2017-07-10

خەبات‮: سلێمانی‮ ‬

ئەشكەوتی‮ ‬كونەبا دەكەوێتە نزیك قەزای‮ ‬دەربەندیخان‮ (‬بە دووری‮ ‬66 ‮ ‬كلم باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سلێمانی‮) ‬،‮ ‬ئەم ئەشكەوتە‮ ‬یەكێكە لە ئەشكەوتە گەورە و سەرنج راكێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەهۆی‮ ‬جوانی‮ ‬دیمەنەكانی‮ ‬نێو ئەشكەوتەكەوە بووەتە شوێنی‮ ‬سەردانی‮ ‬كردنی‮ ‬گەشتیاران‮. ‬

ئەشكەوتی‮ ‬گەورە و كریستاڵیی‮ ‬كونەبا،‮ ‬یەكێكە لە دیمەنە دەگمەنەكانی‮ ‬ناوچەكە و بە‮ ‬یەكێك لە ئەشكەوتە گەورەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەژمار دەكرێت‮ ‬،‮ ‬لە ناو ئەشكەوتە كانیەك هەیە كە ئەشكەوتەكەی‮ ‬جوانتر كردووە و چەندین دیمەنی‮ ‬كریستاڵی‮ ‬لە ئەشكەوتەكەدا دروست كردووە‮. ‬ئەشكەوتەكە لە چیای‮ ‬گوڵانە لە نزیك قەزای‮ ‬دەربەندیخان و گەشتیاران بەهۆی‮ ‬سەختی‮ ‬چیاكەوە ماوەیەكی‮ ‬زۆر لەسەر شەقامی‮ ‬سەرەكییەوە بەپێ دەڕۆن و بە چیاكەدا سەردەكەون تا دەگەنە نێو ئەشكەوتەكە‮. ‬

زیاتر لە‮ ‬60 گەنجی‮ ‬كوڕ‮ ‬و كچی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬لەشجوانی‮ ‬لە شاری‮ ‬سلێمانییەوە وەك پیشەی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬خۆیان كە هەر جارەی‮ ‬سەردانی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەمجارە سەردانی‮ ‬ئەشكەوتی‮ ‬كونەبایان كرد‮.‬

دەروازەی‮ ‬ئەشكەوتەكە بە رێڕەوێكی‮ ‬تەسك و بچووك دەست پێدەكات،‮ ‬دوای‮ ‬بڕینی‮ ‬رێگایەكی‮ ‬سەخت و دژوار بەنێو ئەشكەوتەكەدا دەگەیتە نێو قوڵایی‮ ‬ئەشكەوتەكە و كانی‮ ‬سازگار و دیمەنە كریستاڵییەكانی‮ ‬نێو ئەشكەوتەكە گەشتیاران سەرسام دەكات‮. ‬

لە ئێستادا بەهۆی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬پلەكانی‮ ‬گەرماوە،‮ ‬لە ناوچە جیاجیاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و ناوچەی‮ ‬گەرمیان بەتایبەتی‮ ‬كە پلەی‮ ‬گەرما دەگاتە نزیك‮ ‬50 پلەی‮ ‬سەدی،‮ ‬رۆژانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتیان سەردانی‮ ‬ئەشكەوتەكە دەكەن و بەهۆی‮ ‬كەشوهەوای‮ ‬فێنكی‮ ‬نێو ئەشكەوتەكە و كانی‮ ‬و ئاو و دیمەنە سەرنج راكێشەكانییەوە كە سەردەمی‮ ‬دروستبونی‮ ‬بۆ سەردەمە مێژووییە كۆنەكان دەگەڕێتەوە،‮ ‬پشوویەك دەدەن و بۆ چەند ساتێك دەحەسێنەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌