2017-07-10

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬هەر لەكۆنەوە تائێستا‮ ‬بە وەرزشكردن و وەرزش دۆست ناسراون لەم كوردستانەدا‮ ‬،‮ ‬ئەوەتا لەماوەی‮ ‬ئەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردوودا تاوەكو ئێستا بینیمان كەكچانی‮ ‬ئەو شارە خۆشەویستە چ رۆلێكی‮ ‬بەرچاویان هەبووە لەبواری‮ ‬پێشخستنی‮ ‬وەرزشەوە لەسەرجەم‮ ‬یارییەكاندا،‮ ‬نموونەی‮ ‬راستی‮ ‬قسەكانمان ئەوەیە زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬یانەكانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬خاوەن تیپی‮ ‬كچانن،‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬هەردوو شاری‮ ‬هەولێر و دهۆك كەیانەكان لەپەنجەی‮ ‬دەست تێپەر ناكات،‮ ‬لەدەرفەتێكدا بەباشمانزانی‮ ‬كچە‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێزی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەچەند پرسیارێك بەسەر بكەینەوە‮ ‬،‮ ‬سەرەتا وەك ناساندنی‮ ‬ناوبراو بۆ خوێنەرانی‮ ‬رۆژنامەكە ئەو كچە وەرزشوانە بەوشێوە خۆی‮ ‬ناساند و گوتی‮: ‬من ئەژین عەلی‮ ‬مەحمود قوتابی‮ ‬قۆناخی‮ ‬دووەمی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەشی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬كوشتوكال و‮ ‬یاریزانی‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێزی‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدێتی‮ ‬پێشوو‮.‬

ئەو كچە وەرزشوانە لەبارەی‮ ‬دەستیپێكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬خۆی‮ ‬بەوشێوە هاتەئاخافتن‮ : ‬بێگومان هەر لەمناڵییەوە خولیای‮ ‬وەرزش كردن بووم،‮ ‬هەر بۆ نزیك بوونەوە و ئاشنابوونم بەدونیای‮ ‬وەرزش لەساڵی‮ ‬2008 روومكردە‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئافرۆدیت و‮ ‬یەكەم دەستپێكی‮ ‬وەرزشم لەم‮ ‬یانەیە بوو بەخۆشحاڵیەوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەم ماوەیەدا بەهۆی‮ ‬چەند كێشەیەكەوە وازهێنانی‮ ‬خۆم لەیانەكە رایگەیاند و لەیانەكە بەیەكجارەكی‮ ‬دووركەوتمەوە‮. ‬هەر دوای‮ ‬جێهشتنی‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدیت خاتوو ئەژین بەنیازی‮ ‬چ‮ ‬یانەیەكی‮ ‬دیكەیە،‮ ‬بۆ ئەم پرسەیش وەڵامی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو‮: ‬بێگومان هەر دوای‮ ‬جێهێشتنی‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدیت‮ ‬،‮ ‬بیرم لەوە‮ ‬كردۆتەوە‮ ‬یانەیەكی‮ ‬دیكە بۆخۆم دەستنیشان بكەم وكەتێدا‮ ‬یاری‮ ‬بكەم،‮ ‬بەڵام تائەو كاتە لەبارەی‮ ‬چوونم بۆ‮ ‬یانەیەكی‮ ‬دیكە هیچ بڕیارێكم نەداوە تا كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬دێت و بڕیاری‮ ‬لەسەر دەدەم‮. ‬هەر لەبارەی‮ ‬نەكردنەوەی‮ ‬خول وپاڵەوانیەتی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەكان و‮ ‬یاریزانانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬خاتوو ئەژین بۆ ئەم مەبەستە زیاتر گوتی‮: ‬هەر لەگەڵ دروست بوونی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و نەمانی‮ ‬هاوكاری‮ ‬وبوددجەی‮ ‬یانەكان‮ ‬،‮ ‬هەموو شتێك فەرامۆش كرا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬وەرزش پێش هەمووان بووە قوربانی‮ ‬ئەو بارودۆخە‮ ‬،بەڵام خۆشبەختانە هەندێك خەمخۆری‮ ‬وەرزش ماوەن لەسەر گیرفانی‮ ‬خۆیان جار جار پاڵەوانیەتیەك بۆ‮ ‬یانەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەنجام دەدەن كەهەمیشە سوپاسیان دەكەین‮ ‬،‮ ‬ئەگەر نا هیچ شتێك بەناوی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬لەسەر واقیعی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان.بوونی‮ ‬نەماوە ولەیاد كراوە‮.‬

ئەو كچە وەرزشوانە لەبارەی‮ ‬دەستكەوتەكانیان‮ ‬و بارودۆخی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬وەرزشی‮ ‬تێنسی‮ ‬سەرمێز گوتی‮: ‬لەسەر ئاستی‮ ‬یانەكان بۆ چەندین جار توانیوومانە پلەی‮ ‬یەكەم و دوووەم بەدەستیهێنین‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەداخەوە‮  ‬بەگشتی‮ ‬یارییە تاكەكان بەهەموو شێوەیەك فەرامۆش كراوە بەچاو‮ ‬یارییە كۆمەڵەكان،‮ ‬بۆیە هیوادارم جیاوازی‮ ‬لەنێوان‮ ‬یارییەكان نەكرێت و بەیەك چاو سەریری‮ ‬هەمووان بكەن‮.‬

دوور لەبواری‮ ‬وەرزش‮ ‬خاتوو ئەژین عەلی‮ ‬چەند حەزوو ئارەزووەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و ئەو بەزەردەخەنەیەكەوە گوتی‮ : ‬بێگومان لەوەرزش كردن هیچ كات پەشیمان نیم و هەرگێز پەشمیان نابمەوە،‮ ‬بەڵام ئەگەر وەرزشوان نەبووامایە حەزم دەكرد ئەكتەر بووام‮.‬

دواجار‮ ‬ئەو كچە وەرزشوانە لەبارەی‮ ‬هیواو ئاواتی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ رۆژنامەكەمان دڕكاند و گوتی‮: ‬تاكە هیواو ئاواتم ئەوەیە لەماوەی‮ ‬داهاتوودا لەیانەیەكی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات‮ ‬یاری‮ ‬بكەم و درێژە بەیاری‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێز بدەم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌