2017-06-19

كەریم قادر
ئەوانەی‮ ‬دژ بە ویستی‮ ‬لەمێژینەی‮ ‬كوردستان وەستاونەتەوە لە ژمارەی‮ ‬پەنجەكانی‮ ‬هەردوو دەست و پێ تێناپەڕن،‮ ‬هەیانە زۆر بێئاگا لە پەرەسەندنەكان بە كامی‮ ‬دڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بە زەقكردنەوەی‮ ‬مەترسییەكان شەنوكەوی‮ ‬رووداوەكان دەكات وەك بڵێی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیش وەك ئەو ناهۆشیار بن،‮ ‬هەشیانە لە رقێك بەرامبەر پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جا ئەگەر ببێتە چەترێك بۆ فەراهەمكردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬بەڕوومەت بۆ ئەویش،‮ ‬بەڵام مادام پارتی‮ ‬بە بەشداریی‮ ‬هێز و حزبە كوردستانییەكان ئەنجام و دەرهاویشتەكانی‮ ‬لە ئەستۆ گرتووە،‮ ‬نایەوێ كوردستان بەو ئاواتە لەمێژینەیەی‮ ‬بگات،‮ ‬كە كات تەواو رسكاوە و كەس بە مانای‮ ‬رەتكردنەوە دژایەتیی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئەم ویستەی‮ ‬كوردستان دەرنەبڕیووە‮. ‬
ئەو كەسە نابەرپرسانە هێشتا لەو هالەیە دەسوورینەوە،‮ ‬كە كێ دژی‮ ‬پارتی‮ ‬بێت،‮ ‬خۆشەویستە تەنانەت حەز دەكەن ناویشیان بهێندرێ،‮ ‬وەلی‮ ‬من عادەتم نییە ناوی‮ ‬كەس بهێنم،‮ ‬لەبەر‮ ‬یەك هۆی‮ ‬سادە‮: ‬ئەوان باكیان بە هیچ نییە تەنها دەیانەوێ وەك كابرای‮ ‬سەر رێی‮ ‬كانی‮ ‬گوندی‮ ‬ناویان بهێندرێ‮. ‬ئەوەتە‮ ‬یەكێك لەو كۆڵەوارانە نووسیویەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە بواری‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬شكستی‮ ‬هێناوە‮! ‬كە هەموولایەك جگە لەو كۆڵەوارانە نەبێت،‮ ‬لەلایەك پێكەنینی‮ ‬بەم دەربڕینە دێت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دییەوە شایەدی‮ ‬بە هەق و ئیمان بۆ سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەم دوو بوارەی‮ ‬سەرەوە دەدەن،‮ ‬تەنانەت ئەوانەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬پەلاماری‮ ‬كوردستانیاندا سەریان لەو سەركەوتنە سەربازییەی‮ ‬پارتی‮ ‬سوڕماوە،‮ ‬كە بووە دەریچەیەك خەڵكی‮ ‬دیكەش لاسایی‮ ‬بكەنەوە‮. ‬لەرووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووریشەوە،‮ ‬ئەگەر كەسێك هێندەش شارەزای‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬سیاسەت نەبێت تەنها بە سەیركردنی‮ ‬دەزگا راگەیاندنەكانی‮ ‬ناوخۆ و جیهان،‮ ‬گەورەیی‮ ‬ئەو سەركەوتنانە دەبینێ،‮ ‬تەنها مێشك پووتەكان نەبێت‮. ‬
من لەگەڵ ئەوەدام و پێشمخۆشە تا سەر ئێسقان ململانێی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێی‮ ‬دەگوترێ‮ "‬شەریفانە‮" ‬پارتی‮ ‬بكەن نەك دژایەتیی‮ ‬بەرنامەكانی،‮ ‬چونكە لە نەزەری‮ ‬مرۆڤی‮ ‬شارەزا لە مێژوو و عەقل پێگەیشتوو دژایەتیكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬واتە دژایەتیكردنی‮ ‬ویستی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆدا دەبینێتەوە‮. ‬هەر بۆیە‮ ‬یەكێك لە ئەولەویەتەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە هەنگاوی‮ ‬یەكەمی‮ ‬دامەزراندییەوە لە‮ ‬1946درووستكردنی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬بووە زۆرجاریش لەم پێناوەدا قوربانی‮ ‬بە بەركەوتەی‮ ‬حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬داوە،‮ ‬كە گەل پێی‮ ‬داوە‮. ‬لە كاری‮ ‬سیاسیدا پارتی‮ ‬بەوە ناسراوە،‮ ‬كە دەزانێ لە كێ دەچێتە پێش و كەی‮ ‬دەست پێدەكات،‮ ‬ئەگەر ئەوانی‮ ‬دی‮ ‬سیاسەت لەسەر ئەو بنەمایە دەكەن،‮ ‬كە پارتی‮ ‬هەموو شتێك دەكات بۆ رازیكردنیان لەوەدا بەهەڵەدا چوون،‮ ‬چونكە ناكرێ بۆ مەبەستێكی‮ ‬حزبی‮ ‬گەمە لەگەڵ پرسێكی‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬وەكو ریفراندۆمدا بكرێ و لەشكرێك لە نەفام‮ ‬یا ئەوەی‮ ‬بە كوردەواری‮ ‬پێی‮ ‬دەگوترێ چاكە و خراپەی‮ ‬خۆی‮ ‬لێك ناكەتەوە،‮ ‬درووست بكەیت‮. ‬گوایە بەهۆیەوەی‮ ‬شتێك بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬حزبی‮ ‬و شەخسی‮ ‬وەدەست دێنی،‮ ‬كە بەم پێكۆڵكردنە لە درووستكردنی‮ ‬تەپوتۆز بەولاوە شتێك وەبەرنایەت،‮ ‬كە دواجار تەپوتۆزیش هەر دەنیشێتەوە‮. ‬بۆیە ئەوانەی‮ ‬بۆ هەر مەبەستێك دژی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستانن تا رێزلێگیراو بن پێویسته رەفتار و هەڵسوكەوتی‮ ‬خۆیان بگۆڕن و هەندێك زاراوە لە فەرهەنگی‮ ‬خۆیان دەربهێنن،‮ ‬كە زەمەنیان بەسەرچووە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬بە ئینگلیزی‮ ‬پێی‮ ‬دەگوترێ‮ ‬dead words ئەگەرنا زۆر بە قورسی‮ ‬باجی‮ ‬ئەو هەڵسوكەوتەیان دەدەن،‮ ‬چونكە گەل تا سەر لەكەس قبووڵ ناكات لەڕێی‮ ‬ویستەكانی‮ ‬بوەستێتەوە،‮ ‬وەك چۆن بەرامبەر لەشكرە دەستبەخوێنەكەی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام كردی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌