2017-07-05

ساسان دەروێش/ ئەڵمانیا

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسی دەنگدان بۆ ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی كوردستان كەوا بڕیارە لە 25ی ئەیلولی 2017 بەڕێوەبچێت كە لەلایەن دەستەی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان بریاردراوە، لە تاراوگەش بەهەمان شێوەی جۆش و جوڵەی هەرێمی كوردستان و هەست كردن بەبەرپرسیاریەتی مێژوویی و نیشتیمانی و نەتەوەیی، كوردستانیان لە وڵاتانی جیاواز بەهەستێكی جوانی كوردانە لە چەندین كۆبوونەوە و چالاكی هەمەڕەنگدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەم پرۆسەیەو سەركەوتنی دەردەبڕن، بە هەمان شێوەش لە شاری لایپزیكی ئەڵمانیا، ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان، سەردانی بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد لەهەمان شار و پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دووپات كردەوە، لە لایەن بەهجەت مەسیفی كارگێڕی لقی شەشی پارتیمان و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی لایپزیكی و كارگێڕانی ناوچە خالید نیال و هیوا بندیان و یوسف مەحمود و كەریم فەیلی پێشوازیەكی گەرمیان لێ كرا بۆ ئەم هەست كردوون بەرپرسیاریەتیان بەرامبەر ئایندەی كوردستان و پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، لەم گردبوونەوەیەدا سەرەتاش بە ساتێك وەستان و بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستانی گەورە دەستیپێكرد وپاشان لەلایەن بەهجەت مەسیفی بەگەرمی بەناوی لقی شەشی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەوروپا سوپاسی كردن بۆ دەربڕینی ئەوهەستە پاك و بێگەردەیان بەرامبەر كوردستان و پشتگیریكردنیان لە یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی كوردستانیان بۆ گەیشتن بەئامانجە پیرۆزەكانمان لە سەربەخۆیی كوردستان. هەروەها لەم گردبوونەوەیەشدا ڕۆڵی بەرچاوی دیاری ئافرەتان هەبوو جگە لە بەرپرسانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان خاتوو سروە عارف و خاتوو ژیان عەلی عوسمان و خاتوو ڕائیفە سلیمان كە تیایدا كۆمەڵێك لە كوڕان و كچانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەربڕینی پاڵپشتكردن بە بەڵێ بۆ ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان پەیوەندیان بەڕێكخستنەكانی پارتیمانەوە كرد لە هەمان شار لەبەر هەڵوێستی لەمێژینەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرخستنی یەكێتی نەتەوەی كورد و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان، بەڵێن و وەفایان دووپات كردەوە كە پێشمەرگەیەكی چاونەترس بن بۆ بەرگری كردن لە خاكی كوردستان و پشتگیری كردن لە داواكەی سەرۆك بارزانی بۆ ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی كوردستان. لە كۆتاییشدا خاتوو سروە عارف بەرپرسی ئەنجومەنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد لە ڕوانگەیی خۆیەوە شیكاریەكی گرنگی بۆ بەڕێوەچوونی ئەوپرۆسەیە و ئاكامەكانی كرد و پاشان خاتوو هاوژین ئەنوەر لە وتەیەكی كورتیدا بەخێر هاتنی هەمووانی كرد و پێشوازی لە ئەندامانی نوێ كرد و هەرلەهەمان كۆبوونەوەش شێرزاد حامید وەكو بەرپرسی ڕێكخراوی لایپزیك دیاریكرا بۆ دەستبەكاربوون و خزمەت كردنی كورد و كوردستان، ئەمەو كۆبوونەوەكە چەند كاتژمێرێكی خایاند.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌