2017-07-10

خەبات‮: عەلی‮ ‬بانیشاری

سەرۆكی‮ ‬دەستـەی‮ ‬پەیمانـگای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شوێنەوار و كەلەپوور لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ(خەبات‮) ‬دەڵێ نۆژەنكردنەوەی‮ ‬شاری‮ ‬شوێنەواری‮ (‬نەمرود‮) ‬پێویستی‮ ‬بەكاتی‮ ‬زۆر و دابینكردنی‮ ‬پارەیە،‮ ‬لەهەمانكاتدا پێویستە بـاری‮ ‬ئەمنی‮ ‬ناوچە سەقامگیر بێت تا شوێنەوارناسان بتوانن لەو ناوچەیە كار بكەن‮. ‬پ‮.‬ی‮.‬د عەبدوڵـڵا خورشید ئەو شوێنەوارناسانەی‮ ‬ئێستا لە پەیمانگاكەمان راهێنان دەكەن هەر ئەوانە هەڵدەسـن بە نۆژەنكردنەوەی‮ ‬نەمرود‮" ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد راهێنانی‮ ‬شوێنەوارناسانی‮ ‬موسڵ تا مانگی‮ ‬5ی‮ ‬ساڵی‮ ‬داهاتوو لە هەولـێر بەردەم دەبـێت‮. ‬ئەو دەشڵێـت‮" ‬ئەگەری‮ ‬هەیە كۆتایی‮ ‬ئەمساڵ رێكەوتن بۆ كـاركردنی‮ ‬كرداری‮ ‬لـە نەمرود ئەنـجامـبدرێت‮".‬

بەوتەی‮ ‬د.عەبدوڵڵا خورشید،‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئەمریكا بڕیاریداوە بەبڕی‮ ‬400 هەزار دۆلار تەرخان بكات بۆ‮  ‬بۆ دووبارە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬نەمرود،‮ ‬تا شوێنەوارەكە لە فەوتانی‮ ‬تەواوەیەتی‮ ‬رزگار بكات‮، ‬ئەو دەستپێشخەرییەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی‮ ‬نەمرود دەڵێت‮" ‬لە سەرەتایی2017 و دوای‮ ‬تەقاندنەوەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬نەمرود حكومەتی‮ ‬ئەمریكا ویستی‮ ‬بێـتە سەرخەت و ئەو شوێنە وەكو سایتێكی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬وەربگرێت تا كاری‮ ‬تێدا بكات،‮ ‬لە مانگی‮ ‬2ی‮ ‬ئەمساڵ جێگری‮ ‬دەزگای‮(‬سمیت سونیان‮) ‬هاتە هەولێر و لەگەڵ وتەبێژی‮ ‬حكومەت و پارێزگای‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬هەرێم كۆبوونەوە و ئێمەش وەكو پەیمانگا هەوڵماندا هەموو لایەنەكە كۆبكەینەوە،‮ ‬پاشان بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬عێراق و بەرپرسانی‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬ئەمریكا لە بەغدا و رێكخراوی‮ ‬یونسكۆ‮ ‬ئەوانیش هاتە هەولێر و بەیەكەوە بۆ ماوەی‮ ‬3 رۆژ كۆبووینەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بزانین چی‮ ‬بكرێت بۆ شوێنەواری‮ ‬نەمرود‮".‬

دەزگای‮(‬سمیت سونیان‮) ‬یەكێكە لە گەورەترین و بەناوبانگترین دەزگاكانی‮ ‬ئەمریكا كە خاوەنی‮ ‬زیاتر لە17 گەورەترین مۆزەخانەیە لەو وڵاتە و وەكو دەزگایەكی‮ ‬سەربەخۆ كار دەكات و ساڵانە بودجەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەبەدەستدایە‮. ‬شوێنەواری‮(‬نەمرود‮) ‬30 كیلۆمەتر لە باشووری‮ ‬موسڵەوە دورە،‮ ‬مێژووەكەی‮ ‬بۆ سەدەی‮ ‬13ی‮ ‬پێش زانین دەگەڕێتەوە،‮ ‬پایتەختی‮ ‬ئیمپراتۆریەی‮ ‬ئاشووری‮ ‬بووە،‮ ‬لە حوزەیرانی2014 داعش خاپووری‮ ‬كرد‮. ‬

خورشید گوتیشی‮" ‬پاش‮ ‬3 رۆژ لە كۆبوونەوە گەیشتینە رێكەوتن،‮ ‬دواتر جێگری‮ ‬دەزگای‮ ‬سیمت سونیان گەڕایەوە ئەمریكا و ئەو وڵاتە دەستپێشخەرییەكی‮ ‬كرد پێش هەموو وڵاتانی‮ ‬دیكە بەتەرخانكردنی‮ ‬بڕی‮ ‬400 هەزار دۆلار تا شوێنەواری‮ ‬نەمرود رزگار بكات‮". ‬دەشڵێت‮" ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لەرێگەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێرە رێكەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ دەزگای‮ ‬سیمت سونیان واژۆكردووە بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمە مامۆستا و پسپۆڕانی‮ ‬شوێنەوار بێنیە پەیمانگاكەمان تا راهێنان بە شوێنەوارناسانی‮ ‬موسڵ بكرێت‮".‬

18 كارمەندی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬نەینەوا و‮ ‬9 مامۆستای‮ ‬یاریدەدەر و‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬4 مانگ لە پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬و كەلەپوور راهێنان دەكەن‮. ‬راهێنانەكە بە شێوەیەی‮ ‬كۆرسات دەبێت و لە مانگی‮ ‬5ی‮ ‬ئەمساڵەوە دەستی‮ ‬پێكردووە و لە هەمان مانگی‮ ‬ساڵی‮ ‬داهاتوو كۆتایی‮ ‬دێت‮.

‬لەناو شاری‮ ‬هەولێر ناوچەیەك بۆ راهێنان وەرگیراوە كە پارچەیەك زەوییە و پاشماوەی‮ ‬خانوو و بەردی‮ ‬گەورەی‮ ‬تێدایە،‮ ‬ئەو ناوچەیە وەكو شوێنێكی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬كاری‮ ‬تێدا دەكرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬قوتابییەكان وانەی‮ ‬كرداری‮ ‬تێدا بخوێنن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بزانن چۆن كاری‮ ‬دیكۆمێنتاری‮ ‬و وێنە دەگرن و پاشان چۆن پارچە شوێنەوارەكان هەڵدەگرن و دەیبنە كۆگا‮، ‬قوتابییەكان رۆژانە دێنە هەولێر،‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬ئاسایش و پۆلیس و پارێزگای‮ ‬هەولێر كارئاسانی‮ ‬تەواویان بۆ كردوون،‮ ‬ئەوان فێری‮ ‬ئەوە دەكرێن كە گەڕانەوە بۆ موسڵ چۆن نەمرود نۆژەنبكەنەوە و كاری‮ ‬تێدا بكەن‮.

‬بەوتەی‮ ‬د.عەبدوڵڵا خورشید رێكخراوی‮ ‬یونسكۆ‮ ‬8 كیلۆمەتر لە دەوروبەری‮ ‬نەمرود پەرژین دەكات و پاسەوانی‮ ‬بۆ دابین دەكات‮، ‬شوێنەوارناسەكانی‮ ‬موسڵ رۆژانە لە كاتی‮ ‬بەشداریكردن لە خولەكەی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬لیستێك پێشكەش دەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬بزانرێت نەمرود چی‮ ‬پێویستە پێش ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬تێدا بكرێت،‮ ‬ئەوان لە لیستەكەدا داوایانكردوو(ئاو،‮ ‬كارەبا،‮ ‬كەرەڤانە‮) ‬دابین بكرێت لەگەڵ دروستكردنی‮ ‬هۆڵێكی‮ ‬گەورە بۆ كاركردن‮. ‬

ئەو زێڕەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬80 ‮ ‬لە نەمرود دۆزرایەوە تاكە زێڕێكە لەسەدەی‮ ‬20، تائێستا زێڕەكە لەلایەن عێراقەوە پارێزراوە‮، ‬شوێنەواری‮ ‬نەمرود بۆ‮ ‬یەكەمجار لە ساڵی‮ ‬1820ی‮ ‬زاینی‮ ‬دۆزرایەوە‮، ‬سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬لەبارەی‮ ‬چۆنییەتی‮ ‬نۆژەنكردنەوەی‮ ‬نەمرود گوتی‮" ‬لەسەر بناغەی‮ ‬ئەو دیكۆمێنتانەی‮ ‬پێشتر هەبوون و پاشان وێنە و كتێبەكان و فیلمەكان و زانییاری‮ ‬شوێنەوارناسان لەسەر نەمرود كاری‮ ‬نۆژەنكردنەوەكە دەكرێت‮". ‬گوتیشی‮" ‬هەمان ئەو كەسانەی‮ ‬پێشتر كاری‮ ‬هەڵكۆڵییننیان لە شوێنەوارەكەدا كردووە ئێستا بەشدارن لە خولەكەدا و سوودی‮ ‬زۆریان لێوەردەگیرێت‮". ‬

چاوەڕوان دەكرێت پاش نۆژەنكردنەوەی‮ ‬نەمرود و گەڕانەوەی‮ ‬بینا و پەیكەر و وێنەی‮ ‬سەر دیوارەكان،‮ ‬كاری‮ ‬كنەوپشكین بۆ نەمرود بكرێت‮، ‬بەوتەی‮ ‬خورشید تائێستا دیار نییە كەی‮ ‬دەست بەكاری‮ ‬كرداری‮ ‬لە نەمرود دەكرێت‮، ‬ئەو هەروەها گویشتی‮" ‬كاركردن لەو شوێنەوار پێویستی‮ ‬بەكات و بودجەی‮ ‬زۆر و سەقامگیربوونی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئەمنییە‮" ‬د.عەبدوڵڵا پێشی‮ ‬وایە دەتوانرێت بەشێوەیەكی‮ ‬باش شوێنەوارە نۆژەنبكرێتەوە‮، ‬دەشڵێت‮" ‬پێویستە پێش دەستكردن بە كاركردن لە نەمرود ناوچەكە لەمین و تەقەمەنی‮ ‬پاكبكرێتەوە‮"، ‬دەزگای‮ ‬مین و رێكخراوی‮ ‬یونسكۆ و رێكخراوی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬و سوپاسی‮ ‬ئەمریكا رێكەوتنێكیان ئەنجامداوە تا ناوچەكە لە مین و تەقەمەنی‮ ‬پاكبكرێتەوە‮، ‬لە كۆتایدا سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شوێنەوار و كەلەپوور گوتی‮" ‬لەوانەیە بۆ كۆتایی‮ ‬ئەمساڵ رێكەوتنێكی‮ ‬دیكە بكرێت تا كاری‮ ‬كرداری‮ ‬لە نەمرود بكرێت‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌