2017-07-01

خه‌بات: ساسان دەروێش‮- ‬هۆڵەندا‮ ‬

پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬ریفراندۆم لە25 ی‮ ‬ئەیلول2017 ‮ ‬رۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و پانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردوە و لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن كە چیتر لە عێراقێكدا بێ ئومید ژیان بەڕێ ناكرێت كە هەڕەشە بێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و بۆ ئەم مەبەستەش لە چین و توێژەكانی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگە لە بیروبۆچوونی‮ ‬خۆیان‮ ‬لەو پرسە دەڕوانن‮. ‬

سه‌ره‌تا پەیمان رەئوف محەمەد ئەمین لەوبارەیەوە گوتی،‮ ‬لەمێژە سەربەخۆیی‮ ‬خەونی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬گەر بڕوانینە مێژووی‮ ‬دوور و نزیك‮ ‬،‮ ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬نەتەوەكەمان خەباتیان بۆ كردووە،‮ ‬بۆیە من داوا لە هەموو گەلەكەم دەكەم بەدەم ئەم ئەركە نەتەوەییەوە بچن كەم تەرخەمی‮ ‬تیا مەكەن بەتایبەتی‮ ‬ئافرەتان،‮ ‬چونكە ئافرەتی‮ ‬كورد رۆڵی‮ ‬كاریگەریان هەبووە لە بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتیدا،‮ ‬بۆیە دەبێ لەم ئەركە نەتەوەییەدا خۆی‮ ‬بێبەش نەكات و دڵسۆزانە بڵێ‮ ‬بەڵێ بۆ ریفراندۆم‮.‬

بەرزان مەحموود گوتی‮،‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆم پرسێكی‮ ‬چارەنووسسازە،‮ ‬دەبێ فەرامۆش نەكرێت،‮ ‬چونكە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬نابێ هیچ پاساوێك هەبێ بۆ ئەنجام نەدانی،‮ ‬ئێمە دوای‮ ‬گەیشتن بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەتوانین هەموو میكانیزمێك بگرینە بەر بۆ چارەسەری‮ ‬قەیرانەكانی‮ ‬وڵات‮. ‬ئاسوودەكردنی‮ ‬رۆحی‮ ‬شەهیدان و‮ ‬و رێزگرتن لە خۆڕاگری‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬كە ئەم خاكەی‮ ‬چۆڵ نەكردووە و هەموو قوربانییەكی‮ ‬داوە بۆ ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بۆیە دەڵێم بەڵێ بۆ ریفراندۆم‮.‬

گەشاو عارف‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬بەلامەوە سەیرە كەسانێك هەبن بۆ پڕۆسەی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬و كۆدەنگی‮ ‬وەك ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە بری‮ ‬بەڵێ بە نەخێر وەڵام بداتەوە بێ ئەوەی‮ ‬رەچاوی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬ 100ساڵ تێپەڕبوون بەسەر پەیماننامەی‮ ‬لۆزان و سایكس بیكۆ و دەرئەنجامەكەی‮ ‬لە كەوتنەوەی‮ ‬ماڵوێرانی‮ ‬كورد بەدەست داگیركارانی‮ ‬كوردستان بكاتەوە‮. ‬من وەك كەسوكاری‮ ‬شەهیدان و خۆم دەڵیم بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

سەردار شەریف گوتی‮: ‬سەربەخۆیی‮ ‬نیشتیمان واڵاكردنی‮ ‬دەرگایەكە بەڕووی‮ ‬چەندین كێشەی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬لەوانە گەڕانەوەی‮ ‬ناوچە دابڕاوەكان و لكانەوەیان بە نیشتمانی‮ ‬ئازیزمانەوە،‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬خەونی‮ ‬دیرینی‮ ‬شەهیدان و شۆڕشگێرانە كە خۆیان كردە قوربانی‮ ‬لە پێناویدا‮ ‬،‮ ‬ناكرێت هیچ تاكێكی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬لەو بەرپرسیاریەتییە نیشتمانییە بە دوور بگرێت ویژدانی‮ ‬ئاسوودە نەكات و‮ ‬ڕێز لە مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬و باوباپیر و شار و گوندی‮ ‬خۆی‮ ‬نەگرێت،‮ ‬بۆیە دەبێ ئەو ئەركە نەتەوەییە دەبێ لە پێشینەماندا بێت و هەموو بە كۆدەنگی‮ ‬نیشتمان بڵێن بەڵی‮ ‬بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬

د.فەلاح ئەبوبەكر رەشید گوتی،‮ ‬پێموایە كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬بۆ دەستنیشانكردنی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسمان لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬ئەمساڵ،‮ ‬ئەركی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬كوردە كە لە نیشتمانی‮ ‬دایك كوردستان ژیابێت و دەزانێ كورد چەند زەرەرمەندبووە بە پریشكی‮ ‬ئاگری‮ ‬ 100ساڵەی‮ ‬تێپەربوونمان بە لكاندنمانەوە بە عێراق‮ ‬،‮ ‬بۆیە دەكرێ لە مەیدانی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬كورددا،‮ ‬هەڵپەڕكێ و گۆرانی‮ ‬لە پێش بێت و بڵێین بەڵێ‮ ‬هەزار جار بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

له‌كۆتاییدا هادی‮ ‬حەسەن‮ ‬گولی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەمە پرسێكی‮ ‬گرنگە بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەل و‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشەكانە،‮ ‬ئێستا لە هەلومەرجێكی‮ ‬زێرینداین لە دوای‮ ‬خەباتێكی‮ ‬درێژخایانی‮ ‬كورد بە دەریایەك خوێن بەخشین و ماڵوێرانی‮ ‬سەدەیەك زیاتر هێشتا گەلی‮ ‬كورد بە تامی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەگەیشتوە،‮ ‬بۆیە دەڵێم بەڵی‮ ‬بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌