2017-07-08

خه‌بات: كاروان محەمەد سینۆ

لەوەتەی‮ ‬دۆناڵد ترامپ بە سەرۆكی‮ ‬ئەمركا هەڵبژێردرا لە سەرەتای‮ ‬ئەم ساڵەدا،‮ ‬چەند میدیایەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بە هەق و ناهەق‮ ‬كەوتوونەتە كەوڵی‮ ‬ترامپ و زۆر‮ ‬ڕەخنەیان لە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان ئەو و پۆتین گرتووە،‮ ‬تا ئەو‮ ‬ڕادەیەی‮ ‬گوایە پۆتین دەستی‮ ‬هەبووە لە سەركەوتنی‮ ‬دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكادا،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدایە كە هەردووكیان جارێ چاویان بە‮ ‬یەكدی‮ ‬نەكەوتووە‮!. ‬ئینجا كە‮ ‬بەیانی‮ ‬لە پەراوێزی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬G20 ‮ ‬هەردووكیان بەتەنیا لە گەڵ‮ ‬یەكدی‮ ‬كۆدەبنەوە،‮ ‬ئاخۆ چی‮ ‬روودەدات و میدیاكان ئەم چاوپێكەوتنەیان چۆن هەڵدەسەنگێنن.؟‮!.‬

كۆڕبەندیG20 ‮چییە؟

كۆمەڵەی20 ‮ ‬یاخود گروپی‮ ‬20 یان وڵاتانی‮ ‬20 ‮ ‬یان لوتكەی‮ ‬20 ‮ ‬كە لە میدیاكاندا بە كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬ناو دەبڕدرێن،‮ ‬بریتییە لەو كۆڕبەندەی‮ ‬كە لە25ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1999 دامەزرا وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو قەیرانە ئابوورییە كە لە كۆتاییكەكانی‮ ‬ساڵانی‮ ‬نەوەتەكاندا پەدابوو،‮ ‬بەتایبەت قەیرانی‮ ‬باشووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئاسیا و قەیرانی‮ ‬مەكسیك‮، ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20‮ ‬پێكدێت لە‮ ‬19 وڵاتی‮ ‬هەرە بەهێزی‮ ‬جیهان لە‮ ‬بواری‮ ‬ئابووریدا و سەرۆكایەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا وەكو وڵاتێك ئەژمار كراوە‮ ‬چین،‮ ‬هیندستان،‮ ‬ئەندونیسیا،‮ ‬ژابۆن،‮ ‬كوریای‮ ‬باشوور،‮ ‬سعودیا،‮ ‬باشووری‮ ‬ئەفریكا،‮ ‬ئەرجەنتین،‮ ‬بەرازیل،‮ ‬بریتانیا،‮ ‬فەڕەنسا،‮ ‬ئیتاڵیا،‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬روسیا،‮ ‬توركیا،‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬كەنەدا،‮ ‬مەكسیك،‮ ‬ئوسترالیا،‮ ‬لەگەڵ سەرۆكایەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮.

‬شاراوە نییە كە ئەم چەند وڵاتە لەبەر هێزی‮ ‬ئابوورییان،‮ ‬هەڵبەت كاریگەری‮ ‬راستەوخۆیان هەیە لەسەر ئابووری‮ ‬جیهان و راگرتنی‮ ‬باڵانسی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و بەهای‮ ‬كالاكان لە جیهاندا‮. ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬ساڵانە لە وڵاتانی‮ ‬ئەندام‮ ‬هەر ساڵی‮ ‬لە وڵاتێكی‮ ‬ئەندام‮ ‬دەبەسترێ،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا ئەم كۆڕبەندە‮ ‬20‮ ‬گەڕ‮ ‬ئەنجام دراوە،‮ ‬ساڵی2007 ‮ ‬و2008 ‮ ‬و‮ ‬2009 ‮ ‬لە ساڵكدا دووجار بەستراوە‮. ‬ئەم ساڵ گەری‮ ‬21هەمینە لە شاری‮ ‬میونخی‮ ‬ئەڵمانیا دەبەسترێ‮. ‬هەروەها هەر ساڵێك چەند وڵاتێكی‮ ‬چاڵاك و بوژاوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬وەكو میوان بانگەشەی‮ ‬ئەم كۆڕ‮ ‬بەندەكە دەكرێ،‮ ‬ئەمساڵ بۆ گەڕی21 هەمی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬ئەم وڵاتانە وەكو میوان بانگێشت كراون‮ ‬غینیا،‮ ‬هوڵەندا،‮ ‬نەرویج،‮ ‬فلپین،‮ ‬سەنگال،‮ ‬سەگافورا،‮ ‬ئیسپانیا،‮ ‬ڤێتنام‮.‬

ئامانج لە كۆڕبەندی‮ G20

ئامانج لە بەستنی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬بۆ پاڵپشتی‮ ‬كردن و پەرەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬جیهانە،‮ ‬سەرەرای‮ ‬ئەمەش كۆڕبەندی‮ ‬ناوبراو چاكسازی‮ ‬ئەنجام دەدات لە نێو دەزگاكانی‮ ‬دراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و سیستمی‮ ‬دراوی‮ ‬جیهان‮. ‬هەروەها‮ ‬G20 گرنگی‮ ‬دەدات بە پشتگیری‮ ‬كردن لە بوژاندنەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە جیهاندا و پەرەپێدانی‮ ‬میكانزمی‮ ‬دەستەبەركردنی‮ ‬هەلی‮ ‬كار و كاراكردنی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئازاد‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە ئامانجی‮ ‬G20 بەیەك گەیاندنی‮ ‬سیستمی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تازەپێگەیشتووە بە سیستمی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬لە چوار چێوەی‮ ‬چەمكی‮ ‬ئابوورییەكی‮ ‬جیهانگیریدا‮.‬

بەیانی‮ ‬21مین گەڕی‮ ‬G20 بەرێوە دەچێت‮

بەیانی‮ ‬هەینی‮ ‬و شەممە‮ ‬لە ئەڵمانی‮ ‬ـ هامبۆرگ‮ ‬21مین گەڕیG20 ‮ ‬ئەنجام دەدرێ،‮ ‬بڕیارە لەم گەڕەدا زۆربەی‮! ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەندام ئامادە بن‮ ‬بێجگە لە شای‮ ‬سعودیا؟‮!‬،‮ ‬هەروەها سەرۆكی‮ ‬ئەو‮ ‬8 ‮ ‬وڵاتە كە میوان كراون‮ ‬كە لەسەرەوە ناومان بردن‮ ‬بەخۆیان و شاندی‮ ‬یاوەریان ئامادە دەبن‮. ‬شایانی‮ ‬باسە لە گەڕی‮ ‬ئەم جارەدا‮ ‬یاخود لە پەراوێزی‮ ‬گەڕی‮ ‬ئەمجارەدا‮ ‬بەدەر لە تاوتۆكردنی‮ ‬كاروباری‮ ‬ئابووری،‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 بویەرێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە خۆدەگرێت،‮ ‬ئەویش‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ترامپ و پۆتینـە،‮ ‬پاش هەڵبژاردنی‮ ‬ترامپ وەكو سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا ئەمە‮ ‬یەكەم جار دەبێت كە‮ "‬دۆناڵد ترامپ‮" ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا و‮ "‬ڤلادیمیر پۆتین‮" ‬سەرۆكی‮ ‬روسیا چاویان بەیەكدی‮ ‬دەكەوێت،‮ ‬هەڵبەت لە بارودۆخی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬جیهان،‮ ‬ئەم چاوپێكەوتنە دەبێتە جێگای‮ ‬سەرنج و گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬میدیاكان و ناوەندە سیاسیی‮ ‬و ئابوورییەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێ كە ترامپ و پۆتین لەم چاوپێكەوتنەدا راشكاوانە گفتوگۆ بكەن لە سەر تەوەرە سەركییەكانی‮ ‬پرەنسیپ و سیاسەتەكەیان لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬بەتایبەت دەربارەی‮ ‬شەڕی‮ ‬سوریا و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست‮ ‬دوای‮ ‬داعش‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬كردنی‮ ‬تیرۆر لە لایەن‮ ‬قەتەر و ئیران و دەربارەی‮ ‬ئۆكڕانیا و چین و كۆریای‮ ‬باكور و رێكەوتنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كەش و هەوا‮ ‬كە بە پاریس ناودەبرێ‮‬،‮ ‬بەكورتی،‮ ‬بێجگە لە كاروباری‮ ‬بازرگانی‮ ‬خشتەی‮ ‬كاری‮ ‬گەڕی‮ ‬21ی‮ ‬G20‮ ‬ئاڵۆز دەبێت‮.‬

شایانی‮ ‬باسە بێجگە لە كاروباری‮ ‬سیاسی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و ووزەی‮ ‬جیهانی،‮ ‬هەروەها رێكەوتنی‮ ‬كەش و هەوا كە بە رێكەوتنی‮ ‬پاریس ناودەبردرێ،‮ ‬دەبێتە تەوەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬هامبۆرگ،‮ ‬ئەو رێكەوتنامەی‮ ‬كە مانگی‮ ‬رابردوو ئەمریكا پاشگەرزبوونەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬لێ راگەیاندبوو‮. ‬هەروەها بڕیارە هەموو وڵاتانی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬كۆنفڕانسەكە بەبەڵگەی‮ ‬زانستی‮ ‬ئەمریكا ئاگادار بكەنەوە لە مەرترسییە جیدییەكانی‮ ‬سەر ژیانی‮ ‬مرۆڤ لە گۆڕین و پیس بوونی‮ ‬كەش و هەوای‮ ‬زەوی،‮ ‬وێدەچێ كۆنفرانسەكە سەخت و ئاڵوزبێ،‮ ‬ئێمەش چاودێری‮ ‬دەرەنجامەكانی‮ ‬دەكەین‮.‬

گرنگ ترین رووداوەكانی‮ ‬ئەم گەڕەی‮ ‬G20بەر لە ئەنجامدانی

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای‮ ‬سعودیە ئامادەی‮ ‬G20 نابێت‮:‬‮ ‬بەپێی‮ ‬راگەیاندراوی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬شا سەلمان بەشداری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ‮ ‬G20 ـ هامبۆرگ كشاندەوە و محەمەد ئەل جدعان وەزیری‮ ‬مالییەی‮ ‬سعودیای‮ ‬بە نوێنەرایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬راسپاردووە بۆ سەرداری‮ ‬كردنی‮ ‬شاندی‮ ‬سعودییە لە كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬ئەمە لە كاتێكدایە كە سعودیا ئێستا لە قەیراندایە لە گەڵ وڵاتی‮ ‬قەتەر‮.‬

ـ چاوەروان دەكرێ مێركل و ترامپ چاویان بە‮ ‬یەكدی‮ ‬بكەوێ‮: ‬ستیڤن سیبرت‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬ئەنجێلا مێركل دووشەممەی‮ ‬رابردوو رایگەیاندبوو كە سەرۆك ترامپ و ئەنگێلا مێركل بە نیازن بەر لە دەسپێكی‮ ‬G20 بە تەنها چاویان بە‮ ‬یەكدی‮ ‬بكەوێت،‮ ‬ستیڤن‮ ‬پێشبینی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬كرد كە لەوانەیە رۆژی‮ ‬پێنج شەممە‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬هەردووكیان‮ ‬یەكدی‮ ‬ببینن‮.‬

ـ ترامپ و پۆتین كۆ دەبنەوە‮: ‬هەروەك لە سەرەوە باسمان كرد،‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬رایگەیاندووە كە ترامپ و پۆتین لە پەراوێزی‮ ‬G20 ‮ ‬كۆ دەبنەوە،‮ ‬ئێچ.ئار.ماكماستر‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬رایگەیاندبوو كە خشتەی‮ ‬كاری‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەی‮ ‬هەردووكیان تاكو ئێستا هێشتا دیاری‮ ‬نەكراوە‮.‬

ـ ئەڵمانیا گوتاری‮ ‬ئەردۆگان بۆ هاوڵاتیانی‮ ‬تورك لە پەراوێزی‮ ‬G20 ‮ ‬رەت كردۆتەوە‮: ‬ئەڵمانیا داوای‮ ‬ئەردۆگانی‮ ‬رەت كردۆتەوە كە خواستبووی‮ ‬بۆ هاوڵاتیانی‮ ‬تورك لە ئەڵمانی‮ ‬گوتارێك پێشكەش بكات،‮ ‬سگمار گابریل‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬گوتبووی‮: "‬بەر لە چەند هەفتەیەك من بە وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬توركیام گوتبوو كە پێشكەش كردنی‮ ‬گوتار بۆ هاوڵاتیانی‮ ‬تورك لە ئەڵمانیا بیرۆكەیەكی‮ ‬باش نییە"؟‮!.‬

ـ ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا جەخت لە رێكەوتنی‮ ‬پاریس دەكات‮: ‬‮‬ئیمانوێل ماكڕۆن‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا لە سەرەتای‮ ‬ئەم هەفتەیە رایگەیاند كە بەرپرسانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬G20 ‮ ‬هامبۆرگ كراون هەموویان جەختیان كردووە كە ئەوان‮ ‬زۆر بەهێزەوە‮ ‬پێگیرن دەبن بە رێكەوتنی‮ ‬پاریس‮ ‬بۆ گەش و هەوا،‮ ‬ئەو رێكەوتنەی‮ ‬كە ئەمریكا لە حوزەیرانی‮ ‬رابردوو كشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬لێی‮ ‬راگەیاندووە‮.‬

لە سەروبەندی‮ ‬G20 لەوانەیە خۆپێشاندان ئەنجام بدرێ

پەپێی‮ ‬راپۆرتەكانی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬لە هامبۆرگ،‮ ‬مەزندە دەكرێ كە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر خەڵكی‮ ‬نارازی‮ ‬و چالاكوانان لە بواری‮ ‬مەدەنی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ژینگەی‮ ‬و مافی‮ ‬ئافرەتان و منداڵان و كۆچبەران و چالاكوانانی‮ ‬دژی‮ ‬رەگەز پەرەستی‮ ‬و‮ ...‬هتد،‮ ‬هاوكات لە گەڵ ئەنجامدانی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬رێپێوان و خۆ پێشاندان ئەنجام بدەن لە بواری‮ ‬جودا جودا‮ ‬لەسەرەوە نامان بردن‮‬،‮ ‬هەڵبەت بەشداربوونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زل هێز و باڵادەست،‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬رێپێوان و زۆربوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬خۆپێشاندانەكان بێت،‮ ‬بەتایبەت كە هەردوو سەرۆكی‮ ‬ئەمریكاو روسیا بەشدارنن لەم كۆڕبەندەدا،‮ ‬شایانی‮ ‬باسە‮ ‬یەكەم نیشانە بۆ پێش بینی‮ ‬كردنی‮ ‬بەرپابوونی‮ ‬خۆپێاندانەكان،‮ ‬پێكدادانی‮ ‬نێوان پۆلیس و چالاكوان و نارازیبوان بوو كە ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬یەكشەمی‮ ‬رابردوو بەرپابوو،‮ ‬كاتێك‮ ‬نارازی‮ ‬بووان بۆ خۆ ئامادەكردن خێمەیان هەڵدەدا لە‮ ‬یەكێك لە باخچە گشتییەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هامبۆرگ‮. ‬ئەمەش گۆبەندێكی‮ ‬دیكەیە لە پەراوێزی‮ ‬گەڕی‮ ‬21ی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬G20 ‮ ‬هامبۆرگ‮ ‬2017.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌