2017-06-21

هەورامان‮: ‬یوسف هەورامی

بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لەناوچەی‮ ‬هەورامان ئافرەتی‮ ‬هەورامان شان بەشانی‮ ‬پیاوەكانیان بەوپەڕی‮ ‬هەست كردن‮ ‬بەلێپرسینەوە‮ ‬یارمەتی‮ ‬خێزانەكانیان داوەو چەندین كار و پیشەیان هەڵبژاردووە هەرلە كڵاش چنین و دروێنە و دروستكردنی‮ ‬شاڵ و‮ ...‬هتد‮. ‬هەر بۆ ئەم مەبەستەش چاومان كەوت بە‮ ‬ڕووناك خان كە خاوەنی‮ ‬كەبابخانەیەكەو توانیویەتی‮ ‬ئەو رێچكەیە بشكێنێت و ببێتە‮ ‬یەكەم ئافرەتی‮ ‬كەبابچی‮ ‬لەكوردستان و عێراق‮ . ‬

‮❊ ‬سەرەتا چۆن بوو بیرت لەم پیشەیە كردەوەو ئەم كەبابخانەیەت دانا؟

‮- ‬خۆشەویستیم بۆ وڵاتەكەم و بەمەبەستی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬گوندەكەم دەستم پێكردو لـە‮ ‬ لەگەڵ هاوسەرەكەم بڕیارماندا ئەم كەبابخانەیە دابنێین،‮ ‬خۆشبەختانە توانیمان سەركەوتن بەدەست بێنین‮. ‬شایانی‮ ‬باسە تائێستا بەردەوامین و دووجار لەلایەن گرووپی‮ ‬ژنان و پەرلەمانی‮ ‬عێراقەوە خەڵاتمان وەرگرتووە‮ ‬یەكەم پرۆژەیە لەكوردستان و عێراق،‮ ‬ئێستا لەم كەبابخانەیەدا‮ (‬15 ‮)‬ سەر خێزان بژێوی‮ ‬ژیانیان دابین دەكەن‮. ‬

‮❊ ‬تائێستا رووبەڕووی‮ ‬رەخنە نەبوویتەوە؟

‮- ‬بێ گومان هەركارێك ئەنجام بدەیت رووبەڕووی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازندە دەبیتەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كارێكیش كە ئافرەت ئەنجامی‮ ‬بدات‮ ‬،لەكۆمەڵگەیەكی‮ ‬پیاوسالاریدا من بۆخۆم‮ ‬ورەم بەرزەو دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەلەساڵی‮ ‬ 2015 ‮ ‬كەمالی‮ ‬هاوسەرم كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد،خۆم بەتەنها مامەوە بەڵكو كۆڵم نەدا و باشتر كارم كرد لە جاران‮. ‬زۆر خۆشحاڵم وەك ئافرەتێك ئەم رێچكەیەم شكاند بەتایبەت لەهەورامان ئافرەت ئازادە‮.‬

‮❊ ‬ئەوخەڵكانەی‮ ‬سەردانت دەكەن هەست بەچی‮ ‬دەكەن؟

‮- ‬لەهەرچوارپارچەی‮ ‬كوردستان و لە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬و ئەمریكاوە سەردانی‮ ‬ئێرە دەكەن و هەست بەخۆشحاڵی‮ ‬دەكەن و زۆر رازین لەخواردنەكەمان دەست خۆشیان لێكردووم جارێكیان شاندێكی‮ ‬وڵاتی‮ ‬سعودیەو كوەیت‮ ‬،‮ ‬هاتن بۆ ئێرە سەریان سوڕما و وێنەی‮ ‬زۆریان لەگەڵ گرتین،‮ ‬وتیان ئەم وێنانە دەبەینەوە نیشانی‮ ‬خێزانەكانمانی‮ ‬دەدەین كەلەچواردەوری‮ ‬ماڵێكدان هیچ ناكەن و خۆیان بەماندوو دەزانن‮. ❊‬‮ ‬پەشیمان نیت لەم كارەت؟

‮- ‬هەرگیز پەشیمان نیم و پەشیمانیش نابمەوەو ئەم شوێنە چۆڵ ناكەم‮ ‬بەرۆح و جەستە لەگەڵ كارەكەمدام و ئەبێت ئەوە بسەلمێنم كەهەموو شتێك نابێ بۆ ئافرەت بڤە بێت،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬ئەم كارەمەوە خۆشەویستیم بۆدارودرەختی‮ ‬هەورامان هەیەوخۆم بە خاوەنی‮ ‬هەورامان دەزانم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌