2017-07-09

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پیرۆزباییکردن لە هێزە عێراقییەکان بەبۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا، ئێوارەی ئەمڕۆ (9-7-2017) گەیشتە موسڵ.

نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە "حەیدەر عەبادی گەیشە شاری موسڵی ئازادکراو، بۆ پیرۆزبایی لە هێزە قارەمانەکان و گەلی عێراق دەکات بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە".

عەبادی چووەتە بارەگای پۆلیسی فیدراڵی لە لای راستی موسڵ و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەتەوە لەبارەی چۆنێتی چێبەجێکردنی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ.

فەرماندەی هێزە چەکدارەکان راشیگەیاندووە، پێویستە ئەمن و ئاسایش بۆ موسڵ بگەڕێنرێتەوە و شارەکە پاکبکرێتەوە لە مین و تەقەمەنییەکان و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە.

رووداو

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌