2017-07-03

خەبات‮ - ‬سلێمانی‮ ‬
بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬رەحمان خانی‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئاوی‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان و مەترسییەكانی‮ ‬ئێران بۆسەر بەنداوەكان و رێگاچارەكانی‮ ‬روبەڕووبونەوەی‮ ‬ئەو مەترسیانە دەكات‮. ‬
رەحمان خانی‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئاوی‮ ‬بەنداوەكەی‮ ‬دوا و گوتی‮: "‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان لە ئێستادا دوو ملیار و‮ ‬150 ‮ ‬ملیۆن مەتر سێجا ئاوی‮ ‬تێدایە و‮ ‬200 ‮ ‬ملیۆن مەتر سێجا لە ساڵی‮ ‬پار كەمترە‮ ‬،‮ ‬ئەوەش بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی‮ ‬پار باران كەمتر باریوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێمان كراوە توانیمان بڕێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو ئاو كۆبكەینەوە و ئەو بڕەش لە چاو ساڵانی‮ ‬پێشووتر(جگە لە ساڵی‮ ‬پار كە ساڵێكی‮ ‬جیاواز بوو كە بڕێكی‮ ‬زۆر باران باری‮) ‬بڕێكی‮ ‬باشتر ئاومان كۆكردەوە‮". ‬
بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان هاوشێوەی‮ ‬بەنداوەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مەترسی‮ ‬كەمبونەوەی‮ ‬ئاوەكەی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەوەش بەهۆی‮ ‬گرتنەوەی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬بەنداوەكە لەلایەن ئێران و گۆڕێنی‮ ‬رێڕەوی‮ ‬ئاوەكەی‮ ‬بۆ ناوخۆی‮ ‬ئێران‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان لەو بارەیەوە گوتی‮: "‬لە ساڵی‮ ‬2015 ـەوە زەنگی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆ سەر بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان دروست بووە،‮ ‬كاتێك حكوومەتی‮ ‬ئێران دەستی‮ ‬كرد بە دروستكردنی‮ ‬بەنداوی‮ ‬داریان لەسەر رێڕەوی‮ ‬ئاوی‮ ‬سیروان كە دەڕژێتە بەنداوی‮ ‬دەربەندیخانەوە و دەستیان بە كۆكردنەوەی‮ ‬ئاو كرد،‮ ‬ئێران زۆربەی‮ ‬ئەو بەنداوانەی‮ ‬لەسەر زێی‮ ‬سیروان دروستی‮ ‬كردوون دەستی‮ ‬بە كۆكردنەوەی‮ ‬ئاو كردووە تێیاندا و ئاو كۆدەكاتەوە،‮ ‬لە بەنداوی‮ ‬گاوشان جگە لەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬تێدا كۆگا دەكات،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬تونێلێكەوە دەتوانێت ئاوەكەشی‮ ‬بگوازێتەوە بۆ ناوچەی‮ ‬كامیاران و دەوروبەری‮". ‬
رەحمان خانی‮ ‬گوتیشی‮: "‬هەموو ئەو پڕۆژانەی‮ ‬ئێرانیش پەیوەستن بە تونێلێكی‮ ‬درێژەوە كە دەكەوێتە خوار بەنداوی‮ ‬داریان و درێژییەكەی‮ ‬47 ‮ ‬كیلۆمەترە و بە تەواوبوونی‮ ‬ئەو تونێلە ئێران بەتەواوی‮ ‬دەست بەسەر ئاوی‮ ‬زێی‮ ‬سیروان دەگرێت و ئاوەكەی‮ ‬دەگوازێتەوە بۆ دیوی‮ ‬ئێران،‮ ‬ئەوكات مەترسییەكە بۆ سەر سەرچاوەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان زۆر زیاتر و مەترسیدارتر دەبێت‮". ‬
وەزیری‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬عەبدولستار مەجید لە بارەی‮ ‬گرتنەوەی‮ ‬رێڕەوە ئاوییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن ئێرانەوە بە راگەیاندبوو‮: "‬ئێمە بە بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقمان راگەیاندووە ئەگەر ئێران دوو مەتر سێجا ئاو لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بگرێتەوە جا بە هەر مەبەستێك بێت،‮ ‬ئێمەیش لە پێناو دابینكردنی‮ ‬ئاوی‮ ‬پێویست بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك مەتر سێجا ئاو لەسەر خوارووی‮ ‬عێراق دەگرینەوە،‮ ‬چونكە ئەو ئاوەی‮ ‬دەڕژێتە ناو بەنداوی‮ ‬دوكان نەك تەنها بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان سوودی‮ ‬هەبووە،‮ ‬بگرە سوودێكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬بۆ پارێزگاكانی‮ ‬خوارووی‮ ‬عێراق هەبووە،‮ ‬كەواتە گرتنەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬زێی‮ ‬بچووك نەك تەنها زیان بە هەرێم دەگەیەنێت،‮ ‬بەڵكو زیان بە تەواوی‮ ‬عێراق دەگەیەنێت‮". ‬
بەڕێوەبەری‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان لە و بارەیەوە دەڵێت‮: "‬تائێستا هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ گلدانەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬بەنداوەكە و گرتنەوەی‮. ‬ئاو هۆكارێكە بۆ ئاشتی‮ ‬و بۆ ئەوە نییە خەڵك تینو بكەیت بۆ دروستكردنی‮ ‬فشاری‮ ‬سیاسی‮. ‬ئێران بەو هەنگاوانەی‮ ‬پێشێلكاری‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پرەنسیپەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ دەكات كە كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە لەسەر تینوكردن و برسیكردنی‮ ‬خەڵك و پیسكردنی‮ ‬ژینگە،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬ناكەم هەرێم بڕیارێكی‮ ‬لەو شێوەیە بدات لەكاتێكدا ئێمە تائێستاش لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقداین‮". ‬
رەحمان خانی‮ ‬كە شارەزایی‮ ‬زۆری‮ ‬لە بەنداوەكان هەیە و ماوەیەكی‮ ‬زۆرە ئەو پۆستەی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬رێگا چارەكان و دەربازكردنی‮ ‬هەرێم لەو مەترسی‮ ‬و قەیرانە گوتی‮: "‬هەرێم سەرچاوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬زۆرە،‮ ‬بەڵام نەیتوانیوە بەباشی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬بدات و رێكی‮ ‬بخات،‮ ‬رێگا چارەی‮ ‬ئەو دۆخە ئەوەیە پێویستە ئێمە لە ناوخۆی‮ ‬خۆمانەوە ئاوی‮ ‬خۆمان رێك بخەینەوە و هەوڵ بدەین هەموو سەرچاوە ئاوییەكانمان بەنداویان تێدا دروست بكەین،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم وەك ستراتیژی‮ ‬كار كار لەگەڵ ئاودا بكات كە تائێستا وەك پێویست گرنگی‮ ‬بەلایەنی‮ ‬ئاو نەدراوە‮". ‬
بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬رەحمان خانی‮ ‬داواشی‮ ‬كرد حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد وەڵامی‮ ‬پێویستی‮ ‬بۆ ئەو كارەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران هەبێت و فشار لەسەر ئەو وڵاتە دروست بكات و ئاوی‮ ‬پێویست بۆ عێراق دابین بكەن،‮ ‬گوتی‮: "‬پێویستە فشارێكی‮ ‬زۆر لەسەر عێراق دروست بكەین كە ئەوان بە پێی‮ ‬دەستوور دەسەڵاتی‮ ‬تەواوی‮ ‬گفتوگۆ و دانوستانیان هەیە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ لەسەر ئاوە هاوبەشەكان و فشار لە لایەنی‮ ‬ئێرانی‮ ‬بكەن بە پێی‮ ‬پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ ئاو بكات و سەرچاوە ئاوییەكان بەو شێوە مەترسیدارە دانەخات‮".‬
بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان‮ (‬66 ‮ ‬كیلۆمەتر باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سلێمانی‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1961 ‮ ‬لەسەر رووباری‮ ‬سیروان دروست كراوە و توانای‮ ‬گلدانەوەی‮ ‬ئاو تیایدا دەگاتە سێ ملیار مەتر سێجا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌