2017-07-04

ئەگەرچی‮ ‬ئەڵمانیا بەتیپی‮ ‬دووەمیەوە بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬جامی‮ ‬كیشوەرەكانی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام ئەو هەڵبژاردەیە بە رابەرایەتی‮ ‬یواخیم لۆف توانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمین جار لە مێژوویدا نازناوی‮ ‬جامی‮ ‬كیشوەرەكان بەدەست بهینیت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەیاریی‮ ‬كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی‮ ‬چیلی‮ ‬بباتەوە بەتاكە گۆڵی‮ ‬لارس شتیندل كە لە خولەكی‮ ‬20ی‮ ‬یارییەكە هەڵەیەكی‮ ‬هێلی‮ ‬بەرگری‮ ‬قۆستەوە‮.‬

هەر لە سەرەتاوە‮ ‬یارییەكە بەهێزی‮ ‬پێوەدیاربوو،‮ ‬هەردوولا هەوڵی‮ ‬دەستپێشخەری‮ ‬گۆڵ تۆماركردنیان دەدا،‮ ‬بەتایبەتیش لەلایەن‮ ‬یاریزانانی‮ ‬چیلییەوە،‮ ‬كە چەندین دەرفەتیان بەدرێژایی‮ ‬یارییەكە لەدەست داو هەر ئەمەش بوو وای‮ ‬لە ئەڵمانەكان كرد كە سزای‮ ‬ئەو دەرفەتە چواندنە لە چیلی‮ ‬بدەن،‮ ‬لەم نێوەندەشدا تیر شتیگن رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینی‮ ‬لە بەدەستهێنانی‮ ‬ئەو نازناوە كە زیرەكان بەرامبەر هێرشەكان دەوەستایەوە بەتایبەتیش هێرشی‮ ‬ترسناكانەی‮ ‬ئەلیكس چانشێز‮.‬

ئەڵمانیا وەك هەمیشە مێژووییەكەی‮ ‬بەوە ناسراوە كە تا كۆتاییەكە زۆر جدیە لە‮ ‬یاری‮ ‬كردن و گەیشتن بەئامانجی‮ ‬یارییەكە،‮ ‬ئەوەش لەم‮ ‬یارییەدا بەكردەوە سەلماندیان و بە شایستەیی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمین جار لە مێژوویاندا بوونە خاوەنی‮ ‬نازناوی‮ ‬كیشوەرەكانی‮ ‬رووسیای‮ ‬2017‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌