2017-07-02

خه‌بات: توانا زرار

‬خانمە هونەرمەندی‮ ‬گۆرانیبێژ نیان عەبدوڵڵا لە تازەترین كاری‮ ‬هونەریداو بەشێوەیەكی‮ ‬جیاوازتر لەپێشو، بۆ‮ ‬یەكەمجار گۆرانییەك بە ستایلی‮ ‬پۆپ بڵاودەكاتەوە‮، ‬نیان عەبدوڵڵا لەپەیجی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتیی‮ ‬فەیسبووك چەند وێنەیەكی‮ ‬بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی‮: "‬لەكاتی‮ ‬كلیپكردنی‮ ‬كارێكی‮ ‬نوێم بەستایلێكی‮ ‬نوێ و شێوازێكی‮ ‬نوێ كە‮ ‬یەكەمجارمە بەستایلی‮ ‬پۆپ گۆرانی‮ ‬بڵێم هیوادارم بەدڵی‮ ‬هەموان بێت‮.

"‬ئاشكرای‮ ‬كردووە‮: "‬بۆ جەژنی‮ ‬ڕەمەزان ئەوە گۆڕانیەم پێشكەش بە هەوادارانم كرد"نیان عەبدوڵڵا،‮ ‬یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی‮ ‬كورد و ماوەیەك بەهۆی‮ ‬نەخۆشییەوە لەكاری‮ ‬هونەری‮ ‬دابڕا،‮ ‬دوای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬وڵات و گەڕانەوەی‮ ‬بۆ كوردستان جارێكی‮ ‬دیكە دەستی‮ ‬بە كارە هونەرییەكانی‮ ‬كردەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌