خەبات: زانكۆ جاف
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەكدا كۆتایی پێهێنانی كەناڵی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا راگەیاند لە سووریا و دەڵێت، هەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی بچێتە سنووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئەوان دەیكەنە ئامانج. لە بەرانبەریشدا وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان ئاشكرای دەكات، ئەو راپۆرتانەی رووسیایان بینوە كە دەڵێت كۆتایی دەهێنێن بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا لە سووریا، بەڵام ئەوان ئامادەن هەمیشە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ رووسیا و ئۆپەراسیۆنەكانیشیان بەردەوام دەبن لە هەموو ناوچەكانی سووریا.
پچڕاندنی پەیوەندییەكان
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەكدا كۆتایی پێهێنانی كەناڵی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا راگەیاند لە سووریا و دەڵێت، هەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی بچێتە سنووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئەوان دەیكەنە ئامانج. كەناڵی پەیوەندی لەنێوان سوپای هەردوو وڵات لە سووریا بۆ زامنكردنی سەلامەتی فرۆكە جەنگییەكانی هەردوولا بوو لەسووریا، وەك كاردانەوەیەك دژی خستنەخوارەوەی فرۆكەیەكی سووری لەلایەن ئەمەریكاوە رووسیا ئەو پەیوەندییەی كۆتایی پێهێناوە.
سەرەتای ئاڵۆزییەكان
وەزارەتی بەرگری رووسیا، دەڵێت: خستنەخوارەوەی ئەوفڕۆكەیە "پێشلێكارییەكی روونی سەروەری سووریایە، ئۆپەراسیۆنەكان دژی ئەندامێكی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەژێر پەردەی شەڕی تیرۆر پێشێلكار روونی یاسای نێودەوڵەتییە". هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، هەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی بێتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی رووسیا لە رۆژئاوای رووباری فورات، دەكرێتە ئامانج. وەزارەتەكە دەڵێت: ئەو كاتەی كە فڕۆكەكەی سووریا خراوەتە خوارەوە، هاوپەیمانان هێزەكانی رووسیایان لەو هێرشە ئاگادار نەكردووەتەوە.
هەڵوێستی فەرمیی رووسیا
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای ئەوەی سوپای ئەمەریكا فڕۆكەیەكی جەنگی رژێمی سووریای خستەخوارەوە، سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاندووە "مۆسكۆ هۆشداری دەدات بە ئەمەریكا كە چیتر هێز لە دژی هێزەكانی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆكی رووسیا بەكارنەهێنێت". روونیشیكردووەتەوە "ئەگەر ئەمەریكا چەند سزایەكی نوێ بەسەر رووسیادا بسەپێنێت ئەوا، مۆسكۆش تۆڵە دەسێنێتەوە". ریابكۆڤ ڕاشیگەیاندووە لە 23ی ئەم مانگەدا لە سان پیترسبۆرگ لەگەڵ تۆماس شانون، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكادا كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا.
هەنگاوە تاكلایەنەكان
رۆژی یەكشەممەی رابردوو سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی سەربازیی سووریایان لەرەققە خستووەتە خوارەوە، كە بۆمبی لەنزیك هێزەكانی سووریای دیموكرات بەرداوەتەوە. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، داوای لەویلایەتە یەكگرتووەكان كرد رێز لە یەكێتی خاكی سووریا بگرێت و هیچ هەنگاوێكی تاكلایەنە نەگرێتەبەر. بەپێی ئاژانسەكانی رووسیا، لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشكردووە، دانوستانەكانی داهاتووی ئاشتی لە سووریا رۆژی 10 تەمموز لە ئەستانە بەڕێوەدەچێت. ئەو وتانەی لاڤرۆڤ، دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی سەر بە سوپای سووریا دێت لەرۆژی یەكشەممەدا لەریفی رەققە لەلایەن فرۆكەیەكی جەنگی ئەمەریكاوە.
بۆچوونی ئەمەریكییەكان
واشنتن دەڵێت ئەو فڕۆكەیە موشەكی بەرداوەتەوە لە نزیك شوێنی جێگیربروونی ئەو شەڕڤانانەی لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە پشتیوانی دەكرێن، بەڵام دیمەشق ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێت فڕۆكەكە لەمیانەی ئەركی بە ئامانجگرتنی داعشدا تێكشكاوە. سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازیی سووریایان لەرەققە خستووەتە خوارەوە، كە بۆمبی لە نزیك هێزەكانی سووریای دیموكرات بەرداوەتەوە. فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند فرۆكەكە خراوەتە خوارەوە "بەمەبەستی بەرگریكردن لە هێزە هاوپەیمانەكانمان ، كە بەهێزەكانی سووریای دیموكرات پێناسەی كردوون لەنزیك رەققە . پێشتر سوپای سووریا رایگەیاندبوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فرۆكەیەك لە گوندێكی سەر بەشاری رەققە خستووەتە خوارەوە، كە لە میانەی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا بووە لەدژی چەكدارانی داعش.
بەردەوامیی شەڕی تیرۆر
وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان ئاشكرای دەكات، ئەو ڕاپۆرتانەی رووسیایان بینوە كە دەڵێت كۆتایی دەهێنێن بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا لە سووریا، بەڵام ئەوان ئامادەن هەمیشە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ رووسیا و ئۆپەراسیۆنەكانیشیان بەردەوام دەبن لە هەموو ناوچەكانی سووریا. رایان دیلۆن، سەبارەت بە هەڕەشەكانی رووسیا كە وتبوی ئەوان هەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی دەكەنە ئامانج لە رۆژئاوای رووباری فورات بفڕێت، گوتی: ئەوان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسۆنە سەربازییەكانیان لە سەرانسەری سووریا بۆ بەئامانج گرتنی داعش. سەبارەت بە هۆكاری خستنەخوارەوەی فڕۆكە سوورییەكە لە شەوی رابردوو، وتی: رێككەوتنێك هەبووە، لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و سوپای سووریا، بەوەی لە فرۆكەكانی سووریا، هێڵێكی دیاریكراو نەبەزێنن، بەڵام رۆژی یەكشەممە ئەو فرۆكەیە ئەو هێڵەی بەزاندووەو چەند بۆمبێكی لە نزیك هێزەكانی سووریا دیموكرات بەرداوەتەوەو چەند كەسێكیان برینداربوون، بۆیە فڕۆكەكە خراوەتەخوارەوە.
بەردەوامیی ئاڵۆزییەكان
كەناڵی پەیوەندی لە نێوان سوپای هەردوو وڵات لە سووریا بۆ زامنكردنی سەلامەتی فڕۆكە جەنگییەكانی هەردوولا بوو لە سووریا، وەك كاردانەوەیەك دژی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی سووری لەلایەن ئەمەریكاوە رووسیا ئەو پەیوەندییەی كۆتایی پێهێناوە. وەزارەتی بەرگری رووسیاش، دەڵێت، خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە "پێشلێكارییەكی روونی سەروەری سووریایە، ئۆپەراسیۆنەكان دژی ئەندامێكی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەژێر پەردەی شەڕی تیرۆر پێشێلكار روونی یاسای نێودەوڵەتییە". هەروەها ئاماژەبەوەكراوە، هەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی بێتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی رووسیا لەرۆژئاوای رووباری فورات، دەكرێتە ئامانج. وەزارەتەكە دەڵێت، ئەو كاتەی كەفرۆكەكەی سووریا خراوەتە خوارەوە، هاوپەیمانان هێزەكانی رووسیایان لەو هێرشە ئاگادار نەكردووەتەوە.
سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رۆژی یەكشەممە رایگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازیی سووریایان لە رەققە خستووەتە خوارەوە، كە بۆمبی لە نزیك هێزەكانی سووریای دیموكرات بەرداوەتەوە. فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند فرۆكەكە خراوەتە خوارەوە "بەمەبەستی بەرگریكردن لە هێزە هاوپەیمانەكانمان، كە بە هێزەكانی سووریای دیموكرات پێناسەی كردوون لەنزیك رەققە.