2017-06-19

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕای گەیاند، کە لە چالاکییەکیاندا لە شاری کەرکووک، چەکدارێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 19/6/2017، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ڕاگەیاند: لە چالاکییەکی ھێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، توانرا لە ناو شاری کەرکووک چەکدارێکی سەر بە داعش دەستگیر بکەن و ئەو چەکدارەی داعش فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە، بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر، لە یاسای سزادانی عێراقی".

گوتیشی: "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەری، ھاوکات دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر و لێکۆڵینەوەی کەرکووک، ئەو تیرۆریستە شەوی 18 لەسەر 19ی حوزەیرانی 2017، دەستگیر کرا، ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ئەنجام دەدرێت".



باسنیوز

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌