2017-07-08

خه‌بات: وریشە عومەر

فیلمی‮ ‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮‬ی‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬كورد جبرائیل ئەبوبەكر لەفستیڤاڵێكی‮ ‬سینەمایی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئیتاڵیا بەشداری‮ ‬دەكات و كێبركێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵات دەكات‮. ‬

دەرهێنەر جبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی‮ ‬فستیڤاڵەكەوە وتی‮ "‬فیلمەكەم لەخولی‮ ‬یانزەهەمینی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬رووبار‮ ‬16‮-‬30ی‮ ‬حوزەیران‮ ‬بەشداری‮ ‬دەكات كە لەوڵاتی‮ ‬ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت‮". ‬جەختیشی‮ ‬لەسەر ئەوە كردەوە كە‮ "‬فستیڤاڵەكە لەشاری‮ ‬بادوفا لەوڵاتی‮ ‬ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت و فیلمەكان لەناوەندی‮ ‬روباری‮ ‬ئەو شارەدا نیشان دەدرێت‮". ‬

دەرهێنەر جبرائیل ئەبوبەكر ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوە كرد كەلەچەند بەشێكی‮ ‬جیاوازدا فیلمە بەشداربووەكانی‮ ‬فستیڤاڵەكە نیشان دەدرێت،‮ ‬ئەوانیش فیلمەكانی‮ ‬تایبەت بە‮ "‬كورتە فیلم،‮ ‬دۆكیۆمێنتەری،‮ ‬ئەنیمەیشن‮".‬

فیلمی‮ ‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮ ‬نوێترین بەرهەمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬ئەم دەرهێنەرەیە و بەسپۆنسەری‮ ‬خاوەنی‮ ‬زانكۆی‮ ‬نۆلج بەرهەمهێنراوەو لەئێستادا فیلمەكە لەچەندین‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬وەرگیراوە و بەشداری‮ ‬لەپێشبڕكێ و بردنەوەی‮ ‬خەڵاتدا دەكات و دواهەمین بەشداریشی‮ ‬لەفستیڤاڵی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬فیلمی‮ ‬كیرالا لەوڵاتی‮ ‬هیندستان بوو‮. ‬

‮‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮ ‬كورتە فیلمێكی‮ ‬ئەنیمەیشنەو لەبارەی‮ ‬خەونەكانی‮ ‬مرۆڤە بۆ ئازادیو لەبارەی‮ ‬چیرۆكی‮ ‬فیلمەكەشەوە جبرائیل ئیبراهیم دەڵێت‮ "‬فیلمەكە باس لەخەونی‮ ‬مرۆڤ دەكات بۆ ئازادی،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬كە هیچ كەسێك ناتوانێت رێگا لەئازادی‮ ‬بگرێت و بەربەستی‮ ‬بۆ دروست بكات‮". ‬وتیشی‮ "‬ماوەی‮ ‬فیلمەكە‮ ‬100 چركەیە و بەرهەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017-یە‮".‬

جبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1983ی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لەساڵی‮ ‬2001ەوە دەستیداوەتە كاری‮ ‬سینەمایی‮ ‬و لەنزیكەی‮ ‬40 كورتە فیلمدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬وێنەگر بوە و لە‮ ‬13 فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬درێژیشدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬وێنەگر بوە و لەساڵی‮ ‬2010ەوە كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬سینەمایی‮ ‬دەكات و هەتا ئێستا چوار كورتە فیلمی‮ ‬بەرهەمهێناوە و نزیكەی‮ ‬20 خەڵاتی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و جیهانیشی‮ ‬بەدەستهێناوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌