2017-07-09

خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی

بەرپرسانی‮ ‬كارەبا هەموو جار جەخت لەوە دەكەنەوە كە‮ ‬یەكێك لەو هۆكارانەی‮ ‬كە ناتوانرێت زۆرترین كات كارەبا بدرێت بۆ بوونی‮ ‬سەرپێچییەكی‮ ‬زۆر لەسەر تۆڕەكانی‮ ‬كارەبا،‮ ‬ئەویش رێك بەدیاریكردنی‮ ‬ئەو سەرپێچییە لەسەر پۆڵێك ئاماژە بۆناكەن،‮ ‬بەڵكو‮ ‬لەهەموو پۆڵەكانی‮ ‬هاوبەشانی‮ ‬ماڵ و مەزرەعە و شوێنە بازرگانییەكان ئەو سەرپێچییە بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە لەگەڵ هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬گەرما و مانگی‮ ‬رەمەزانی‮ ‬پیرۆز،‮ ‬قایمقامییەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر و زێرەڤانی‮ ‬و پۆلیسی‮ ‬كارەبا زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان بۆ گرتنەبەری‮ ‬رێوشوینی‮ ‬توندتر و پێویستتر ئەنجامدا و بڕیاردرا ئەو هەڵمەتەی‮ ‬كە هەیە فراوانتر و چڕتر بكرێتەوە‮.‬

هەڵمەتێك بەبێ ‬جیاوازی‮ ‬كردن

هەڵمەتەكە وەك پلانی‮ ‬بۆ دانرابوو دەستی‮ ‬پێكرد و لیژنەكانیش بەبێ جیاوازی‮ ‬لەهەموو پۆڵەكانەوە رۆژانه دەردەچوون و كاری‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر بە رۆژنامەی‮ ‬خەباتی‮ ‬راگەیاند كە ئەو هەڵمەتە پێشووتر هەر هەبووە و ناوە ناوە كاری‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەپێویست زانرا كە چڕتر بكرێتەوە،‮ ‬خۆشبەختانەش هەڵمەتەكە چڕتر كرایەوە و لەهەموو شوێنێكیش بەردەوامیی‮ ‬دەبێت و لێرەدا بەپێویستیشی‮ ‬دەزانین كە هەمووان دڵنیا بكەینەوه لەوەی‮ ‬تیمەكان جیاوازی‮ ‬ناكەن لە بڕینی‮ ‬سەرپێچییەكانی‮ ‬سەر تۆڕەكانی‮ ‬كارەبا و لەماوەی‮ ‬یەك مانگی‮ ‬ئەو هەڵمەتەشدا ئەوە دەسەلمێنین كە هەلمەتەكە مەزرەعە وكشتوكاڵ و شوینە بازرگانیی‮ ‬و گشتییەكان و ماڵانی‮ ‬بەیەكەوە گرتۆتەوە? جۆرەكانی‮ ‬سەرپێچیش جۆراوجۆرن لەوانە بردنی‮ ‬كێبل لە پێش پێوەر،‮ ‬نەبوونی‮ ‬مۆری‮ ‬سەر پێوەر،‮ ‬بوونی‮ ‬جەمپەر،‮ ‬بێ پێوەر،‮ ‬ئەمە جگەلە كەموو كوڕییەكانی‮ ‬وەك شكانی‮ ‬جامی‮ ‬پێوەر و نەمانی‮ ‬مۆری‮ ‬خوارەوه‮.‬

بوونی‮ ‬سەرپێچییەكی زۆری‮ ‬كارەبا

لەماوەی‮ ‬دوو مانگی‮ ‬رابردوودا كە هەڵمەتەكە چڕ‮ ‬بۆتەوە،‮ ‬لە هەردوو مانگی‮ ‬5 و‮ ‬6 لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ ‬1420 هاوبەش لە هاوبەشانی‮ ‬ماڵ و بازرگانی‮ ‬و كشتوكاڵی‮ ‬وشوینە گشتییەكاندا تیمەكان گەڕاون لەو ژمارە هاوبەشەی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ كراوە توانراوە‮ ‬525 سەرپێچی‮ ‬دەستنیشان بكەن و رووبەرووی‮ ‬سزایان بكەنەوە،‮ ‬ئەو پارەیەش كە وەك سزا لییان وەرگیراوە‮ ‬10 ملیۆن و‮ ‬597 هەزار دینارە له گەڵ بڕی‮ ‬پارەی‮ ‬كارەبای‮ ‬خەرجكراو كە بۆ دووساڵ لێیان وەرگیراوە بریتییە لە‮ ‬156 ملیۆن و‮ ‬464 هەزار دینار،‮ ‬كە لەهەردوو مانگدا بەمشێوەیە بووە‮:‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر هەڵمەتی‮ ‬بڕینی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬سەر تۆڕەكانی‮ ‬كارەبای‮ ‬چڕ‮ ‬كردەوە،‮ ‬لەماوەی‮ ‬تەنها مانگێكدا لە‮ ‬1/5/2017 تاكو‮ ‬31/5/2017 تیمەكان بەهەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ پۆلیس و زێڕەڤانی،‮ ‬لە ناو شاری‮ ‬هەولێر و دەورووبەری‮ ‬و سنووری‮ ‬خەبات و كۆیە و شەقلاوە و سەلاحەدین توانیوانە‮ ‬633 هاوبەش بەسەربكەنەوە و‮ ‬249 سەرپێچی‮ ‬دەستنیشان بكەن،‮ ‬جۆرەكانی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬بریتی‮ ‬بووە لە‮ ‬15 هاوبەش كێبلی‮ ‬لەپێشەوە بردووە،‮ ‬47 هاوبەش مۆری‮ ‬سەرەوەی‮ ‬نماوە،‮ ‬45 هاوبەش جەمپەری‮ ‬كردووە،‮ ‬142 هاوبەشیش بێ پێوەربووە،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬250 جۆری‮ ‬دیكەی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬وەك نەمانی‮ ‬مۆری‮ ‬خوارەوە و شكانی‮ ‬جامی‮ ‬پێوەر‮.‬

‮ ‬لە‮ ‬1/6/2017 تا‮ ‬30/6/2017 ئەو شوینانەی‮ ‬بەسەركرانەوە بریتی‮ ‬بووە لە‮ ‬786 هاوبەش بەهەموو جۆرەكانیەوە،‮ ‬لەو ژمارە هاوبەش‮ ‬276 سەرپێچی‮ ‬دەستنیشانكراوە و رووبەرووی‮ ‬سزابوونەتەوە،‮ ‬جۆرەكانی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬بریتی‮ ‬بووە لە‮ ‬60 جۆر مۆری‮ ‬سەرەوەی‮ ‬نماوە،‮ ‬12 جەمپەر،‮ ‬204 هاوبەش بێ پێوەر،‮ ‬200 جۆریش كەموكوڕی‮ ‬هەبووە وەك شكانی‮ ‬جامی‮ ‬پیوەر و نەمانی‮ ‬مۆری‮ ‬خوارەوە‮.‬

‮ ‬پێشتریش ئەو هەڵمەتە هەر هەبووە

هەڵمەتی‮ ‬بڕینی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬بەردەوام هەبووە و هەمیشە بەپێی‮ ‬توانا و ئیمكانیەتەوە تیمەكان گەڕاون،‮ ‬بەڵام ناوە ناوە هەڵمەتەكان‮ ‬چڕتر دەكرێنەوە،‮ ‬ئەوەتا لەماوەی‮ ‬دوو مانگی‮ ‬رابردوودا قایمقامیەتی‮ ‬هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر چەند كۆبوونەوەیەكی‮ ‬هاوبەشیان ئەنجامدا كە ئەو هەڵمەت فراوانەی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬ئەگەر بگەڕێینەوە دواوە دەبینی‮ ‬تیمەكان زۆر كەم كاری‮ ‬خۆیان كردووە،‮ ‬ئەگەر بەنمونەش لەمانگی‮ ‬یەكی‮ ‬ئەمسالەوە تا‮ ‬30نیسان دەبینین تیمەكان‮ ‬2897 هاوبەشیان بەسەركردۆتەوە،‮ ‬لەو ژمارەیەی‮ ‬بەسەركراونەتەوە توانراوە‮ ‬1730 سەرپێچی‮ ‬دەستنیشان بكەن و رووبەرووی‮ ‬سزایان بكەنەوە‮.‬

داتایەكی‮ ‬مەترسیدار و هەڵوەستەیەك

ئەم داتایانە ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە بەڵێ ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬سەرپێچی‮ ‬لەسەر تۆڕەكانی‮ ‬كارەبای‮ ‬گشتی‮ ‬كراوە،‮ ‬خۆ ئەگەر ئەمە كاریگەرییەكی‮ ‬ئەوتۆشی‮ ‬بەسەر خشتەكەوە نەبێت،‮ ‬بێگومان ناعەدالەتییەك هەستی‮ ‬پێدەكرێت كە كەسانێكی‮ ‬نەفس نزم‮ ‬یاری‮ ‬بە موڵكی‮ ‬گشتییەوە دەكەن و كارەبا دەدزن،‮ ‬بۆیە پێویستە هەڵوەستەی‮ ‬زیاتر لەسەر ئەم دیاردە ناشرینە بكرێت و رێوشوێنی‮ ‬پێویستر بگریتەبەر لەوانە ئەو هەڵمەتە بەچڕی‮ ‬بمینێتەوە و تیمەكانی‮ ‬بڕینی‮ ‬سەرپێچیش پڕچەكتر بكرێن لەرووی‮ ‬پیداویستی‮ ‬و راپەراندنی‮ ‬كارەكەیانەوە،‮ ‬هەروەها پێداچوونەوەیەكیش بە جۆری‮ ‬سزاكە و رێنماییەكانی‮ ‬دادگاوە بكرێت و لەهەمان كاتیش هۆشیاریی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێبدرێت و دەكرێت ئەو هۆشیارییە بخرێتە نێوپرۆگرامی‮ ‬خویندنی‮ ‬سەرەتاییشەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو كارەبایەی‮ ‬كە هەیە بتوانرێت بەعەدالەتی‮ ‬و وەك‮ ‬یەك بەسەر هاوبەشانیدا دابەش بكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌