەم ولەگەڵ نەهال یاری دەكرد و دەیگووت:ئاواتمە كچم نەهال گەورە بێت و بەچاوی خۆم ببینم كە دوای تەواوكردنی زانكۆ خزمەتی كوردستان بكات و بەمنی گووت دەبێ باش پەروەردەی بكە، بەیانی لەخەو هەستا و خۆی ئامادەكرد و هەتا باوكم لەوێ بوو لەبەردەرگا باش لە یادمە 3 جار وتی: ماریا من ڕوویشتم،من نەمتوانی خۆم ڕاگرم و هەر دەگریام و نازانم بۆچی ئەو بەمنی گووت؟ بەڕاستی زۆر ناراحەت بووم ئەو رۆژە.
پاشان هاوسەری شەهید گوتی: پێش ئەوە هاوسەرم شەهید بێت پەیوەندیم بەئەو كرد، لەمباریەوە دا گووتی:
دوا پەیوەندی من و هاوسەرەكەم نزیكەی 20 دەقە پیش شەهیدبوونی بوو، وتم سەلام بۆچی بێ دەنگی و لەبەیانیەوە چاوەروانی پەیوەندیەكەتم، بەمنی گووت لەبەر ئەركی پێشمەرگەیایەتی دوێنی شەو زۆر دەرنگ خەوتین بۆیە ئەو بەیانیەوە خەوتبووم وزۆر قسەمان كرد و هەتا بەمنی گووت مۆبایلەكە ببە لای كچم نەهال كە ئەوەیش تەنها ئاگای لەدەنگی بوو وبەمنی گووت ئەو چ دەكات گوتم تەنها خەندە دەكات بەمنی گووت ئاگاتان لەخۆتان بێت و دووبارە پێم گووت كە ئاگات لەخۆت بێت و خۆت بپارێزە هەروەها لەكاتی قسەكردن دابوون بەمنی گووت: من دەروم بزانم ئەمە چیە و ئەو پێشمەرگانە لە چێ كۆبوونەتەوە وئەوە ئاخرین قسەكانم بوو لەگەڵی دا،دواتر هاوسەنگەرانی بۆمنیان گێرایەوە كە فرۆكەیەكی بچوك بێ فرۆكەوانی دەستكردنی تیرۆریستانی داعش كەوتبوو ناو ڕەبایەكان ئەوانیش سەیریان كردبوو، هەستیان بە هیچ شتیكی ناموو نەدەكرد و هەتا چەند وێنەیان لە فرۆكە گرت،دواتر هاوسەرم شەهید سەلام و پێشمەرگەیەكی تر ویستیان فڕۆكە ببەن بۆ پشت دیواری ڕەبایەكە لەو كاتانە دا راوێژكاری فەرەنسی هاتن و سەیریان كرد وئەوانیش وێنە فڕۆكەیان بكرن چونكە ئەم فڕۆكە تەقیوەتەوە،چونكە مینرێژكرابوو، تەوقیتی بۆدانرابوو.كە تەوقیتی ئی ئین تی یەكە تەواو بوو فڕۆكە تەقیەوە، هاوسەرم و شەهید (سەگڤان سندی) شەهید بوون و دوو ڕاوێژكاری سەربازی فەرەنسیش برینداربوون.
هاوسەر شەهید چەند وێنەی پێشمەرگایەتی هاوسەری پێشانی من دا و گوتی ئەوان وەك ئەمانەت دەپارێزم و دواتر گوتی: هاوسەرم هەموو رەفتاررەكانی باش بوون و كەسێك بووە كە هاوكاری خەڵكی دەكرد و مرۆڤێكی رەحم و روح سوك بووە و هەتا هیچ حەزی لە تەلەفزیون وئینتەرنێت و فیسبووك نەبوو، هەمیشە دایك و باوكم بەمن دەڵێن زۆر ناتوانی بێینە ماڵەوە تۆ و نەوەكەمان نەهاڵ ببینین چونكە هەمیشە شەهید سەلامان لە پێش چاوە و چونكە بەڕاستی پێشمەرگەیەكی فیداكار و راست و دروست بووە، بۆیە ئەو وێنانە بۆمن گەورەترین سەرمایە كە زۆر سەبرم پێ دێت و هەمیشە ئەوم لەبەرچاوم و هەتا وێنەكانی كە هەموو گوزراشت لە خەبات و قارەمانیەتی و دڵسۆزی ئەو دەكات و لەسەر رێبازی هاوسەرم كچم نەهال كە گەورە بێت فێرە خۆشەویستی بۆكوردستان دەكەم وهەموو ئاواتی هاوسەرم بووە كە رۆژێك كچم لە قوتابخانە ببیننی كە دەخوێنی وتاكو لە زانكۆ تەواو بێت خزمەت بەكوردستان بكات و من ئەو ئاواتە جێبەجێ دەكەم و كاتێك كچم گەورە بوو پێ دەڵێم كە باوكت كێ بوو؟لەچ رێگایەك شەهید بووە. هەروەها دوای شەهید بوونی هاوسەرم كەزانی گووتم فیدای كوردستان بێت شەهیدبوونی پیرۆز بێت،سەربەرزیە بۆ ئێمە، هەتا باوكی هاوسەری شەهیدم كە ئەویش پێشمەرگە و موختاری گوندی كانی بوتە لە فەرماندەیی بارزان خزمەت دەكات بە پێشمەرگایەتی كە گووتی سەرفرازیە كە كوڕم لە شەرەف و كەرامەتی كوردستان شەهید بوون ، منیش پێشمەرگەم هەر 6كوڕكەی تریشم لەسەر ئەو رێبازە خەبات دەكەن و ئامادەینە بۆرێبازی بارزانیی نەمر و سەرۆك بارزانی خۆمان فیدای كوردستان بكەین.
لە كۆتایی دا هاوسەری شەهید گوتی: لە دوایی شەهیدبوونی هاوسەرم سەلام كە ماوەیەك پێ چوو كە دواتر كچم نەهال تووشی نەخۆشی دڵ بووە وهەمیشە لە ژێرچاودیری پزیشك دایە و ئەو بەشە موچەی كە هەمانە بەشێك زیاتر بۆچارەسەری كچم نەهال دادەنیم و مانگا و یان چەندهەفتە بۆ لای پزیشك لە هەولێر دەبم،خانووەكەتان بەچاوی خۆتان بینی كە هێشتا تەواو نەبوو،دەمەوێت سوپاسی دایك و باوكی هاوسەری شەهیدم و هەروەها دایك و باوك و برا و خوشك و كەسوكاری خۆم بكەم كەهەمیشە هاوكاری من بوو،لە كۆتایی دا سوپاسی ئێوە دەكەم كە ئەو رێگا دوورە هاتوونە وهەمیشە خانەوادەی شەهیدان بەسەربكەنەوە ودڵی ئێمەتان خۆش كرد وبۆیە داوا لەدەزگای شەهیدان دەكەم كە هاوكاری خانەوادەی شەهیدان بكەن لەهەموو روویەكەوە.
پاشان چاوم بە پێشمەرگە( رێگرسلیمان) ئامۆزای خاتوو( شیمال) هاوسەری شەهید كەوت، بەمشێوە باسی وەسفەكانی شەهید سەلام مەعروف كانی بوتی كرد:
شەهید سەلام هەتا چەند بڵێن پێشمەرگەی گیانفیدا و هەردەم لە رۆژانی تەنگانەئامادەبوو و هەمیشە كە لەواجب بووە ئێمە رۆژانە ئاگامان لێك هەبوو وهەمیشە ئەو لە سەدەی موسڵ دەبوو و من لە میحوەری گوێر و پەیوەندیمان دەكرد و پێم دەگوت وەزعی ئێوە چوونە و ئاگات لەخۆبێت چونكە وشوێنی ئەوان كە هێزی تایبەتی یەك بەفەرماندەی رەوان بارزانی فەرماندەی هێزەكە بوو لەوێ دابوون و هەتا چەندەها جار سەركەوتنی گەورەیان تۆمار دەكرد،بۆیە كە شەهید سەلام دەهاتەوە ماڵ لایەك خەریكی خانووەكەیان بووە و لای تر هەمیشە بیری لە لای هاوسەنگەرانی بوون كە دەبێ وەزعیان چۆن بێت بۆیە هەمیشە دەیگووت خۆزگەمە نەگەرێمەوە تا كۆتایی شەڕ تەوا بێت .شەهید سەلام لە پێناو كوردایەتی شەهید بوو.
دواتر چاومان بە پێشمەرگە (فەرسەت ئەحمەد) برای خاتوو (شیمال) كەوت كە رۆژانە ئەوان لای خوشكیان دەبن و ماڵیان لێك نزیكە ،ئەوەیش گوتی: شەهید سەلام كەسێكی زۆر بیروباوەڕ بووە، هەروەك خوشكم شیمال باسی بۆتانی كرد كە ئەو چەند عاشقی كوردستان و رێبازی بارزانیی نەمر بووە و هەموو هیوایەتی شەهید سەلام كە هەموو كوردیەك بن بۆكوردایەتی و دەیگوت: سەرۆك بارزانی م زۆر خۆش دەوێت چونكە هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە دەزانی وسەرۆك بارزانی پێشمەرگەی بەجیهان ناساند كە پێشمەرگە لەجیاتی ئەوان شەڕی داعش دەكات وبەرەو سەركەوتن ،بۆیە شەهید سەلام لای ئێمە زۆر خۆشەویست بووە چونكە زۆر میهربان و دڵپاك و راست و دروست بووە و ئێستاش كە سەردانی ماڵی شەهید دەكەم كە بیری ئەو دەكەم كە چەند ماندووبوونی پێوە دیاربووە،خوشكم و خوارزامان نەهال لەجیاتی شەهید سەلام بۆئێمەنە و هەمیشە ئەوەی لەدەستمان بێت لە هاوكاری ئەوان دەبین.هەتا نەهال كە شەهیدسەلام زۆری خۆش دەویست كە تووشی نەخۆشی دڵ بووایە كە زۆرمان پێ ناخۆش بوو و رۆژانە لە ژێر چاودیری پزیشك دایە،بۆیە داوا لە دەزگای شەهیدان دەكەین كە هاوكاری كەسوكاری شەهیدان بكەن لە هەموو روویەكەوە و ئێوە دڵی ئەو خانەوادەی شەهیدتان شاد كرد كە بەسەرتان كردووە و لەیادتانە.