2017-07-04

خه‌بات: هاوار مورتكەیی

هیڤەر دیار ئەو كچە رووح سووك و كڕ‮ ‬و بێدەنگەیە كە ئەمڕۆكە نازناوی‮ ‬بچووكترین كچە شەترەنجزانی‮ ‬لە كوردستان هەڵگرتووە،‮ ‬ئەو ئیستا تەمەنی‮ ‬تەنها‮ ‬8 ‮ ‬ساڵە،‮ ‬بەلام لەتەمەنی‮ ‬شەش ساڵان فێری‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنج دەبێت‮.‬

هیڤەر كە ئەمساڵ پۆڵی‮ ‬دوو بوو ساڵێكی‮ ‬تر لە پۆڵی‮ ‬سێ دەخوێنێت،‮ ‬زۆر حەزی‮ ‬لەشەرتەنجە و خەونی‮ ‬ئەو ئەوەیە لە داهاتوودا ببێتە شەترەنجزانێكی‮ ‬بەتوانا و خزمەتی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بكات‮.‬

هیڤەر دیار دەڵێت‮: ‬بابم هانی‮ ‬دام كە‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنج فێربم،‮ ‬هەموو رۆژێك لەماڵەوە دوای‮ ‬وانە خوێندن لەگەڵ باوكم شەترەنج دەكەم و فێری‮ ‬یاسا و پلانەكانی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییەم دەكات،‮ ‬بەشێوەیەك كە وای‮ ‬لێكردم كە شەترەنجم زۆر خۆش بوێت،‮ ‬باوكم زۆر هاوكارمە و تا ئێستاش لە چەندین پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬بەشدارم كردووە كە‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد دەیانكاتەوە،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬واز لە شەترەنج ناهێنم تا لەداهاتوودا دەبمە شەترەنجزانێكی‮ ‬بەتوانا و خزمەتی‮ ‬وڵاتەكەمی‮ ‬پێ بكەم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌