2017-06-20

ئەندامی‮ ‬بۆردی‮ ‬جینۆساید لە وەزارەتی‮ ‬كاروباری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بەرەڤان حەمدی‮ ‬لە هەفپەیڤینێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەوڵەكانی‮ ‬وەزارەتەكەی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێمیش جیاوازە لەو هەوڵانەی‮ ‬عێراق بۆ بەجینۆساید ناساندنی‮ ‬تاوانەكانی‮ ‬داعش،‮ ‬بە قسەی‮ ‬ئەو هەرێم كار بۆ بەنێودەوڵەتی‮ ‬كردنیان دەكات،‮ ‬عێراقیش بە پێچەوانەوە،‮ ‬بەرەڤان حەمدی‮ ‬لەوبارەیەوە دەشڵێت،‮ ‬لەساڵی‮ ‬داهاتووەوە بابەتی‮ ‬جینۆساید لە قۆناغەكانی‮ ‬زانكۆ دەخوێندرێت‮. ‬حەمدی‮ ‬دەشڵێت ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە هەڵگرانی‮ ‬رەگەزنامەكانیان لە نێو داعش كاریگەرییان هەبووە و بەشداری‮ ‬قڕكردنی‮ ‬پێكهاتەكان بوون دەبێت قەرەبۆی‮ ‬قوربانییان بكەنەوە‮. ‬كەیسی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬ئێزیدییەكان و دەشتی‮ ‬نەینەوا ئامادەیە لەبارەی‮ ‬بەجینۆساید ناساندنی‮ ‬ئەو كارەساتە مرۆییەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬داعشەوە دەرهەق بە پێكهاتەكانی‮ ‬نەینەوا و بەتایبەت شەنگال و ئێزیدییەكان كرا بەرەڤان حەمدی‮ ‬روونی‮ ‬كردەوە‮: ‬وەكو دیارە‮ ‬3ی‮ ‬ئابی‮ ‬ساڵی2014 ‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬شنگال و دەوروبەری‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬دەرهەق بە پیكهاتەی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەوا ئەنجامدرا،‮ ‬هەرزوو حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لێژنەیەكی‮ ‬باڵای‮ ‬راگەیاند و ئەو لێژنەیە دەستەیەكی‮ ‬لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی‮ ‬بەڵگەكانی‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬دهۆك بەسەرپەرشتی‮ ‬دادوەرێك دامەزراند و هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومەت دەستیپێكرد وەكو وەزارەتی‮ ‬داد و ناوخۆ و ئەنجوومەنی‮ ‬دادوەریی‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬كار و كاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوە بۆ ئەوەی‮ ‬سوود لەو بەڵگەنامانە وەربگرین كە لەبەردەستدا هەن،‮ ‬بۆیە هەمووان كارمان كرد بۆ ئەم كەیسە سوود لە بەلگەنامەكان وەربگرین،‮ ‬ئێستا لەرووی‮ ‬بەڵگەنامە و دێكیۆمێنت و لێكۆڵینەوە كەیسی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬ئێزیدییەكان و دەشتی‮ ‬نەینەوا ئامادەیە و بە دوو بەش،‮ ‬بەشێكیان لە هۆڵەندا پێشكەشی‮ ‬دادگەی‮ ‬تاوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ (‬ICC‮)‬ كراوە،‮ ‬هەروەها ئەو دێكیۆمێنت و بەڵگانە پێشكەشی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشیش كراوە‮. ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران چەند پڕۆژەیەكی‮ ‬تاوتوێ كردووە،‮ ‬كە ئەوانیش بە سێ ئاڕاستەدان ئەوانیش بریتیین لەوەی‮ ‬یەكەم پڕۆژە ئەوەیە كە ئەگەر لە دادگەی‮ ‬تاوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮(‬ICC‮)‬ ئەم كەیسە بكرێتەوە،‮ ‬دووەمیشیان ئەوەیە ئەگەر دادگەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬تایبەتمەند دروست بكرێت،‮ ‬سێهەمیش ئەوەیە ئەگەر لەسەر ئاستی‮ ‬نێوخۆدا بێت،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬دادگەی‮ ‬تاوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كارییان لەسەر دەكات ئێمە گرفتی‮ ‬یاساییمان هەیە،‮ ‬گرفتەكەش گرێ دراوە بە عێراق و ئەندام نەبوونی‮ ‬دادگەی‮ ‬تاوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و رێككەوتننامەی‮ ‬رۆما،‮ ‬پێدەچێت ئەو بەربەستە بەهەرێمی‮ ‬كوردستان چارەسەر نەبێت،‮ ‬بۆیە بژاردەی‮ ‬دووەممان لەبەردەستدایە كە دامەزراندنی‮ ‬دادگەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬تایبەتمەندە بەرەهەندێكی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬دادگەیەك بێت بە بڕیاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش‮ ‬یان بە بڕیاری‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان دابمەزرێت و دادوەر و لێكۆڵەری‮ ‬بیانی‮ ‬و نێوخۆیی‮ ‬تێدابێت و بەپێی‮ ‬یاساكانی‮ ‬عێراق و نێودەوڵەتی‮ ‬كاری‮ ‬تێدا بكرێت،‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئەو دادگایانەی‮ ‬پێشتر لە‮ ‬یۆگسلافیا‮ ‬یان لە ئەڵمانیا و سربیا و لوبنان دامەزرا،‮ ‬ئێستا ئەم هەنگاوە زیاتر گفتوگۆی‮ ‬لەسەر دەكرێت و هەنگاوی‮ ‬بۆ دەنرێت،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كاروباری‮ ‬شەهیدان و لێژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬ناساندنی‮ ‬جینۆساید لەگەڵ نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬لە هەولێر كونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان هەیە دانیشتوون و گفتوگۆیان لەوبارەیەوە كردووە،‮ ‬نوێنەرایەتییەكانی‮ ‬حكوومەت لەدەرەوە لەگەڵ ئۆرگانە فەرمییەكان و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەكان كە رێكخراون و لەم بارەیەوە كار دەكەن،‮ ‬ئەم مەسەلەیەیان تاوتوێ كردووە،‮ ‬ئێستا ئاڕاستەكە بەرەو ئەوە دەچێت كە دادگەیەكی‮ ‬تایبەت بۆ تاوانەكانی‮ ‬داعش دروست بكرێت و لەچوارچێوەی‮ ‬تاوانەكانی‮ ‬داعش تاوانەكانی‮ ‬دژ بە پێكهاتەی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەوا ئەنجامدراوە،‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بەڵگە و دێكیۆمێنت و شاهێدحاڵ و تاوانەكە و زەرەر و جەسامەتی‮ ‬ئەو تاوانەی‮ ‬ئەنجامدراوە هەمووی‮ ‬ئامادەكراوە و ماوەتەوە شوێنێك هەبێت ئەو كەیسەمان لێ وەربگرێت و لێكۆڵینەوە لەو مەسەلەیە بكات و بڕیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەبارەیەوە دەربكات‮. ‬ دەبێت زەمانەت و گەرەنتی‮ ‬بۆ ئەو پێكهاتانە بگەڕێنینەوە كە لەم ناوچەیەدا پێكەوە دەژین لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئاخۆ لەسەر ئاستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق چی‮ ‬كراوە؟ بەرەڤان حەمدی‮ ‬گوتی‮: ‬هەرچی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬بەوەوە هەیە لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقیش بە دوو نامە موفاتەحەی‮ ‬سەركۆماری‮ ‬عێراق و سەرۆكوەزیران و پەرلەمانی‮ ‬عێراقمان كردووە كە پەلە بكرێت لە پێداچوونەوە بە‮ ‬یاساكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و پاشان عێراق لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬پێویست لەمبارەیەوە بهاوێژێت،‮ ‬بەداخەوە عێراق لە ساڵی2014 ‮ ‬تا ساڵی2016 ‮ ‬لەمبارەیەوە زۆر سست بووە،‮ ‬پاش پڕۆسەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ هێزەكانی‮ ‬عێراق لەبارەی‮ ‬ئەو تاوانەی‮ ‬داعش ئەنجامی‮ ‬داون بەڵگەنامەی‮ ‬زۆریان دەست كەوتووە لەو تاوانانەی‮ ‬كە داعش ئەنجامی‮ ‬داون،‮ ‬چی‮ ‬لەرووی‮ ‬تۆمار‮ ‬یان بەڵگەی‮ ‬ڤیدیۆیی‮ ‬بێت چی‮ ‬لەرووی‮ ‬گۆڕە بەكۆمەڵەكانەوە،‮ ‬ئێستا لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقیش هەست دەكرێت جوڵەیەك هەیە،‮ ‬بەڵام دیار نییە ئەو جوڵەیە بەچی‮ ‬ئاراستەیەك دایە،‮ ‬بەڵام پێشبینی‮ ‬دەكەین ئەوان بەو ئاراستەیە كار بكەن كە ئەو بەڵگە و دێكیۆمێنتانە كۆبكەنەوە و دادگەیەكی‮ ‬تایبەت وەكو ئەوەی‮ ‬پێشتر بۆ سەرانی‮ ‬بەعس لەعێراق دروست كران دروست بكرێت و لەو دادگەیە بیخەنەڕوو،‮ ‬بەڵام ئەم بیرۆكەیە لەگەڵ بیرۆكەی‮ ‬ئێمە جیاوازبێت،‮ ‬چونكە بڕیارەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬دادگە حكوومەتی‮ ‬عێراق وەكو پێویست بەتەواوەتی‮ ‬پێوەی‮ ‬پابەندنەبوون،‮ ‬بەڵام لەهەردوو حاڵەتدا دەبێت هەماهەنگییمان هەبێت و كار لەسەر رەهەندە نێودەوڵەتییەكە بكەینەوە و زەمانەت و گەرەنتی‮ ‬بۆ ئەو پێكهاتانە بگەڕێنینەوە كە لەم ناوچەیەدا پێكەوە دەژین‮. ‬ مەسەلەكە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر رەهەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەرگرت لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئایا بەجیاواز لە عێراق كاردەكەن؟ بەرەڤان حەمدی‮ ‬دەڵێت‮: ‬جیاوازی‮ ‬نێوان ئێمە و عێراق چییە؟،‮ ‬چونكە ئەو هێرشە زیاتر لە ناوچەكانی‮ ‬شنگال و دەوربەری‮ ‬ئەنجامدراوە و لەوێ كۆمەڵكوژی‮ ‬و جینۆساید ئەنجامدرا بۆیە لەو ناوچانەی‮ ‬پێشووتر لەلایەن داعشەوە داگیركرابوون ئەو تاوانانە ئەنجامنەدرابوون،‮ ‬شوێنەكان تەسلیم كران و خەڵكیش بەزۆرینە موبایەعەی‮ ‬داعشییان كرد دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬عێراق بەجێیان هێشت،‮ ‬بەڵام لەناوچەكانی‮ ‬كوردنشین و ناوچەی‮ ‬كێشە لەسەربوون كۆمەڵكوژی‮ ‬كرا،‮ ‬بۆیە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەنگاوێك پێش عێراق كەوت و لێژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬دروست كرد و دەستی‮ ‬بە كۆكردنەوەی‮ ‬بەڵگەنامەكان كرد و تاوانەكانی‮ ‬بە دێكیۆمێنت كرد و لەرێگەی‮ ‬میدیاوە كاری‮ ‬زۆر باش كرا كە هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پەلە بكات لەوەی‮ ‬مەترسی‮ ‬تیرۆر لەو بازنەیە رابگیرێت و لە تیرۆر بدرێت و دواتر ئەو مەترسییەی‮ ‬لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبوو نەمێنێت،‮ ‬بۆیە مەسەلەكە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر رەهەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەرگرت و ئەو بەڵگەنامانە لەكوردستانەوە برانە دەرەوە،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬لەنێو ناوچەكانی‮ ‬كوردستان و دژ بە پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان كرا تاوانی‮ ‬زۆر قێزەون بوون و قڕكردنی‮ ‬بەكۆمەڵ بوون و ئەگەر بەردەوام بایە رەنگە تاوانی‮ ‬گەورەتریش روویان دابا‮. ‬ هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشتریش لەچوارچێوەی‮ ‬عێراقدا كورد كۆمەڵكوژی‮ ‬بەرامبەر كراوە لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا بەرەڤان حەمدی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشتریش لەچوارچێوەی‮ ‬عێراقدا كورد كۆمەڵكوژی‮ ‬بەرامبەر كراوە،‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جینۆسایدیان بەرامبەر كراوە،‮ ‬ئەو جینۆسایدانەی‮ ‬پێشتر لە كۆتایی‮ ‬شەستەكان و حەفتا و هەشتاكاندا بەرامبەر بە خوێنی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬كوردستان كراوە و حەلال كراون بەهۆی‮ ‬ئەوەوە بووە چونكە كورد بوون،‮ ‬بۆیە ئەگەری‮ ‬مەترسی‮ ‬دووبارەبوونەوەی‮ ‬جینۆساید زیاترە لەم ناوچەیەدا،‮ ‬بۆیە هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر جەخت لەسەر رەهەندە نێودەوڵەتییەكە دەكاتەوە لەبەر سێ هۆكاری‮ ‬سەرەكی،‮ ‬هۆكارێكیان بریتییە لە پاراستنی‮ ‬ئەو پێكهاتانە و هەرێمەكەیە،‮ ‬هۆكارێكی‮ ‬تر دووبارە گەڕانەوەی‮ ‬ژیانە بۆ ئەو ناوچانە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬سێهەمیش بریتییە لە قەرەبۆكردنەوەی‮ ‬ئەو خەڵكە و گەرەنتییان بۆ دورست بێت كە جارێكی‮ ‬دیكە ئەو كار و تاوانانە دووبارە نابنەوە‮. ‬ قەرەبووكردنەوە و دووبارە بونیادنانەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ناوچەكان لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كێ قەرەبووی‮ ‬قوربانییەكان دەكاتەوە،‮ ‬بەرەڤان حەمدی‮ ‬دەڵێت‮: ‬بەپێی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬دادگە هەر لایەنێك كەمتەرخەمیی‮ ‬هەبووە،‮ ‬هەر لایەنێك دەستی‮ ‬لەتاوانەكە هەبووە،‮ ‬هەر وڵاتێك كە هەڵگرانی‮ ‬رەگەزنامەكەی‮ ‬لەنێو داعش و هەیكەلی‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬كاریگەربوون و بەشداریی‮ ‬تاوانەكەیان كردووە دەبێت قەرەبووی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬دەبێت كۆمەك هەبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی‮ ‬ئەو ناوچانە و دووبارە بونیادنانەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئەو ناوچانە و بونیادنانەوەی‮ ‬مرۆڤەكانیش‮. ‬ بەڵگەنامە و دێكیۆمێنتەكان چۆنن؟ چەندن و چەند لاپەڕە و شاهێدحاڵن؟‮ ‬ بەرەڤان حەمدی‮ ‬ئاماژە بەوەش دەكات‮: ‬تەنها ئەگەر ئامارەكانی‮ ‬دەستەی‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬دهۆكتان بۆ باس بكەین ئەوا زیاتر لە دوو هەزار كەیس كراونەتەوە،‮ ‬هەزار و500 ‮ ‬كەیس هەموو بەڵگەنامە و لایەنی‮ ‬لێكۆڵینەوە و هەموو شتێكی‮ ‬تەواوە و كامڵ بووە و هیچ كەموكورتییان تێدا نییە،‮ ‬هەرچی‮ ‬لە شاهێدانی‮ ‬خۆیان بەدێكیۆمێنت باسكراوە و بەبەڵگەنامەكراوە،‮ ‬لەوێ باسی‮ ‬جۆری‮ ‬تاوانەكان بە هەموو شێوازەكانی‮ ‬كراوە،‮ ‬چونكە تاوانەكان جیاوازن‮. ‬هەروەها لەرووی‮ ‬تەكنەلۆژیا و ئەو بڵاوكراوانەشی‮ ‬كە داعش خۆی‮ ‬بڵاوی‮ ‬كردووەتەوە و وەكو دەستكەوت لەقەڵەمیان داوە ئەوانە هەمووی‮ ‬تاوانە و بەڵگەنامەن،‮ ‬هەروەها نەخشەی‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە تاوانەكانییان تێدا ئەنجامدراوە و پێكهاتەی‮ ‬ئەو شوێنانە پێش و دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬جینۆساید،‮ ‬لەگەڵ ئەو زەرەری‮ ‬لەو ناوچەیە كەوتووە و لە قوربانییانیش،‮ ‬هەروەها ئەوانەشی‮ ‬كە لەكەمپەكاندان و ئەوانەشی‮ ‬كە دەربازییان بووە و شاهیدییان داوە،‮ ‬هاوكات ئەوەش باسكراوە كە ئەوانەی‮ ‬درەباز بوون چییان لێكراوە و چۆن بووە بە وردی،‮ ‬ئەمانە هەمووی‮ ‬بە بەڵگەنامەكراون‮. ‬بەحوكمی‮ ‬ئەو زیانەی‮ ‬بەر پێكهاتەی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬كەوتووە زۆترین خەڵكیان رفێندراوە و ئاوارە بووە،‮ ‬بۆیە كارەساتێكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬زۆر گەورە دژی‮ ‬ئەوان روویانداوە،‮ ‬بەڵام پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەش زەرەرمەندبوون،‮ ‬ئێمە كارمان لەسەر هەموو كردووە،‮ ‬بەڵام وەكو بەراورد كردن ژمارەی‮ ‬دۆسیە و شاهێد حاڵ و قوربانییان و تەنانەت رووبەری‮ ‬جوگرافیش هی‮ ‬ئێزیدییەكان زیاتر لەبەردەستدایە‮. ‬ جینۆساید دەخرێـتە نێو پرۆگرامەكانی‮ ‬خوێندن‮ ‬ لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە پێشتر پڕۆژەیەك هەبوو بۆ ئەوەی‮ ‬پرۆگرامی‮ ‬جینۆساید بخرێـتە نێو پرۆگرامەكانی‮ ‬خوێندن لە زانكۆكانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەرەڤان حەمدی‮ ‬دەڵێت‮: ‬جینۆساید بووە بە بەشێك لە مێژووی‮ ‬ئەم میللەتە،‮ ‬بەبەردەوامی‮ ‬جینۆسایدمان بەسەر كراوە،‮ ‬بۆیە بۆ ئەوەی‮ ‬هەر لە منداڵییەوە تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬هۆشیار بێت لەسەر ئەو تاوانانەی‮ ‬كە دژ بە میللەتەكەی‮ ‬ئەنجامدراوە و بۆ ئەوەی‮ ‬كە قێزەونی‮ ‬ئەو تاوانانە بگات و لەگەڵ پڕنسیپی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ تێ بگات،‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە لە سێ ئاست لە قۆناغی‮ ‬یەك بۆ پێنجەم بەسادەیی‮ ‬وەكو زاراوە و وێنە هەیە،‮ ‬لە پێنجەم بۆ نۆیەم كەمێك فراوانتر بووە،‮ ‬لە نۆیەم بۆ دوازدە پێناسەكان گشتگیرترە و جوانتر شیكراوەتەوە‮. ‬خۆشبەختانە لە كۆبوونەوەی‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردووی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا بڕیار درا بابەتی‮ ‬جینۆساید پابەند بكرێت لەهەموو زانكۆ و پەیمانگایەكان بخوێنرێت و بەشێوەیەكی‮ ‬گشتگیر،‮ ‬هەروەها لە توێژینەوەكانیش لەسەر ئاستی‮ ‬بەكالۆریۆس و ماستەر و هەروەها دكتۆراش گرنگی‮ ‬زیاتری‮ ‬پێ بدرێت لەرووی‮ ‬زانستییەوە،‮ ‬هەروەها وەكو بەڵگەنامەیەك هەبێت و دواتر وەكو سەرچاوە بەكاربهێنرێت لەبارەی‮ ‬ئەو جینۆسایدەی‮ ‬كە دەرهەق بە پێكهاتەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كراوە‮. ‬لە ساڵی‮ ‬داهاتوو لە قۆناغەكانی‮ ‬زانكۆ بابەتی‮ ‬جینۆساید دەخوێندرێت و رەنگە بۆ ساڵی‮ ‬دواتریش كورسیی‮ ‬تەرخان بكرێت بەتایبەت لەسەر ئاستە كۆلیژە مرۆییەكان بۆ ئەوەی‮ ‬تایبەتمەندێتی‮ ‬هەبێت لە ماستەر و دكتۆرا و ئیدی‮ ‬بەشی‮ ‬جینۆسایدیش لە زانكۆكانی‮ ‬دیكە بكرێتەوە و لەوانەشی‮ ‬كە ئێستا هەیە‮ ‬گەشەپێبدرێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌