2017-06-21

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان‮ ‬ژاژوكی

یەكێك لەو داستانە مێژووییانەی‮ ‬كە بووەتە ئەزمونێكی‮ ‬كەم هاوتا و هەمیشە میللەتی‮ ‬كورد شانازی‮ ‬پێوە دەكات داستانی‮ ‬پەڕینەوەی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر)و هەڤاڵانیەتی‮ ‬لە روباری‮ ‬ئاراس بەرەو‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت‮. ‬ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬70 ساڵەی‮ ‬پەرینەوەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و هەڤاڵانی‮ ‬لە رووباری‮ ‬ئاراس دەكەینەوە،‮ ‬ئەو داستانەی‮ ‬چەندین ماناو بەهاو رەهەندی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سەربازایی‮ ‬و سیاسی‮ ‬تێیدا بەرجەستەبووە،‮ ‬بە گشتی‮ ‬گوزارشتە بۆ ئازایەتی‮ ‬و ئیرادەی‮ ‬نەبەزیوی‮ ‬نەتەوەیەك كە لە پێناو مانەوە و سووربوون لەسەر مافی‮ ‬ئازادی‮ ‬ژیان هەرگیز كۆڵی‮ ‬نەداوە،‮ ‬هەر ئەم بەرخودان و كۆڵنەدانەبوو كە دوێنێ ببووە سەركەوتنێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ بارزانی‮ ‬نەمرو هەڤاڵەكانی‮ ‬تۆمركرد،‮ ‬ئەمڕۆش بۆتە هەوێنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو حزب و لایەن و نەتەوەو ئاین و مەزهەبەكانەوە‮.‬

تێبینی‮:‬

-1‮ ‬هەندێك لەم‮ ‬یادوەرییانە بە جودا لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات لە‮(‬22 و23 و2012/5 24 ‮ ‬بڵاوبوونەتەوە‮.‬

 -2 پاش ماندووبوون و ژیانێكی‮ ‬سەخت و خەباتێكی‮ ‬دورودرێژ،‮ (‬تەیمەز ئارەب سێلكی‮) ‬رۆژی 5-8-2014 لە تەمەنی‮ ‬ 90ساڵی‮ ‬لە پیرمام كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كردووەو گەیشتە كاروانی‮ ‬نەمران‮.‬‮ ‬

هەروەها‮ (‬مەلا برایم هەسنكی‮) ‬بەشداربووی‮ ‬لەشكری‮ ‬كۆماری‮ ‬كورد لە مهابادو بەشداربووی‮ ‬رێڕەوی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەرەو روسیا و پەڕینەوە لە رووباری‮ ‬ئاراس،‮ ‬بەم‮ ‬یادوەریانەی‮ ‬باس لە چۆنیەتی‮ ‬پەڕینەوەی‮ ‬لەشكری‮ ‬پێشمەرگە دەكات لە ئاراس‮:‬

لەشكری‮ ‬پێشمەرگە بە پیادە و بێ راوەستان و بە برسێتی‮ ‬و تینویەتی،‮ ‬بە رابەری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەردەوام بووین لە رێڕەومان بەرەو رووباری‮ ‬ئاراس،‮ ‬هەردەم هۆشیارو لە ئامادەیی‮ ‬دابووین بۆ هەر پێكدادانێك لە گەڵ دوژمن،‮ ‬چونكە پێش و پشتمان هەمووی‮ ‬دوژمن بوو،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو هەموو سەختیەو ناخۆشیە و كەمینی‮ ‬دوژمنان،‮ ‬بەڵام بوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لەنێوماندا ورەو تین و گیانی‮ ‬فیداكاری‮ ‬بۆ كوردستان بە ئێمە بەخشیبوو‮. ‬لەرۆژی‮ ‬15/6/1947 ‮ ‬گەیشتینە رووباری‮ ‬ئاراس‮. ‬رووباری‮ ‬ئاراس لەنێوان سنوری‮ ‬ئێران و رووسیا بوو،‮ ‬كە گەیشینە ئەوێ بارزانیی‮ ‬نەمر‮ (‬میرحاج ئاكرەیی‮) ‬بە نوێنەرایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬ناردە ئەوبەری‮ ‬رووبارەكە،‮ ‬كە بتوانین لەگەڵ بەرپرسەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە‮ (‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیێت‮) ‬كۆببێتەوەو دوایان لێ بكات كە ئێمە بە پەناهەندە وەربگرن‮. ‬بەڵام ئەو بەرپرسانە داواكەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریان قبوڵ نەكردو وەڵامیان نارد كە دەبێ بارزانی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت و كۆبوونەوەو دانوستان بكات،‮ ‬ئێمەش‮ (‬پێشمەرگەكان‮) ‬پێمان وابوو ئەگەر بارزانیی‮ ‬نەمر بچێتە ئەوبەر ئەوا رێگەی‮ ‬نادەن بگەرێتەوە نێومان و ئەوكات كەسمان بە پەناهەندە وەرناگیرێین،‮ ‬بۆیە دوای‮ ‬ئەوان قبوڵ نەكرا‮. ‬بەم جۆرە ئێمە بەرەو دواوە كێشاینەوە بۆ گوندیكی‮ ‬زۆر كۆن كە نزیك سنوور بوو و كەس لەو گوندە نەمابوو،‮ ‬بارودۆخمان زۆر سەخت بوو،‮ ‬سێ شەو رۆژ بە برسێتی‮ ‬لەوێ ماینەوە بێ ئەوەی‮ ‬هیچ بخۆێن،‮ ‬بەرە بەرە هێزەكانی‮ ‬دوژمنیش نزیك دەبوونەوە‮. ‬شەو رۆژ چاوەڕوانی‮ ‬وەڵام دانەوەی‮ ‬سۆڤیەت بووین،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬وەكو پەنابەر بچینە ناو خاكی‮ ‬ئەوان،‮ ‬هەر دەیانگوت ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی‮. ‬دواجار‮ (‬میرحاج‮) ‬كە بۆ سێیەم جار بوو دەچوو بۆ وەرگرتنی‮ ‬وڵامی‮ ‬پەنابەری‮ ‬لە دەوڵەتی‮ ‬سۆڤیەت،‮ ‬ئەمجارە هەواڵی‮ ‬پەنابەرێتی‮ ‬بە بارزانیی‮ ‬نەمر و هەڤاڵانی‮ ‬راگەیاند و گوتی‮: "‬ئەم هەواڵە لە خۆدی‮ ‬ستالین و لە مۆسكۆ دراوە‮"‬،‮ ‬هەروەها گوتی‮: "‬بە پێی‮ ‬پێداویستیەكانی‮ ‬پەڕینەوە لە رووباری‮ ‬ئاراس دەبی‮ ‬خۆمان دەرباز بكەین،‮ ‬چونكە لە لای‮ ‬ئەوان هیچ پێداویستییەك ئامادە نەكراوە‮". ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬سێیەم بوو كە هەواڵی‮ ‬پەڕینەوەمان پێگەیشت،‮ ‬ئێمە زۆر ماندوو و برسی‮ ‬بووین،‮ ‬بۆیە هەر ئەو رۆژە بریاردرا بپەڕینەوەو هەریەك لە هەڤاڵان چەند داری‮ ‬گەورە لە گەڵ خۆیان ببەن‮. ‬بەیانی

 18/6/1947 چووینە سەر رووباری‮ ‬ئاراس،‮ ‬دەنگی‮ ‬دەبابەكانی‮ ‬دوژمن هەر نزیك دەبوونەوە،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر فەرمانیدا كە‮ ‬100 پێشمەرگە بڕۆن و سەری‮ ‬ئەو گردانە رێگە بە سوپای‮ ‬دوژمن بگرن تاكو لەشكر دەپەڕیتەوە‮. ‬لەبیرمە كە هەڤاڵێكمان‮ (‬سەلیم خان مەرعان بێدۆدی‮) ‬خەونی‮ ‬بە رووباری‮ ‬ئاراس بینی‮ ‬بوو كە بە پێیان لەو رووبارە دەرباز دەبوو‮)‬،‮ ‬دوایش خەوەنەكەی‮ ‬بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر گێرابۆوە،‮ ‬بەراستی‮ ‬ئەو هەڤاڵەمان لە مەڵەوانی‮ ‬زۆر شارەزا بوو‮. ‬لەكاتی‮ ‬فەرماندان بە پەڕینەوە لە روباری‮ ‬ئاراس،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر فەرمووی‮: "‬هەریەك لە ئێوە دەبێ دەستی‮ ‬یەكتر بگرن لەگەڵ ئەو هەڤاڵەی‮ ‬كە خەونەكەی‮ ‬دیتبوو‮". ‬ئێمەی‮ ‬هەڤاڵان وەك زنجیرە دەڕۆیشتینە ناو ئاوەكە،‮ ‬لەگەل ئەوەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مەلەوانزانێكی‮ ‬زۆر باش بوو لە‮ ‬ڕۆخ ئاوەكە وەستابوو و سەرپەرشتی‮ ‬پەڕینەوە ئێمەی‮ ‬دەكرد‮ ‬كە ئەگەر‮ ‬یەكێك لە ئێمە توانای‮ ‬پەڕینەوەی‮ ‬نەبێت،‮ ‬یان ئاو بیبات،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬فریامان كەوێت‮. ‬باش لە‮ ‬یادمە كە هەڤاڵێكی‮ ‬ئێمە بەناوی‮ "‬سەدیق بەخشی‮" ‬كە‮ ‬3 رۆژ بوو هیچی‮ ‬نەخوارد بوو،‮ ‬زۆر لاواز و بێ تاقەت ببوو،‮ ‬كەوتە ناو ئاوەكەو هەر ئەوەندە مابوو ئاوەكە ئەو هەڤاڵەلە گەڵ خۆی‮ ‬ببات،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وا هەستی‮ ‬كرد كە كەس فریای‮ ‬ناكەوێ،‮ ‬بۆیە بارزانی‮ ‬نەمر خۆی‮ ‬خستە ناو ئاوەكە و پێی‮ ‬گوت‮: "‬خۆت هیچ تێك مەدەو دەستت لەسەر شانم دانێ‮". ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كەمدا بارزانی‮ ‬نەمر ئەو هەڤاڵەمانی‮ ‬دەرباز كردو گەیاندییە خاكی‮ ‬رووسیا‮. ‬بەم هەڵوێستەی‮ ‬دیسان بارزانیی‮ ‬نەمر ئەوەی‮ ‬سەڵماند كە باشترین و لێهاتووترین مرۆڤە و رابەریكی‮ ‬لێهاتوو و متمانە پێكراوبوو لەو كاروانەدا‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئاخرین كەس لەگەل چەندین هەڤاڵی‮ ‬پەڕینەوە بۆ خاكی‮ ‬سۆڤیەت و بەر لە پەڕینەوە بارزانیی‮ ‬نەمر هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬وەك شارەزا و رێنما لەگەڵماندا هاتبوون خەڵات كردن و بەرێزەوە ناردییاینەوە،‮ ‬تەنها‮ (‬مام میرزا نەبێ‮) ‬كە روو لە بارزانیی‮ ‬نەمر كردو گوتی‮: "‬خاكی‮ ‬كوردستان بە بێ تو لە من حەرام بێ‮". ‬ئەویش لەگەلمان پەڕییەوە بۆ ناو رووسیا‮. ‬ئەو روبارە‮ ‬پانیەكەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬200 ‮ ‬مەتر بوو،‮ ‬ئەو رۆژە ئارام و مەند بوو،‮ ‬بنی‮ ‬ئاوەكەش تەنیاقووم بوو و هیچ بەردێكی‮ ‬تێدانەبوو،‮ ‬بەرزی‮ ‬ئاوەكەش وەك موعجیزەیەك وابوو،‮ ‬چونكە چ‮ ‬باڵاكورت‮ ‬یان درێژ بایە ئاوەكە نزێكی‮ ‬لێومان دەهات‮. ‬جا بۆیە دوای‮ ‬ئەو رێگای‮ ‬سەخت و برسێتی‮ ‬و تینووی‮ ‬و پیادە رێیی‮ ‬و ماندوبوون دوای‮ ‬ئەو هەموو ناخۆشی‮ ‬و شەڕو بۆسە و كەمینەكانی‮ ‬دوژمنان‮..‬هتد،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬16/4/1947 كە ئێمە لە‮ (‬گادەر‮) ‬لە خێزان و كەسوكارمان دابڕاین و لە‮ ‬18/6/1947 ‮ ‬لە رووباری‮ ‬ئاراس پەڕینەوە‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئاخرین كەس بوو كە لە رووباری‮ ‬ئاراس پەڕییەوە،‮ ‬هەركەسێك جل و بەرگ و تفەنگ و پێڵاوەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەیەكدی‮ ‬گرێ دابوو و لەسەری‮ ‬خۆمان دانابوو و پەڕینەوە و گەیشتینە ئەو سنوورە،‮ ‬چەند سەربازێكی‮ ‬رووسیمان بینی‮ ‬كە بارەگایان لەویێ بوو و دوای‮ ‬هاتن ئەو سەربازانی‮ ‬هەرچی‮ ‬چەك مان پێبوو و هەتا چەقۆ و خەنجەریشیان لێ وەرگرتین،‮ ‬دوای‮ ‬چەك كردن ئێمەیان بردە بیابانێكی‮ ‬چۆل و داوامان لە رووسیەكان كرد كە خواردنمان پێبدەن،‮ ‬ئەوان دەیانگوت‮: "‬نابی‮ ‬ئێوە نان بخۆن تاكو دكتورەكان بهێن‮". ‬كاتێك دكتۆرەكان هات ئەوان گوتیان‮: "‬نابی‮ ‬هەریەك لە‮ ‬100 گرام زیانر نان بخوات چۆنكە هەمووتان تووشی‮ ‬ئازار دەبن‮". ‬ئەمەش راست بوو چونكە 3 شەو و رۆژ بوو هیچمان نەخواردبوو‮. ‬دوا رۆژێك مانەوەمان لە سەر سنوور،‮ ‬ئەوی‮ ‬ئێمەی‮ ‬هەڤاڵان نارەحەت و نێگەران كرد،‮ ‬ئەوەبوو كە بارزانیی‮ ‬نەمریان لە ئێمە جوداكردەوەو ناردیانە شاری‮ (‬باكۆ‮) ‬پایتەختی‮ ‬ئازەربایجان‮.‬

لەبارەی‮ ‬ژیان لە ماوەی‮ ‬12 ساڵ لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران مام ‮(‬بابەكر شێخ سێن‮) ‬لە‮ ‬یادوەرییەكانی‮ ‬دەگێڕیتەوە‮: ‬ئێمەی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬یاوەری‮ ‬و هاورێگای‮ ‬رابەری‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر)مان هەڵبژارد رێگای‮ ‬مان و نەمان هەڵبژارد تاكو لە ژێرسایەو فەرمانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر درێژە بدەین بە خەباتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان و بۆ ئەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كورد بە جیهان بگەیێنن‮. ‬لە ماوەی‮ (‬12‮)‬ ساڵ كە ئێمە لە خاكی‮ ‬سۆڤیەتدا ژیان،‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬چوونمان بۆ ناو خاكی‮ ‬سۆڤیەت وەزعمان زۆر ناخۆش بوو و ئێمەیان بە سەر ناوچەكان و شارەكەكان و گوندەكانی‮ ‬رووسیا دابەش كرد‮. ‬3‮ ‬ساڵی‮ ‬یەكەم ژیان لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت زۆر ناخۆش بوو،‮ ‬ئێمە شارەزای‮ ‬زمان و كلتوری‮ ‬ئەو وڵاتە نەبووین و لە هەموویان ناخۆشتر ئەوەبوو كە ئێمە بارزانیی‮ ‬نەمرمان نەدەدیت،‮ ‬تاكو كار گەیەشتە ئەوەی‮ ‬خۆپێشاندانمان كرد‮. ‬هەروەها بارزانیی‮ ‬نەمر بە حكومەتی‮ ‬سۆڤیەت راگەیاند كە‮ "‬من لەم كاتەوە خۆم بە سەركەوتووو سەربەست دەزانم من هاتووە تەرحی‮ ‬كێشەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد بكەم،‮ ‬گەلەكە باوەڕی‮ ‬خۆی‮ ‬بە من داوە،‮ ‬ئێوەش دەوڵەتێكی‮ ‬گەورەن دەڵێن‮ ‬یارمەتی‮ ‬هەموو میللەتە چەوساوەكان دەدەن،‮ ‬من لەپێناوە ئەوە لە دەرگای‮ (‬كریملن)م داوە،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد داوای‮ ‬یارمەتی‮ ‬لێتان دەكات‮". ‬ئەمە بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەرم بوو‮. ‬ئینجا بە خواستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەموومان،‮ ‬خراینە بەرخوێندن،‮ ‬ئێمەو زۆر لە هەڤاڵان بڕوانامەمان لە بوارە جیاجیاكاندا وەرگرت،‮ ‬من لە پێش گەڕانەوەمان بۆ كوردستان بروانامەی‮ ‬بكالوریوسم وەرگرت‮. ‬ئینجا دوای‮ ‬شۆرشی‮ ‬تەمووزی‮ ‬ساڵی‮ ‬1959، بەسەربەرزی‮ ‬و پێشوازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق و خەڵكی‮ ‬خۆشەویست كوردستان‮ ‬گەڕاێنەوە بۆ خاكی‮ ‬كوردستان و پاشان دیسان بەشداریمان لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول مەزن و گوڵان كرد لە هەمان سەنگەردا‮ .‬

لەكۆتاییدا پرسیارمان لە مام‮ (‬كازم شانەدەری‮) ‬كرد،‮ ‬ئێوە چوون و لەبەرچی‮ ‬ئەو رێگا سەختە تان هەڵبژارد،‮ ‬لە وەڵامدا گوتی‮:‬

لە كاتی‮ ‬رۆێشتنمان بۆ سۆڤیەت من تەمەنم‮ ‬17 ساڵ بوو،‮ ‬لەو رێگایە دا بارزانیی‮ ‬نەمر جێی‮ ‬ئومیدی‮ ‬هەموومان بوو،‮ ‬ئێمە ئەو رێگامان لە پێناو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬كوردستان هەڵبژارد بوو،‮ ‬لەو رێگا سەخت و كەمینەی‮ ‬دوژمنان ئێمە هەموومان وەك‮ ‬یەك بووین و رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر لە پێش لەشكر بوو و هەموو كاتێك ئاگاداری‮ ‬هەڤاڵانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆر سەرنجی‮ ‬منی‮ ‬رادەكیشا لەو رێگایەدا ئەو هەڵسوكەوت و رەفتاری‮ ‬دادەوری‮ ‬و هەستەی‮ ‬كوردایەتیەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بوو كە چەند ئاواتخوازبوو بۆ كوردستان و هەتا هەر ناخۆشیەك كە لەو رێگایەدا بەسەرمان دەهات بارزانیی‮ ‬نەمر وەك ئێمەبوو و لەچەندەها گوندی‮ ‬سەر رێگا بارزانیی‮ ‬نەمر نەیدەهێشت‮ ‬یەك كەس بەبێ فەرمانی‮ ‬بچێتە ناو گوندەكەو تەنها دەیفەرموو‮: "‬پشت بە خوای‮ ‬گەورە ئەو رێگا دوورو سەختەو دەبێ تەحموولی‮ ‬هەموو ئەو شتانەی‮ ‬كە بەسەرمان دێت بكەین‮". ‬بۆیە ئێمە ئامادەی‮ ‬قوربانیدان بووین لەپێناو بارزانیی‮ ‬نەمر كە بە رێگای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬دا دەچوو‮. ‬ئێمە خۆشحالێن كە‮ ‬یادی‮ ‬ئەو رۆژە مێژووییە دەكەینەوەو‮ ‬یادی‮ ‬ئەو رێگا سەرسەختە دەكەینەوە دوایی‮ ‬62 ‮ ‬رۆژ بە پای‮ ‬پیادە خۆمان گەیاندە خاكی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران‮. ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر دەنگی‮ ‬كوردی‮ ‬گەیاندە ئەو وڵاتە تا بزانن كورد ماف و چارەنووسی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو پێویستە چارەی‮ ‬گونجاو بدۆزینەوە بۆ رزگاری‮ ‬كوردو كوردستان‮. ‬خۆشحاڵین كە بە چاوی‮ ‬خۆمان دەبینین ئاڵای‮ ‬كوردستان لە زۆربەی‮ ‬دام و دەزگەكانی‮ ‬كوردستان هەڵدراوە كە ئەو ئاڵایە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد لە كاتی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بە ئەمانەت‮ ‬دایە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر تاكو پارێزگاری‮ ‬لێ بكات،‮ ‬دەبێت خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو هەڤاڵانی‮ ‬و پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان و خۆینی‮ ‬هەزاران شەهیدی‮ ‬كوردستان لەبیرنەكەین،‮ ‬نابێ ئەم رۆژە مێژووییەو رۆژانی‮ ‬دیكەی‮ ‬خەبات لە بیربكەین لە سایەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬ئەمرۆ خاوەن پەرلەمان و حكومەتین و خاوەن‮ ‬سەرۆكی‮ ‬خۆشەویستین جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كە وەكو باوكی‮ ‬لەسەر هەمان رێباز بۆ رزگاركردنی‮ ‬كوردستان خەبات دەكات‮. ‬ئێمە داوامان ئەوەیە كە ئەو دەسكەوتانە بپارێزن و هەموومان بۆ كوردایەتی‮ ‬یەك دەست بین و بە تەبایی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬خزمەت بە كوردستان بكەین‮. ‬سوپاس بۆ ئێوەی‮ ‬هەردەم خۆشەویست و رۆژنامەی‮ ‬خەباتان كە ئێمەتان بەسەركردووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌