2017-06-24

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌‌ ڕێكه‌وتی 22/6/2017 له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونسێف پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هاوبه‌شی هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌ندرا . ئامانجی پڕۆژه‌كه‌ بۆ تواناسازی گه‌نجان و نه‌وجه‌وانانه‌ بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك پێشه‌نگ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیاندا و به‌شداری كردنیان بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ختیار فه‌رهاد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر له‌ وۆركشۆپی ئاماده‌سازییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی پڕۆژه‌كه‌ كرد كه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئایین و توێژه‌كانه‌ به‌ بێ جیاوازی و هه‌روه‌ها مه‌به‌ست لێی هۆشیار كردنه‌وه‌یانه‌ له‌ پێكه‌وه‌ ژیان و گونجاندنی سه‌رجه‌م كه‌لتووره‌ رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ساڵی ڕابردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌ هاوكاری یونسێف چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری و كه‌لتووریان ساز داوه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شداربوو و سوودمه‌ندی ئه‌و چالاكییانه‌ بوون
 . ده‌وه‌ن شێروان سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ‌ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زی به‌شداربووان كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ 10 هه‌تا 24 ساڵ و به‌شداری كردنیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و به‌ پێویستی زانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شداری كارایان هه‌بێت له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی و سه‌رخستنی به‌ بێ جیاوازی ره‌گه‌زی
 . له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ختیار حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌وجه‌وانان له‌ كوردستان ئاماژه‌ی به‌ گرنگی جوگرافی شوێنی چالاكییه‌كانیان دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ 6 ناوه‌ندی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها گوتی : مه‌به‌ستی پڕۆژه‌كه‌ گرنگی دانه‌ به‌ هاوژیانی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی نیشته‌جێبوودا به‌ مه‌به‌ستی زیاتر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌لتووری ڕۆشنبیری و مرۆیی هه‌ردوولا .

راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌