2017-06-19

نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە رێگرتن لە توندوتیژی سێکسی.
بەپێی راگەیەندراوێک، کە رۆژی دووشەممە 19.6.2017 بڵاو کراوەتەوە یان کۆبیش، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکات ”بەدواداچوون سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ئەوانەی لە توندوتیژیی سێکسی بەرپرسن  لەگەڵ دابینکردنی دادپەروەریش بۆ قوربانییەکان .

یان کۆبیش راگەیەندراوەکەی بەبۆنەی "رۆژی جیھانیی قەڵاچۆکردنی توندوتیژیی سێکسی لە شەڕدا" بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەمساڵ لە تەواوی وڵاتانی جیهان ئەو رۆژە لەژێر دروشمی ”رێگرتن لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی لەرێگەی دادپەروەری و پێشپێگرتنەوە“ یاد دەکرێتەوە.

نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پێیوایە دادگاییکردنی تاوانباران   رێگەیەکە  بۆ رێگرتن لە دەستدرێژی سێکسی لەکاتی شەڕەکاندا، کە  دەتوانێت ھەڵسوکەوتی شەڕکەرەکان بەرزەوت بکات“.

یان کۆبیش سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات بۆ دەستنیشانکردنی نوێنەرێکی پلەباڵا، کە وەک هەماهەنگیکەر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن بۆ  جێبەجێکردنی  رێککەوتننامەی راگەیاندنی ھاوبەش سەبارەت بە پێشگرتن و بەھاناوەچوونی قوربانییانی توندوتیژیی سێکسی .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌